riklam

والیه‌كی تری داعش كوژرا

کوردستان 04:00 PM - 2015-07-30
چوار تیرۆرستی داعش كوژراون

چوار تیرۆرستی داعش كوژراون

لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، چوار تیرۆرستی داعش كوژراون كه‌ یه‌كێكیان والی-ـه‌.

ره‌شاد گه‌ڵاڵی لێپرسراوی كۆمیته‌ی مه‌خموری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: كاتژمێر 11:00ی شه‌وی رابردوو 29-7-2015، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆتۆمبێلێكی تیرۆرستانی داعشیان كرده‌ ئامانج كه‌ چوار تیرۆرستی تێدا بووه‌و هه‌رچواریان كوژراون.

وتیشی: له‌ناو ئه‌و كوژراوانه‌دا به‌رپرسێكی باڵای داعش هه‌بووه‌، كه‌ والی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی موسڵ بووه‌ تا ده‌گاته‌ مه‌خمورو قه‌راج، ئه‌و والییه‌ ناوی "مه‌روان فه‌تحی سه‌لمان" بووه‌و ناسراوه‌ به‌ "ئه‌بو ئامینه‌"، كه‌ دانیشتوی قه‌زای شه‌رگات بووه‌.

PUKmedia  لانه‌ كاشان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket