riklam

سازانی بێ سازشمان ده‌وێت

بیروڕا 03:34 PM - 2015-07-30
.

.

سازان ناوی كچێكه‌، به‌ڵام لێره‌دا ناوی كچێكی شۆخ و شه‌نگ نیه‌، به‌ڵكو به‌بێ پرسی خۆی ئیستا كراوه‌ته‌ ئامرازێك بۆ پێكهاتن و ڕێكه‌وتنێكی پیاوانه‌ بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ جۆراوجۆرانه‌ی له‌حوكمی 23 ساڵه‌ی حوكمی خۆماڵیدا به‌ده‌ستیانهێناوه‌.

بۆیه‌ ده‌پرسین ئایا سازان له‌پێناو پاراستنی ده‌سكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێت یان سازان و سازشه‌ بۆ یه‌كتری به‌مه‌به‌ستی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كان به‌تام و بۆنی هاوڵاتیانه‌وه‌ گوایه‌ سازان له‌پێناو هاوولاتیانه‌!

هاوڵاتی سازانی ده‌وێت، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای چه‌سپاندنی ستراتیژی دور به‌ئامانجی سه‌قامگیری سیستمی سیاسی و دامه‌زراندنی سیستمێكی مه‌ده‌نی و دیموكراسی كه‌ پره‌نسیبی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات و شفافیه‌تی حوكمرانیكردن و دادپه‌روه‌ری و ئازادی بیروراو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسان و تایبه‌ت و هتد له‌سیماكان وخه‌سڵه‌ته‌كانی ئه‌و سیستمه‌ بیت.

ئایا شه‌ره‌ قسه‌و دانوستانه‌كان بۆئه‌وه‌یه‌ یان بۆ به‌رگریكردنه‌ له‌هێشتنه‌وه‌ی ده‌سكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كان، مرۆڤ سازش وه‌ك ته‌كتیك له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی بیكات پێویسته‌و زۆریش گرنگه‌.

 به‌ڵام شه‌رمه‌ سازشه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ كه‌سییه‌كان بیت و سه‌ره‌نجام ببێته‌ هۆی له‌باربردنی ده‌ستكه‌وته‌ به‌ده‌ستهاتوه‌كان و په‌كخستنی پرۆژه‌و به‌رنامه‌و خه‌ونه‌ به‌دینه‌هاتوه‌كانی گه‌نجه‌ خێر له‌خۆنه‌دیوه‌كانی كوردستانه‌ برینداره‌كه‌ بێت.

تائێستا ئه‌وه‌ی ده‌یبیستین و ده‌یبینین لای پارته‌سیاسیه‌كان به‌بازاركردنی كاڵاكانی خۆیانه‌و ساغكردنه‌وه‌یه‌تی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكان له‌كاتێكدا له‌زانستی دانوستاندا پرۆژه‌ی هیچ لایه‌نیك نابیته‌ بنه‌مای دانوستانه‌كان، به‌ڵكو خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان یه‌كده‌خرێت و ده‌كرینه‌ كارنامه‌و خاڵه‌ ناكۆكه‌كان ئه‌لته‌رناتیڤی گونجاو و دروستی بۆ ئه‌دۆزریته‌وه‌و ده‌رئه‌نجام كۆی پرۆسه‌كه‌ ئه‌گاته‌ ئه‌نجامیك كه‌ لێكه‌وته‌كانی به‌قازانجی گشتی و سازانی نیشتمانی بكه‌وێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ل جه‌لال

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket