riklam

له‌ ئیسته‌نبوڵ هێرشده‌كرێته‌ سه‌ر بینایه‌كی حكومی

جیهان 01:56 PM - 2015-07-30
ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌یه‌

ژماره‌یه‌ك بریندار هه‌یه‌

سه‌عات 12:30 ده‌قیقه‌ی ئه‌مڕۆ 30-7-2015  له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه‌ هیرشكراوه‌ته‌سه‌ر بینایه‌كی حكومی له‌شاری ئیسته‌نبوڵ و به‌پێی زانیاریه‌كان چه‌ند كه‌سێك برینداربوون.

 

رۆژنامه‌ی سه‌باحی توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ : سه‌عات 12:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێكی چه‌كدار هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر بینایه‌كی ئه‌منی و چه‌ند كه‌سێكیان برینداركردوه‌. 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌: برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون و ، هێزێكی ئه‌منی زۆر هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه‌ كردوه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ . 

جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند جارێك به‌گومانی هه‌بوونی بۆمب له‌چه‌ند شوێنێكی شاری ئیسته‌نبوڵ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌ ئاماده‌ باشیه‌وه‌. 

 

PUKmedia   و/ سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket