riklam

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا به‌ ئاسمانی كۆبانێ دا ده‌سوڕێنه‌وه‌

کوردستان 01:48 PM - 2015-07-30
هۆكاری سوڕانه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ نادیاره‌

هۆكاری سوڕانه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ نادیاره‌

ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ جه‌نگی توركیا به‌ ئاسمانی  شاری كۆبانێ-ی رۆژئاوای كوردستاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و تائێستاش هۆكاری سوڕانه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ نادیاره‌.

ماڵپه‌ڕی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ 30-7-2015 ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جه‌نگی به‌ئاسمانی شاری كۆبانێ دا سوڕاونه‌ته‌وه‌.

تائێستاش هۆكاری سوڕانه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ له‌ ئاسمانی كۆبانێ نه‌زانراوه‌.

ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه‌  توركیا هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر پێگه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌ باكورو باشوری كوردستان ده‌ستپێكردوه‌، هاوكات به‌ تانك و چه‌كی قورس بۆردومانی پێگه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) و سوپای ئازاد له‌ ناوچه‌ی زور مخار له‌ سنوری باكورو رۆژئاوای كوردستان كرد.

    PUKmedia وه‌رگێڕان/ هۆزان فاتیح

سه‌رچاوه‌/  هاوار نیوز

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket