riklam

سوپای عیراق پێشڕه‌وی ده‌كات‌

عیراق 01:05 PM - 2015-07-30
هێڵی به‌رگری داعش به‌ره‌و رووخان ده‌چێت

هێڵی به‌رگری داعش به‌ره‌و رووخان ده‌چێت

فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی رومادی رایده‌گه‌یه‌نێت پێشكه‌وتنی به‌رچاو بۆ پاككردنه‌وه‌ی رومادی له‌ تیرۆرستانی داعش به‌دیهاتووه‌و هێڵی به‌رگری داعش له‌و شاره‌ به‌ره‌و رووخان ده‌چێت.

عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ وته‌بێژی هاوبه‌شه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی رومادی رایگه‌یاند: هێزه‌ ئه‌منیه‌كان توانیویانه‌ زانكۆی ئه‌نبار له‌ ته‌واوی پاشماوه‌كانی تیرۆرستانی داعش پاكبكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی پۆلیسی ناوه‌ندی ناوچه‌ی گردی مه‌شهدیان له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات به‌ته‌واوی پاككردوه‌ته‌وه‌و بۆمبه‌ چێندراوه‌كانیان پوچه‌ڵكردوه‌ته‌وه‌.

هاوكات هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی بابل له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی ئه‌نباردا زیاتر له‌ 10 كیلۆمه‌تریان له‌ رۆژئاوای شاره‌كه‌ پاككردوه‌ته‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای مانگی ته‌موزی 2015 هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستپێكردو له‌و ماوه‌یه‌شدا هێزه‌ ئه‌منیه‌ هاوبه‌شه‌كه‌كان چه‌ندین ناوچه‌یان له‌ تیرۆرستان پاككردوه‌ته‌وه‌و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ش گه‌مارۆی تیرۆرستانیان داوه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش به‌رده‌وامن.

PUKmedia ئاژانسه‌ عیراقیه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket