riklam

تا پێنج ساڵی دیكه‌ هيندستان یه‌كه‌م وڵاته‌

هەمەرەنگ 12:00 PM - 2015-07-30
تا 5 ساڵی دیكه‌ ده‌بێته‌وه‌ یه‌كه‌مین

تا 5 ساڵی دیكه‌ ده‌بێته‌وه‌ یه‌كه‌مین

تا 5 ساڵی دیكه‌ هیندستان له‌ڕووی ژماره‌ی دانیشتوانه‌وه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین وڵاتی جیهان به‌مه‌ش پێشه‌نگی ریزبه‌ندی له‌ چین وه‌رده‌گرێته‌وه‌.

رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ دوایین راپۆرتی خۆیدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ تا ساڵی 2020 ژماره‌ی دانیشتوانی وڵاتی هیندستان زیاد ده‌كات و ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین وڵاتی جیهان له‌ڕووی ژماری دانیشتوانه‌وه‌.
له‌ ئێستادا ژماره‌ی دانیشتوانی هیندستان یه‌ك ملیارو 252 ملیۆن كه‌سه‌ و چین یه‌ك ملیارو 357 ملیۆنه‌ و ژماره‌ی دانیشتوانی جیهانیش له‌ ئێستادا 7 ملیارو 300 ملیۆن كه‌سه‌و به‌پێی پێشبینیه‌كان تا ساڵی 2050 ئاماری دانیشتوانی جیهان ده‌گاته‌ 9 ملیارو 700 ملیۆن كه‌س.

به‌ پێی دوایین راپۆرته‌كان له‌ ئێستا 70%ی دانیشتوانی هیندستان له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین و 650 ملیۆن دانیشتوی هیندستان له‌ گونده‌كان ده‌ژین و ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ له‌ 50%ی دانیشتوانی هیندستان و له‌ 50%ی دیكه‌ش له‌ شاره‌كان ده‌ژین.

راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌شی خستوته‌ڕوو تا ساڵی 2050 وڵاتی نێجیریا ده‌بێته‌ سێیه‌م وڵاتی جیهان له‌ڕووی ئاماری دانیشتوانه‌وه‌.

 



PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket