riklam

وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی مه‌ركه‌زی عیراق یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن

ئابوری 11:03 AM - 2015-07-30
هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌وه‌ی دیكه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كات

هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌وه‌ی دیكه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كات

 بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا كاتی ناردنی پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم دیار نیه‌ كه‌ ده‌بێت حكومه‌تی عیراق بینێرێت بۆ هه‌رێم.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: تائێستا ناردنی بڕی پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم بۆ مانگی حوزه‌یران دیارنییه‌ كه‌ ده‌بوو له‌ رابردوودا حكومه‌تی عیراق بره‌وانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بكردایه‌.

وتیشی: ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ به‌دواداچوونمان بۆ كردوه‌ گرفته‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بانكی مه‌ركه‌زی و بیانوی جیاجیامان به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت.

راشیگه‌یاند: كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ نه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و نه‌بانكی مه‌ركه‌زی عیراق به‌پرسیارێتی دواكه‌وتنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی هه‌رێم ناخه‌نه‌ ئه‌ستۆی خۆیان و هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌وه‌ی دیكه‌یان تۆمه‌تبار ده‌كات.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket