گرێ سپی...
بیروڕا 10:44 AM - 2015-07-30سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر
گرێ سپی، گرێی هه‌رێمێكی یه‌كگرتووی رۆژئاوای كرده‌وه
سه‌رتیپ جه‌وهه‌ر
ئازادكردنی گردی سپی (گرێ سپی) خاڵی وه‌رچه‌رخان بوو له‌بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان، له‌لایه‌ك بووه هۆی بڕینی رێگای سه‌ره‌كی پشتیوانیی بۆ داعش، له‌لایه‌كی دیكه بووه هۆی به‌یه‌كگه‌یاندنی هه‌ردوو كانتۆنی جزیره‌و كۆبانیی به‌یه‌كه‌وه.
به‌یه‌كگه‌یشتنه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی كۆبانیی‌و جزیره ته‌نها پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی نه‌بوو به‌ڵكو گواستنه‌وه‌ی بارودۆخی رۆژئاوابوو بۆ قۆناغێكی پێشكه‌وتوو، بۆیه ئه‌ردۆغان دوای چه‌ند رۆژێك وتی رێگه‌ناده‌ین ده‌وڵه‌تێكی كوردی له‌باكوری سوریا دروست بێت، به‌هه‌ر نرخێك بێت رێگریی لێده‌كه‌ین.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان له‌و لێكدانه‌وه‌یه سه‌رچاوه‌ده‌گرێ كه بۆ ئاینده‌ی بارودۆخی رۆژئاوا ده‌كرێت، ئه‌م به‌یه‌كگه‌یشتنه‌وه‌یه، لێكترازانی نێوان كانتۆنه‌كانی كۆتایی پێهێناو رێگای خۆشكرد تا له‌داهاتووییه‌كی نزیك كورد له‌و پچڕپچڕییه ئیدارییه ده‌ربازی ببێت، هه‌رێمێكی یه‌كگرتووی كوردستان له‌سوریا رابگه‌ینرێت.
گۆڕانكارییه‌كانی رۆژئاوا زۆر خێرایه، ئه‌مریكییه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی‌و له‌ئاسمان هاوكاریی جددی كورد ده‌كه‌ن، به‌كارهێنانی كۆپته‌ری ئه‌پاچێ بۆ تێكشكاندنی داعش لێكدانه‌وه‌ی زۆر هه‌ڵده‌گرێت، بۆیه ده‌بینین توركیا به‌م گۆڕانكارییانه تای گرتوه‌و ده‌زانێت ناوچه‌كه ژانی گرتوه. پێشبینی ده‌كرێت له‌داهاتوییه‌كی نزیكدا ئه‌م پێشكه‌وتنه قۆناغی گرنگ ببڕێت‌و ئه‌و ژێربه‌ژێرییه تێپه‌ڕێنێت‌و رابگه‌یه‌نرێت.
بڕینی شا ده‌ماری هه‌ناسه‌دانی داعش له‌گه‌ڵ توركیا‌و پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو روسیا‌و ده‌وروبه‌ر، توركیای زۆر ته‌نگه‌تاو كردووه.
كشانه‌وه‌ی ئیداره‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له‌ناوچه‌كانی كوردستان له‌رۆژئاوا هه‌مان سیناریۆی ساڵی 1991ی به‌عس له‌عیراق-مان بیرده‌خاته‌وه، به‌ڵام كشانه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له‌ناوچه‌كانی كوردستان له‌سوریا به‌مه‌به‌ستی دیكه لێكده‌درێته‌وه.
ئێستا رژێمی سوریا له‌شاره‌كانی ئامودا، دێریك، درباسییه، ترپه‌سپی، چل ئاغا، سه‌رێكانی، كۆبانیی، ئه‌فرین به‌ته‌واوی كشاوه‌ته‌وه‌و هیچ سه‌ربازێكی رژێمی سوریای لێنه‌ماوه. رژێم ته‌نها له‌شاره‌كانی حه‌سه‌كه‌و قامیشلۆ ماوه، به‌بێ بوونی هیچ جموجۆڵێك.
له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی رووبه‌رووبوونه‌وه بۆ رووخاندنی رژێمی ئه‌سه‌د، په‌یه‌ده سیاسه‌تی بێده‌نگیی به‌رامبه‌ر رژێمی به‌عس په‌یڕه‌وكردوه. مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌سوریا له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌درێت، ئه‌مه‌ش بارسوكی بووه بۆ په‌یه‌ده له‌رووی داراییه‌وه. هاوكات هیچ به‌ره‌یه‌كی روبه‌رووبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس نه‌كردۆته‌وه، چونكه پێیانوابوه هێشتنه‌وه‌ی ئه‌سه‌د به‌لاوازیی له‌ناوچه كوردستانییه‌كان باشتره له‌كردنه‌وه‌ی به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه كه هه‌م له‌ڕووی دارایی‌و هه‌م سه‌ربازییه‌وه بارگرانییه‌كی گه‌وه‌ریه بۆ ئه‌وان.
پلانی دابه‌شكردنی ناوچه‌كه دوای سه‌دساڵ تێپه‌ڕین به‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆ دووباره سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه، ئاماژه‌كانی دابه‌شبوونی ناوچه‌كه به‌روونی ده‌ركه‌وتووه. به‌كردار، عیراق دابه‌شبووه‌و سوریاش له‌لێواری په‌ڕینه‌وه بۆ قۆناغی دابه‌شبوونی راسته‌قینه. چه‌ند هه‌نگاوێكی ئه‌مدواییانه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌ئاراسته‌ی هاندانی دابه‌شكردنی سوریا، بۆیه گومانێك هه‌یه كه رژێمی سوریا بۆته به‌شێك له‌ئه‌جێندای دابه‌شكردنی سوریا نه‌ك یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش وه‌ك كارتێكی هه‌ڕه‌شه دژی توركیا به‌كاریده‌هێنێ.
خۆكێشانه‌وه‌ی سوپای سوریا له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی كوردستانی رۆژئاوا یان رۆژئاوای كوردستان به‌بێ هیچ بیانوویه‌ك خوێندنه‌وه‌ی نوێی بۆ ده‌كرێت، نه‌ك خۆكێشانه‌وه به‌ڵكو له‌هه‌ندێ ناوچه سه‌ربازگه‌ی گه‌وره ته‌سلیم به‌هێزه‌كانی یه‌په‌گه كردووه، هه‌ندێك پێانوایه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی رژێمی ئه‌سه‌د بۆ هاندانی بۆ كورده بۆ دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئیداریی «خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر» به‌درێژایی سنووری توركیا، چونكه رژێمی ئه‌سه‌د له‌وه گه‌یشتوه هه‌ر ناوچه‌یه‌كی ئیداریی كورد دروستببێت، ئیدی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پارێزگاریی لێده‌كرێت و واشنتۆن رێگه له‌ده‌ستێوه‌ردانی توركیا ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی دیكه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د له‌دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی كوردی له‌باكوری سوریا له‌وه‌دایه، كورده‌كانی باكوور‌و رۆژئاوای كوردستان هه‌م له‌ڕووی جوگرافییه‌وه زۆربه‌ی شاره‌كان له‌سنووره‌كان چه‌ند سه‌دمه‌ترێكیان نێوانه‌و تێكه‌ڵاوییه‌ك هه‌یه‌و رێگه‌ی هاتن‌وچوونیان زۆر ئاسانه، له‌لایه‌كی دیكه له‌هه‌ردوو دیوی سنوور (باكورو رۆژئاوا) پارتی كرێكارانی كوردستان باڵاده‌سته‌و خاوه‌نی هێزێكی جه‌ماوه‌ریی و نفوزێكی گه‌وه‌ریه، ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره بۆ توركیا دروستده‌كات‌و رێگه‌خۆشكه‌ره بۆ زیاتر گه‌شه‌كردنی دۆزی كورد له‌باكوور.
ئێستا كورد زۆربه‌ی ناوچه‌كانی خۆی كۆنترۆڵكردۆته‌وه، ئه‌و ناوچانه ماون كه ده‌كه‌وێته نێوان هه‌ردوو كانتۆنی كۆبانیی‌و عه‌فرین، پێی ده‌وترێت جه‌رابلوس، ناوچه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدایه‌و نیازێك هه‌یه له‌لایه‌ن هێزی كوردییه‌وه كۆنترۆڵ بكرێته‌وه، ئه‌م نیازه‌ی كورد، توركیای به‌ته‌واوی شپرزه كردووه چونكه به‌كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه، توركیا به‌ته‌واوی داده‌بڕێت له‌داعش و ئه‌و هێزانه‌ی ئۆپۆزسیۆن كه لایه‌نگری توركیا-ن.
گرتنی جه‌رابلوس ته‌نها گرتنی ناوبڕێكی نێوان دوو كانتۆنی رۆژئاوا نییه، به‌ڵكو ئه‌و گومانه‌ی توركیا ده‌یكات به‌ده‌ستڕاگه‌یشتنی كورد به‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست تۆختر ده‌بێته‌وه! له‌مه‌دا ده‌رگایه‌ك ده‌بێته‌وه بۆ گۆڕانكارییه‌كی ریشه‌یی له‌نه‌خشه‌و باڵانسی هێز له‌ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته هێلی باكووری سوریا تاده‌گاته ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆرییه‌كی نه‌وتی پێدا تێده‌په‌ڕێت كه له‌رمێلانه‌وه له‌نزیك حه‌سه‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كات تا به‌چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه تێده‌په‌ڕێت، گرنگترینیان ناوچه‌ی شه‌داده-یه كه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو رژێمی سوریا ته‌سلیم به‌یه‌په‌گه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه كێرڤی كورد له‌ناوه‌ندی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت لای ئه‌مریكییه‌كان به‌رزده‌كاته‌وه.
ده‌ستڕاگه‌یشتنی كورد به‌ده‌ریای ناوه‌ڕاست وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ده‌بێت بۆ ئاینده‌ی كورد له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌و بۆرییه‌كی گرنگی هه‌ناسه‌دان بۆ گه‌یشتنی كورد به‌هه‌موو دونیا ده‌كاته‌وه، بۆیه توركیا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كی رێگریی له‌م ئه‌گه‌ره ده‌كات.
یه‌كێك له‌كێشه‌كانی ئه‌م ئه‌گه‌ره ئه‌وه‌یه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی كورد ده‌یه‌وێت له‌وێوه بگاته ده‌ریا، ته‌نها 20 كیلۆمه‌تر له‌ئاوی ده‌ریای ناوه‌ڕاست دووره، به‌ڵام ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌سكه‌نده‌رۆنه‌یه‌و ئێستا پێی ده‌وترێت خاكی توركیا، ئه‌گه‌ر هێزی كوردیی به‌هێلی سنووریشه‌وه پێشڕه‌وی بكات ئه‌وه دوورییه‌كه‌ی له‌نێوان 150 بۆ 200 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئه‌و ناوچه‌یه‌یه كه رژێمی سوریا لێی باڵاده‌سته.
بوونی نه‌وتێكی زۆر له‌رۆژئاوا كوردستان فاكته‌رێكی به‌هێزه بۆ راكێشانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی رۆژئاوا‌و ئه‌مریكا بۆ ناوچه‌كه، به‌پێی ئه‌و زانیارییه سه‌ره‌تاییانه‌ی به‌رده‌ستن، كیڵگه‌كانی رمێلان كه سه‌ربه‌شاری دێریك-ه یه‌ده‌گێكی زۆر نه‌وت له‌خۆده‌گرێت و تائێستا دیارنییه قه‌باره‌كه‌ی چه‌نده، له‌ناوچه‌ی شه‌دادی كه سه‌ربه‌پارێزگای حه‌سه‌كه نه‌وتێكی زۆری لێیه‌و تائێستا لێگه‌ڕانی دروست نه‌كراوه بۆ ده‌رخستنی رێژه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت له‌م ناوچانه، توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌م ناوچانه ده‌گاته نزیكه‌ی 300 هه‌زار به‌رمیل، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ئێستای سوریا به‌رهه‌مهێنان ته‌نها بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیه‌و له‌لایه‌ن ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبردنی كورد رۆژانه له‌نێوان 25 بۆ 35 هه‌زار به‌رمیل ده‌رده‌هێنرێت و پاڵفته‌ده‌كرێت بۆ ناوخۆ.
گرنگتر له‌بوونی نه‌وت له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوا ئه‌وه‌یه، بۆرییه‌كی ئاماده‌ی نه‌وت هه‌یه كه نه‌وتی بیره نه‌وته‌كانی رمێلان كه 1250 بیره نه‌وته له‌گه‌ڵ نه‌وتی ناوچه‌كانی دیكه‌ی حه‌سه‌كه ده‌گوێزێته‌وه بۆ سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
جگه له‌نه‌وت، رۆژئاوای كوردستان بڕێكی ئێجگار زۆر گازی سروشتیی لێیه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانی كراون نزیكه‌ی 241 ملیار پێ چوارگۆشه گاز هه‌یه‌و ده‌رنه‌هێنراوه. بوونی ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوه‌ی وزه له‌رۆژئاوا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ناوچه‌كه بۆ راكێشانی به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێز زیاتر ده‌كات.
ده‌ستوه‌ردانی توركیا
سه‌رباری ئه‌م لێدوانه دژانه‌ی لێپرسراوانی ئه‌نقه‌ره، ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌وڵیداوه به‌شێوازی دیكه ده‌ست وه‌ربداته ناوخۆی رۆژئاوا، هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی دژ به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده له‌رۆژئاوا به‌شێك بووه له‌سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌نقه‌ره له‌رۆژئاوای كوردستان.
تائێستا چه‌ند چه‌ندجارێك رێككه‌وتن له‌هه‌ولێرو دهۆك له‌نێوانی ته‌ڤده‌م و ئه‌نه‌كه‌سه كراوه بۆ به‌شدارییان له‌ئیداره‌ی رۆژئاوا، به‌ڵام رێككه‌وتنه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و «به‌مردوویی له‌دایك بوون»، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێستا به‌رده‌ستن خه‌ریكه ئه‌نه‌كه‌سه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و ناكۆكی جدیی تێكه‌وتووه.
سه‌ردانیكردنی حه‌وت لایه‌نی سیاسی رۆژئاوا بۆ شاری سلێمانی وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی نوێ له‌قامیشلۆ نیشانه‌یه‌كی روونی ئه‌م دۆخه خراپه‌ی ئه‌نه‌كه‌سه بوو، هاوكات ناكۆكی زۆر كه‌وتۆته ناو حزی ئه‌لپارتی له‌سه‌ر پرسی گه‌ڕانه‌وه بۆ رۆژئاوا‌و جێهێشتنی هۆتێله‌كانی هه‌ولێرو ئه‌نقه‌ره، ناكۆكی ناوخۆیی ئه‌نه‌كه‌سه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه كه به‌شێك له‌حزبه به‌شداره‌كانی ئه‌و به‌ره‌یه بونه‌ته دووبه‌ش‌و به‌شێكیان ده‌یانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه رۆژئاوا‌و به‌شداریی سیاسی‌و ئیداریی له‌سه‌ر خاكی رۆژئاوا بكه‌ن نه‌ك له‌هۆتیله‌كانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بمێننه‌وه، پێده‌چێت ئه‌م ناكۆكیانه ته‌واو پێگه‌یشتبن‌و به‌مزووانه به‌شێك له‌و حزبانه‌ی ناو ئه‌نه‌كه‌سه به‌خواستی خۆیان باره‌گاكانیان له‌هه‌ولێرو ئه‌نقه‌ره
بگوێزنه‌وه بۆ قامیشلی.
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
سەرۆککۆماری عیراق و تورکیا: کێشەکان بە دیالۆگ چارەسەربکرێن
03:19 PM - 2024-04-22
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23