riklam

هاوپه‌یمانان 32 هێرشی نوێیان بۆسه‌ر داعش راگه‌یاند

عیراق 07:58 PM - 2015-07-29
زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

زه‌بری كوشنده‌ له‌ داعش وه‌شێنراوه‌

هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 32 هێرشی ئاسمانی نوێیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق و سوریا راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ 29-7-2015، رایانگه‌یاند: فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 23 هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌و باره‌گاكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ عیراق ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی موسڵ و فه‌لوجه‌و ته‌لعفه‌رو شه‌نگال ئه‌نجامدراون، له‌و هێرشانه‌شدا چه‌ندین مۆڵگه‌و بنكه‌ی داعش كراونه‌ته‌ ئامانج و تێكشكێنراون و به‌ده‌یان تیرۆرست كوژراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان 9 هێرشی ئاسمانیان بۆسه‌ر تیرۆرستانی داعش له‌ سوریا ئه‌نجامداوه‌، زۆربه‌ی هێرشه‌كانیش له‌ناوچه‌كانی حه‌سه‌كه‌و حه‌له‌ب ئه‌نجامدراون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket