riklam

هاورده‌كردنی شوتی قه‌ده‌غه‌كرا

ئابوری 01:48 PM - 2015-07-29
رێوشێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌هێنانی شوتی

رێوشێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌هێنانی شوتی

به‌هۆی پێگه‌شیتنی به‌روبومی ناوخۆیی، هاورده‌كردنی شوتی له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت و قائیمقامی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی بڕیاره‌كه‌ بكات روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

له‌ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌موزه‌وه‌ له‌پارێزگای سلێمانی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی شوتی چووه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش رێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌هێنانی شوتی له‌ڕێگه‌ی خاڵه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌.

به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان قائیمقامی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی بایه‌خدانی زیاتر به‌ به‌روبومی ناوخۆیی و ساخكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جوتیاران كه‌ له‌م وه‌رزه‌دا پێگه‌یشتووه‌، له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌وه‌ بڕیاردراوه‌ له‌پارێزگای سلێمانی هاورده‌كردنی شوتی قه‌ده‌غه‌ بكرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، له‌خاڵه‌ سنورییه‌كان و عه‌لوه‌ی سلێمانی رێوشێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ رێگریكردن له‌هێنانی شوتی.

راشیده‌گه‌یه‌نێت: هه‌ركه‌سێك پابه‌ند نه‌بێت و به‌شێوه‌ی نایاسایی شوتی هاورده‌بكات، ئه‌وا روبه‌ڕووی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

قائیمقامی سلێمانی داواش له‌ دوكاندارو فرۆشیاران ده‌كات، كه‌ جگه‌ له‌شوتی خۆماڵی مامه‌ڵه‌ به‌هیچ جۆره‌ شوتیه‌كه‌وه‌ نه‌كه‌ن كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ ده‌كرێت. هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كانیش راده‌سپێرێت كه‌ هه‌موو هه‌نگاوێكی پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket