riklam

سه‌رۆكی هه‌رێم یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆسایدی په‌سندكرد

جینۆساید‌‌ 12:40 PM - 2015-07-29
ياسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید په‌سندكرا

ياسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید په‌سندكرا

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕیاری ژماره‌ 14ی ساڵی 2015 یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید له‌ هه‌رێمی كوردستان-عیراق په‌سندكرد.

تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا بۆ سایتی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید له‌ هه‌رێمی كوردستان-عیراق، به‌ بڕیاری ژماره‌ 14ی ساڵی 2015 له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رچووێنرا.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: پێشتر یاسای ژماره‌ 9 له‌دانیشتنی ژماره‌ 17ی ئاسایی په‌رله‌مان له‌ 2015/6/23 په‌سندكرابوو، پاشان به‌ نووسراوی ژماره‌ 3752/3/4 له‌ رۆژی 2015/7/6 ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كرابوو.

راوێژكاری راگه‌یاندن ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژی 2015/7/13 به‌ بڕیاری ژماره‌ 14 له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ یاسای ژماره‌ 9 ده‌رچووێنرا و به‌ نووسراوی ژماره‌ 535 له‌ 2015/7/27 وێنه‌یه‌كی یاسای په‌سند كراو گه‌یشته‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان.

له‌ باره‌ی تایبه‌تمه‌ندیی یاساكه‌شه‌وه‌، راوێژكاری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "یاسای ژماره‌ 9، یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ 8 مادده‌ پێكهاتووه‌ و تایبه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی له‌ كاتی روودانی تاوانه‌كانی جینۆساید له‌ دژی گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدراون و پاش شه‌هیدكردنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی به‌ ته‌نیا رزگاری بووبێت، به‌پێی مادده‌ی 2ی یاسكه‌ش تاقانه‌ی جینۆساید سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاته‌كانی كچ و كوڕی شه‌هیدی جینۆسایدی ده‌بێت و له‌كاتی كۆچی دواییكردنیشی به‌ شه‌هید ئه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاتی شه‌هیدی جینۆساید بۆ وارسه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت.


PUKmedia راگه‌یاندنی په‌رله‌مان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket