مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكاو ئێران
بیروڕا 03:33 PM - 2015-07-28مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له‌خۆماڵیكردنی نه‌وته‌وه بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی
مێژووی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له خۆماڵیكردنی نه‌وته‌وه بۆ وزه‌ی ئه‌تۆمی
له‌سه‌ده‌ی پێشودا دوو پیاوی پیر بوونه به‌ڵایه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌مریكا. یه‌كێكیان له‌پاش جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه، رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی خۆماڵیكردنی نه‌وتی ده‌كرد، كه ناوی "مسده‌ق" بوو، ئه‌وی تریشیان "خومه‌ینی" كه رابه‌ری شۆرشێكی گه‌وره‌ی له‌دژی ڕژێمی شاهانه‌ی كرد‌و كۆتایی به‌حوكمی یه‌كێك له‌دۆسته نزیكه‌كانی ئه‌مریكا هێنا. یه‌كه‌میان له‌پاش كۆتایی جه‌نگی دووه‌می جیهانیه‌وه، ڕابه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه نیشتمانیه گه‌وره‌یه‌ی كرد، كه هه‌موو گه‌لانی ئێرانی گرتبوویه‌وه‌و ته‌واوی ئێران داوای خۆماڵیكردنی نه‌وتیان ده‌كرد. دیاره مه‌سه‌له‌كه ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌نه‌وته‌وه نه‌بوو، بگره مسدق ده‌یویست به‌ته‌واوه‌تی كۆتایی به‌هه‌ژموونی به‌ریتانیا له‌ئێران بهێنێت.
هه‌راكه‌ی مسده‌ق
له‌وكاته‌دا ئیمپراتۆریه‌ته پیره‌كه‌ی ئینگلیز، تازه له‌جه‌نگێكی ماڵوێرانی هاتبوویه ده‌ره‌وه، ته‌واوی هێزو توانای خۆی له‌جه‌نگی ئه‌ڵمانیادا له‌ده‌ستدابوو، له‌به‌رئه‌وه زۆر كه‌م توانای جه‌نگی ده‌ره‌وه‌ی سنووری هه‌بوو. ناچار هانای به‌هێزه گه‌نج و به‌تواناكه‌ی ئه‌مریكا هێنا، ڕاسته ئه‌مریكا هات به‌ته‌نگی ئیمپراتۆره پیره‌كه‌وه، به‌ڵام هه‌روا به‌بێ به‌رامبه‌ر نه‌بوو.
ئه‌مریكا له‌ڕێگه‌ی ده‌زگای هه‌والگری "سیای"وه، توانی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی به‌سه‌ر مسده‌ق بكات و جارێكی‌تریش شا بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌رته‌ختی ده‌سه‌ڵات و مسده‌قیش ره‌وانه‌ی زیندان بكات. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جوامێریه‌ی ئه‌مریكادا، به‌ریتانیا ناچاربوو كه واز له‌نیوه‌ی نه‌وتی ئێران بهێنێت بۆ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی "مۆبیل، شیڤرۆن".
جێگه‌ی وتنه مسده‌ق زۆر دژی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كورد بوو، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش دژی ماڤه ره‌واكانی بوون. كه‌چی به‌داخه‌وه زۆرێك له‌چه‌په كه‌ورده‌كان شانازی به مسده‌قه‌وه ده‌كه‌ن.
دیاره ئه‌مریكا پێش كوده‌تاكه‌ی مسده‌قیش، توانی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ستالینه‌وه، سوپای سۆڤێتی له‌ئێران بكشێنێته‌وه‌و به‌مجۆره‌ش كۆماری مهاباد له‌ناوبرا.
ژاندارمی ناوچه‌كه
ماوه‌ی سی ساڵێك شا به‌وپه‌ڕی دڵڕه‌قی و دیكتاتۆریه‌وه حوكمی ئێرانی كرد، كه‌س نه‌یده‌وێرا بچووكترین ڕه‌خنه ئاراسته‌ی سه‌ڵته‌نه‌تی شا بكات، ڕۆژئاواش له‌به‌رامبه‌ر تاوانه‌كانی شادا، نه‌ك سزای شایان دا، بگره خه‌ڵاتیان كرد‌و كردیانه ژاندارمی ناوچه‌كه.
ساڵانی حوكمی سه‌رۆك نیكسۆن له‌ئه‌مریكا، ساڵانێكی پڕ بایه‌خن. ئه‌م پیاوه چه‌ند بڕیارێكی دا، كه هه‌تاوه‌كو ئه‌مرۆش كاریگه‌ری زۆر باشی بۆ ئه‌مریكا هه‌یه. یه‌كه‌میان: كۆتایی به‌جه‌نگی ڤێتنام هێنا، كه ئه‌مه‌ش سوودێكی گه‌وره‌ی بۆ گه‌لی ئه‌مریكا هه‌بوو. دووه‌میان، كه ئه‌ویش زۆر گرنگبوو، وازی له‌سیستمی زێڕ هێنا، كه هه‌تاوه‌كو ئه‌وكاته‌ش هه‌موو جیهان پێڕه‌وی زێڕیان ده‌كرد، له‌جیاتی ئه‌و دۆلاری ئه‌مریكی جێگه‌ی گرته‌وه. ئه‌مه‌ش وایكرد كه ئه‌مریكیه‌كان به‌ئاره‌زووی خۆیان پاره چاپبكه‌ن و به‌جیهانی بفرۆشن و هیچ كاتێك گوێ بۆ كورتهێنانی خه‌رجی نه‌كه‌ن.
بڕیارێكی گرنگی تری نیكسۆن كه كاریگه‌ری به‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌یه، كردنی ئێران به‌ژاندارمی ناوچه‌كه، كیسینجه‌ر له‌پاش له‌جه‌نگی ڤێتنام ستراتیژی "پشتبه‌ستن به‌هێزی ئیقلیمی" داهێنا. له رۆژهه‌ڵاتیشدا ئێران كرایه به‌ردی بناغه‌ی ستراتیژی ئه‌مریكیاو بوو به‌پۆلیسی ناوچه‌كه‌و له‌جیاتی ئه‌مریكا پارێزگاری له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاوای ده‌كرد. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئینگلیزه‌كان دژی ئه‌م بڕیاره‌ی نیكسۆن بوو، هه‌روه‌ك عه‌باس هویدا سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئێران ده‌گێڕێته‌وه، كه ئینگلیزه‌كان زۆر دژی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكا وه‌ستانه‌وه. به‌ڵام ئه‌مریكیه‌كان گوێیان بۆ ئینگلیزه‌كان نه‌گرت.
شا له‌كۆتایی ساڵانی حوكمیدا، ته‌واو له‌خۆی گۆڕابوو. به‌وپه‌ڕی لوتبه‌رزیه‌وه سه‌یری جیهانی ده‌كرد، له‌چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا به‌رۆژنامه‌وانێكی ئه‌مریكی وت: (ئێوه گه‌ر من نه‌وتان نه‌ده‌مێ، له‌برساندا ده‌مرن، ئێوه هیچ نین). ئه‌م قسه خۆشانه‌ی شا، دڵه ناسكه‌ی ئه‌مریكای ره‌نجان و شایان وه‌كو نمه‌ك حه‌رامێك سه‌یر ده‌كرد، چونكه خۆیان هێنایه‌نه‌وه بۆ سه‌رته‌ختی ده‌سه‌ڵات، كه‌چی ئێستا ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌ردی گه‌وره بهاوێت و داوای به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی ده‌كرد.
شا له‌جیاتی ئه‌مریكا هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ و شۆڕششگێره‌كانی ناوچه‌كه‌ی له‌باربرد، له كوردستان هه‌ره‌سی به‌شۆڕشی كورد هێنا، له عومانیش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی سه‌ركه‌ووتی راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی زه‌فاری كرد. به‌ڵام هه‌روا به‌ئاسانی بۆی نه‌چووه‌سه‌ر، دیسانه‌وه پیاوێكی پیر رابه‌ڕی شۆرشێكی مه‌زنی كرد‌و كۆتایی به كه‌پوو بڵندی شای هێنا.
له دوورگه‌ی ئارامه‌وه بۆ وڵاتی ئاژاوه
به‌چه‌ند مانگێك پێش شۆرشه مه‌زنه‌كه‌ی ئێران، له‌سه‌ر داوای جیمی كارته‌ر، شا سه‌ردانی ئه‌مریكای كرد. له‌ئاهه‌نگی پێشوازی شادا، سه‌رۆك كارته‌ر قسه‌یه‌كی كرد، كه پاشتر بوویه مایه‌ی گاڵته‌جاری. كارته‌ر وتی: (ئه‌مڕۆ ئێران وه‌كو دوورگه‌یه‌كی ئارام وایه له‌ناو ناوچه‌یه‌كی پڕ نائارامی و ئاشووبدا).
به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه هیچ ڕاست نه‌بوو جگه له‌ماستاوێكی ناشرین هیچ راستی تێدا نه‌بوو، چونكه پاشتر شۆرشێكی گه‌وره له‌دژی شا به‌رپا ده‌بێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه كاتێك كه شا له‌ئێران ڕایكرد، كارته‌ر ئاماده‌نه‌بوو له‌ئه‌مریكا پێشوازی لێبكات، بگره نه‌ك ئه‌مریكا ته‌واوی ڕۆژئاوا پشتیان له‌پیاوه دۆسته نازداره‌كه‌یان كرد، دواجار ساداتی میسر، له‌ڕای خوودا داڵده‌ی ئه‌م سووڵتانه پیروپه‌كه‌وته‌یدا.
كۆماری ئیسلامی
سی ساڵێك پاش هه‌راكه‌ی مسده‌ق، جارێكی‌تر پیاوێكی پیر، رابه‌ری شۆرێكی مه‌زن له‌وڵاتێكی گه‌وره‌ی ئیقلیمیدا ده‌كات. بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوودا، پیاوێكی پیر رابه‌رێتی شۆرشێكی گه‌نجانه ده‌كات. هه‌موو خوێندكاران و لاوانی ئێران، فۆتۆی ئیمام خومه‌ینیان به‌رزكرده‌وه‌و كردیان به‌رابه‌ری ئه‌م شۆرشه.
دیاره خومه‌ینی زۆر له مسده‌ق سه‌رسه‌ختربوو له‌دژی ئه‌مریكاو ڕۆژئاوا، به‌ڵام ئه‌مریكا نه‌یتوانی خومه‌ینی وه‌كو مسده‌ق بگرێت و ڕه‌وانه‌ی زیندانی بكات، بگره به‌پێچه‌وانه‌وه، ئه‌وه خومه‌ینی بوو كه دیبلۆماسیه‌كانی ئه‌مریكای زیندانیكرد.
هه‌ر له‌یه‌كه‌م ڕۆژی ئه‌م كۆماره‌وه، ئه‌مریكا كێشه‌ی هه‌بوو له‌گه‌ڵیدا. له‌لایه‌كه‌وه هیچكام له‌و سه‌ركردانه‌ی شۆرشه نوێكه‌ی نه‌ده‌ناسی و به‌و نامۆبوون، بگره دوژمنیشی بوون. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌مریكا نه‌یده‌زانی چۆن جارێكی‌تر ئێران بهێنێته‌وه ژێر ڕكێفی خۆی. له‌به‌رئه‌وه هه‌رزوو كۆماره نوێكه‌ی ئێران كه‌وته كێشه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا.
ئه‌مریكا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه كه‌وته دژایه‌تی ئێران و له‌جه‌نگی عێراقدا، به‌وپه‌ڕی هێزو توانای خۆیه‌وه، پشتگیری ڕژێمی سه‌دامی كرد. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و جه‌نگه سه‌خته‌ی نێوانیان، به‌ڵام چه‌ند هێڵێكی نه‌رم له‌نێوان ئه‌م دوو هێزه‌دا بوو، بۆ نموونه سه‌رۆك ڕیگن كه سه‌رسه‌خترین دوژمنی ئێران بوو، به‌ڵام له‌ژێره‌وه چه‌كی به‌ئێران فرۆشت، كه ئه‌مه‌ش به‌سكانداڵی "ئیران گه‌یت " ده‌ناسرێت. ڕاسته ئه‌مریكا سیاسه‌تی گه‌مارۆی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، به‌ڵام وه‌كو كیسینجه‌ر ده‌ڵێت: (نابێت هیچ كاتێك ئه‌و سیاسه‌تی گه‌مارۆیه، زه‌ره‌ری گه‌وره له‌گه‌لی ئێران بدات)، به‌پێچه‌وانه‌ی عێراقه، سیاسه‌تی گه‌مارۆی ئابووری، ته‌واوی گه‌لی عێراقی وێران‌كرد. لێره‌شه‌وه جیاوازی سیاسه‌تی ئه‌مریكا دژ به‌ئێران و عێراق ده‌رده‌كه‌وێت.
ئێران و جه‌نگه‌كانی بوشی باوك و كوڕ
كاتێك سه‌دام سه‌رشێتی گه‌وره‌ی خۆیكردو په‌لاماری كوه‌یتی دا، سه‌رۆك بۆشی باوك، بڕیاریدا سزای سه‌دام بدات. راسته ئێران ناوی ئه‌م جه‌نگه‌ی ناو "جه‌نگی نه‌فت" به‌ڵام له‌دڵیشه‌وه پێی‌خۆش‌بوو كه سه‌دام سزابدرێت به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن دۆستێكی نزیكیه‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه داگیركردنی كوه‌یت، ده‌رگای رۆژهه‌ڵاتی بۆ ئێران كرده‌وه‌و توانی جارێكی‌تر په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ عاله‌می عه‌ره‌بی باشبكات، چونكه سه‌دام كه خۆی به‌پاسه‌وانی ده‌رگای رۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌ب دانابوو، نه‌یده‌هێشت ئێران له رۆژهه‌ڵاته‌وه هه‌ناسه بدات.
كاتێكیش بۆشی كوڕ ساڵی 2001 بڕیاریدا سزای گالبانی ئه‌فگانیستان بدات، ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه به‌قازانجی ئێران شكایه‌وه. چونكه ڕژێمی گالبان گه‌وره‌ترین دوژمنی ئێران بوون، ساڵی 1996 په‌لاماری سه‌فاره‌تی ئێرانیان له كابول دا‌و هه‌موو دیبلۆماسیه‌كانی ئێرانیان له‌سێداره‌دا.
له‌پاش گالبان سه‌ره‌ی سه‌دام هات و بۆشی كوڕ ویستی هه‌قی باوكی بكاته‌وه‌و كۆتایی به‌ڕژێمی سه‌دام هێنا. ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه به‌قازانجی ئێران بوو، هه‌رچه‌نده چ له‌ئه‌فگانیستان و چ له‌عێراقیش، ئێران دژی جه‌نگه‌كه بوو، به‌ڵام هه‌ردوو جه‌نگه‌كه‌ش به‌قازانجی ئێران شكایه‌وه، چونكه له‌عێراق و ئه‌فگانیستان، دوو حكومه‌ت هاتنه‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، كه دۆستی ئێران بوون و هه‌ژموونی ئێرانیش له‌ناوچه‌كه به‌هێزتر بوو.
ئێران و ووزه‌ی ئه‌تۆمی
دیاره مێژووی ووزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ئێراندا زۆر كۆنه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1968، كاتێك شا ده‌یویست له‌ڕێگه‌ی ئه‌ڵمانیاوه، وێزگه‌ی ئه‌تۆمی دابنێت. له‌وكاته‌شدا ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا له‌جه‌نگێكی سه‌ختدابوون، بۆئه‌وه‌ی كامیان وێزگه‌ی ئه‌تۆمی به‌ئێران بفرۆشن. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وه‌كو خۆی مایه‌وه هه‌تاوه‌كو سه‌رهه‌ڵدانی شۆرشی ئێران و دروستبوونی كۆماری ئیسلامی. له‌پاش ئه‌وه ئیتر ئێران بوویه دوژمنی ڕۆژئاوا‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌واوی ڕۆژئاوا تێكچوو.
به‌هۆی جه‌نگی عێراقیشه‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه دواكه‌وت. به‌ڵام له‌پاش جه‌نگی عێراق، جارێكی‌تر له‌كاتی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك ره‌فسنجانیدا، ئێران هه‌وڵی دروستكردنی ئه‌م وێزگه ئه‌تۆمیه‌ی دایه‌وه ئه‌مجاره به‌یارمه‌تی رووسیا. به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئێران له‌م بواره‌دا، ته‌واوی ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی، به‌توندی دژی هه‌وڵه‌كانی ئێران وه‌ستانه‌وه. پاش چه‌ند ساڵێك له‌سزادان و گه‌مارۆخستنه سه‌ر، ناچار رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئێران ڕێكه‌وتنێكی مێژوویان تۆماركرد، كه ئه‌مه‌ش به‌دڵی زۆر ده‌وڵه‌تی ناوچه‌كه نه‌بوو، له‌پێش هه‌موشیانه‌وه سعودیه‌و ئیسرائیل. پارادۆكس له‌وه‌دایه، سعودیه هه‌میشه خۆی به‌دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئیسرائیل داده‌نێت، كه‌چی له‌مه‌سه‌له‌ی ئێران‌دا، هه‌ردووكیان له‌سه‌ر یه‌ك ئاواز ده‌خوێنن!
بۆچی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وت؟
دیاره كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر له‌پشت ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی ئێران و ئه‌مریكاوه‌ن، من لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌م گرنگترینیان باسبكه‌م:
هۆكاری ئابووری:
هه‌میشه ئابووری بزوێنه‌ری زۆرێك له‌سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تانی جیهانه، له‌پشت ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌شه‌وه كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی ئابووری هه‌یه، كه وایكردووه ئه‌مریكیه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ڕێككبكه‌ون.
نه‌وت:
دیاره ئێران خاوه‌نی سێهه‌مین یه‌ده‌گی نه‌وت و دووه‌مین یه‌ده‌گی گازی سروشتی جیهانی هه‌یه. واته ده‌وڵه‌تێكه له‌ڕووی سامانی نه‌وت و گازه‌وه ده‌وڵه‌مه‌نده. ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ش ده‌توانێت جارێكی‌تر ئێران بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو بازاری جیهانی نه‌وت و به‌مشێوه‌یه‌ش نرخی نه‌وت داده‌به‌زێت، كه ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی رۆژئاوادایه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئێران وه‌كو به‌دیلێكی روسیا له‌بواری گازی سروشتی‌دا بۆ ئه‌وروپا به‌كاربهێنێت، بۆئه‌وه‌ی هێنده ئه‌وروپا پشت به‌گازو نه‌وتی روسیا نه‌به‌ستن. به‌دڵنیاییه‌وه ئێرانیش ده‌توانێت ئه‌م ڕۆڵه ببینێت.
بازاڕی ئێران:
دووه‌میان په‌یوه‌ندی به‌بازاڕی ئێرانه‌وه هه‌یه. هه‌ر له‌پاش لابردنی سزا ئابووریه‌كان، یه‌كسه‌ر كۆمپانیاكان و دیبلۆماسیه‌كانی رۆژئاوا، شه‌ڕیانه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كامیان زووتر بگاته تاران. له‌هه‌فته‌ی داهاتوو "وه‌زیری ده‌ره‌وی ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نساو به‌ریتانیا" سه‌ردانی تاران ده‌كه‌ن. هه‌ر ده‌وڵه‌ته‌و ده‌یه‌وێت به‌شێكی له‌كێكی بازاڕی ئێران ده‌ستبكه‌وێت، به‌دڵنیایشه‌وه كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كانیش خۆیان بۆ ئه‌م بازاره داناوه.
سه‌د ملیارد دۆلاره به‌ستراوه‌كه‌ی ئێران:
به‌هۆی سزا ئابووریه‌كانه‌وه، ئێران سه‌د ملیارد دۆلاری له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵپه‌سێنراوه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیراوه، له‌پاش ئه‌م ڕێككه‌وتنه ئه‌م سه‌د ملیارد دۆلاره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئێران، به‌مه‌ش وزه‌ی زیاتر به‌ئابووری و بازاڕی ئێران ده‌دات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیا جیهانیه‌كانیش سوودمه‌ندی سه‌ره‌كی بن له‌م بازاڕه گه‌شه‌سه‌ندووه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا.
هۆكاری سیاسی، جه‌نگی سوریا‌و داعش:
ماوه‌ی ساڵێكه داعش ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی وێران و خاپووركردووه، به‌ئاشكراو به‌نهێنیش توركیا‌و قه‌ته‌رو سعودیه‌و ئوردون پشتگیری ئه‌م هێزه مه‌رگدۆسته ده‌كه‌ن. ته‌نها ده‌وڵه‌تیش كه به‌ئاشكراو به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربازی دژی داعش وه‌ستابێته‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا ئێرانه. ئه‌مرۆش داعش و گروپه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كان بوونه‌ته كێشه‌ی گه‌وره بۆ ناوچه‌كه‌و جیهان. له‌لایه‌كی تریشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا‌و ئارامی ناو عێراق و هه‌روه‌ها جه‌نگی یه‌مه‌نیش، ئێران كلیلی چاره‌سه‌ری ئه‌م هه‌موو قه‌یران و كێشانه‌یه. به‌بڕوای من و زۆرێك له‌چاودێرانیش، ئێران و ئه‌مریكا به‌نهێنی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خاڵی گرینگی ناوچكه ڕێككه‌وتوون.
گواستنه‌وه‌ی ستراتیژی ئه‌مریكا بۆ جه‌نگی چین و روسیا:
به‌شێكی زۆری پسپۆر‌و ستراتیژیناسه‌كانی ئه‌مریكا له‌وباوه‌ڕه‌دان كه ئه‌مریكا به‌هۆی جه‌نگی عێراق و ئه‌فگانیستانه‌وه، به‌شێكی زۆری وزه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و جه‌نگی نه‌یاره گه‌وه‌كانی خۆی له‌بیرچۆته‌وه كه بریتین له "چین و روسیا". هه‌ربۆیه ئێستا ئه‌مریكا نایه‌وێت خۆی به‌م ورده جه‌نگانه‌ی رۆژهه‌ڵاته‌وه خه‌ریكبكات، بگره ده‌یه‌وێت زیاتر خه‌ریكی ئیحتواكردن و سنوورداكردنی هه‌ژموونی روسی و چینی بێت له‌جیهاندا. به‌دڵنیاییه‌وه ئێرانیش له‌ڕووی جیۆپۆلتیكیه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت، چونكه له‌ڕووی جوگرافیه‌وه نزیكه له‌هه‌ردووكیانه‌وه.
كشانه‌وه له ئه‌فگانیستان:
ئه‌مریكا هه‌روه‌ك چۆن له‌عێراق كشایه‌وه، به‌نیازه ساڵی داهاتوو له ئه‌فه‌گانیستانیش بكشێته‌وه، دیسانه‌وه ئێران ده‌توانێت رۆڵی سه‌ره‌كی له‌ئارامی ئه‌فگانیستان بگێڕێت، چونكه سنوورێكی گه‌وره‌ی به‌م وڵاته‌وه هه‌یه‌و هه‌ژموونێكی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی زۆریشی له‌م وڵاته‌دا هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مریكا به‌جددیه‌وه بیر له‌دۆستایه‌تی ئێران ده‌كاته‌وه.
هۆكاری كولتووری، توندڕه‌ویی عه‌ره‌بی سووننه:
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ناوه‌نده سیاسی و ستراتیژیه‌كانی ئه‌مریكا به‌وردی چاودێری ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌موو بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه هێزی جیهادیست و توندڕه‌ویی ئیسلامی، له‌ناو عه‌ره‌به سوونه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت به‌تایبه‌تی له‌ناو هزری وه‌هابی سعودی و خلیجی. ئه‌م توندڕه‌وییه سوونیه‌ش، ترسی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر ڕۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی هه‌یه. تاكه هێزیش كه توانیبێتی دژی ئه‌م توندڕه‌وییه ئیسلامیه سوونیه بوه‌ستێته‌وه، ئێرانه. هه‌ربۆیه ئێستا به‌ئاشكرا له‌ناو میدیای ئه‌مریكا باسی ئه‌م بژارده‌یه ده‌كرێت و ئێران وه‌كو هاوپه‌یمانێك دژ به‌جه‌نگی تیرۆری ئیسلامی سوونه باسده‌كرێت.
ڕێگره‌كانی به‌رده‌م ئه‌م ڕێككه‌وتنه:
دیاره ئه‌م ڕێككه‌وتنه خۆی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ڕێگری گه‌وره‌دا ده‌بینێته‌وه. له‌ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی پارتی كۆماری دژی ئه‌م ڕێككه‌وتنه وه‌ستایه‌وه، نابێت ئه‌وه‌شمان له‌بیربچێت كه ئێستا كۆماریخوازه‌كان، زۆرینه‌ی كۆنگرێس پێكده‌هێنن، بۆ ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ش پێویستی به‌ره‌زامه‌ندی كۆنگرێس ده‌بێت. به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به‌پێی ده‌ستوور كۆمه‌ڵێك مافی یاسایی هه‌یه، كه ده‌توانێت ئه‌م رێگریه‌ش تێپه‌ڕێنێت. هه‌روه‌ها به‌پێی دوایین ئامار، زۆربه‌ی ئه‌مریكیه‌كان ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئێران پێباشه، ئه‌مه‌ش خاڵێكی زۆرباشه بۆ سه‌رۆك ئۆباما.
گه‌رچی له‌ناوخۆی ئێرانیشه، كه به‌شێكی زۆری لایه‌نه موحافیزاكاره‌كان دژی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ن، چونكه ئه‌وان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دوژمنایه‌تی ئه‌مریكاو رۆژئاوا، بۆته سیمایه‌كی سه‌ره‌كی بزاڤه‌كه‌یان. هه‌روه‌ها نابێت ئه‌وه‌شمان له‌یادبچێت، كه چه‌ند سه‌نته‌رێكی هێزی ده‌سه‌ڵات، سوودمه‌ند بوون له‌م سزا ئابووریانه. هه‌تاوه‌كو ئێستاش به‌ڕوونی دیارنییه، ئاخۆ باڵه موحافیزاكاره‌كه‌ی ئێران، چۆن مامه‌مه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه نوێیه‌دا ده‌كات.
بۆچی ئیسرائیل ناڕازییه؟
هیچ ده‌وڵه‌تێك هێنده‌ی ئیسرائیل ترسی له‌م ڕێككه‌وتنه نییه، بگره زۆر هه‌وڵیشیدا كه نه‌هێڵێت ئه‌م ڕێككه‌وتنه سازبكرێت. دیاره ترسی ئیسرائیل بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئێران دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ئیسرائیله‌و داوای نه‌مانی له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی زه‌وی ده‌كات، له‌ڕووی سه‌ربازی و ئابووری و سیاسیشه‌وه، ئێستا گه‌وره‌ترین هێزی ئیقلیمیه له‌ناوچه‌كه، ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ش هێنده‌ی تر هێزو توانا ده‌به‌خشێته ئێران، له‌به‌رئه‌وه ئیسرائیل به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ئه‌م ڕێككه‌وتنه سه‌ربگرێت و ئه‌مریكاو ئێران له‌یه‌كتری نزیكببنه‌وه. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ئێستا به‌ره‌یه‌كی زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره له‌دژی ئێران دروستبووه كه بریتییه له: (ئیسرائیل، سعودییه‌و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی، توركیا، داعش ،پاكستان) هه‌موو ئه‌م ده‌وڵه‌ت و هێزانه‌ش دوژمنی یه‌كترین، كه‌چی هه‌مووشیان دژی ئێرانن.
بۆچی سعودیه دژی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌یه؟
دیاره یه‌كێك له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه‌هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه دژی ئه‌م ڕێككه‌وتنه بووه، عه‌ره‌بستانی سعودییه‌یه، ئه‌ویش له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك هۆكار: سعودییه ده‌ترسێت له‌وه‌ی كه ئه‌م ڕێككه‌وتنه هێنده‌ی تر هێزو توانا ببه‌خشێته ئێران، ئه‌و له‌ژێر سزای ئابووریدا بوو چوار ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی داگیركردووه "یه‌مه‌ن، لوبنان، سوریا، عێراق" له‌ڕاستیدا رۆڵی ئێران به‌وشێوه ترسناكه‌ش نییه كه سعودییه ده‌ڵێت، ئه‌مه زیاتر قه‌به‌كردنی ترسی ئێرانه.
هه‌روه‌ها سعودییه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه ئه‌مریكاو ئێران ڕێكبكه‌ون، ڕۆڵی عه‌ره‌بستانی سعودیی و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی لاوازتر بێت، به‌مشێوه‌یه‌ش ئێران ده‌بێته یاریزانی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، ته‌نها پشت به‌ئێران ده‌به‌سترێت و ئه‌مان رۆڵی لاوه‌كیان ده‌بێت. به‌ڵام به‌بڕوای من هۆكاری سه‌ره‌كی ناره‌زایی سعودیه، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و رق وكینه مه‌زهه‌بییه كه سعودییه له‌دژی ئێران هه‌یه‌تی، چونكه سعودییه خۆی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی مه‌زهه‌بی و توندڕه‌وی سوونی مه‌زهه‌ب دامه‌رزاوه، هیچ وه‌ختێك چاوی به‌رایی نایه‌تی ده‌وڵه‌تێكی شیعه‌ی به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌دا ببینێت.
ئایا ئه‌م ڕێككه‌وتنه كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات:
دیاره ئه‌م ڕێككه‌وتنه ناتوانێت هه‌موو كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ربكات به‌تایبه‌تی قه‌یرانه ئاڵۆز‌و پڕ كاره‌ساته‌كه‌ی سوریا، به‌ڵام ئه‌م ڕێككه‌وتنه وای له‌ئێران كرد، كه وه‌كو چاره‌سه‌رێك سه‌یربكرێت نه‌ك وه‌كو كێشه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ده‌توانێت له‌ڕێگای رێككه‌وتنی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه، قه‌یران و كێشه‌كانی ناوچه‌كه كه‌مبكاته‌وه‌و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ركردنیش زیاتر له‌پێشدا ده‌بێت به‌تایبه‌تی له‌سوریاو عێراقدا. دیاره ئه‌مه‌ش به‌دڵی سعودیه‌و ئیسرائیل و توركیا نییه، چونكه ئه‌وان خۆیان بۆ ڕۆڵی گه‌وره‌تر داناوه.
دوا قسه:
به‌دڵنییایه‌وه ئه‌م ڕێككه‌وتنه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌و هه‌رێمی كوردستاندا ده‌بێت، هه‌ربۆیه زۆر گرنگه كورد به‌وپه‌ڕی جددیه‌وه سه‌یری ئه‌م ڕێككه‌وتنه بكات، چونكه ئه‌م ڕیككه‌وتنه، ته‌واوی هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه ده‌گۆڕێت و ده‌كرێت ئێمه‌ش دیسانه‌وه ببینه‌وه به‌قوربانی رێكه‌وتنی زلهێزه‌كان و هێزه ئیقلیمیه‌كانی ناوچه‌كه. به‌دڵنییایه‌وه ئه‌م ڕێككه‌وتنه هێنده‌ی تر، هێزو توانا‌و هه‌ژمونی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا به‌هێز ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌دڵی زۆرێك له‌یاریزانه‌كانی تری گه‌مه قیزه‌ونه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵات نییه، هه‌ربۆیه ڕۆژهه‌ڵات خۆی له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ڕووداوی زیاتردا ده‌بینێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كان:
1. يوسف ابراهيم يزبك. النفط مستعبد الشعوب. الطبعة الثانية. منشورات وزارة الثقافة في الجمهورية السورية. ديمشق. 1990.
2. محمد حسنين هيكل . مدافع آية الله . قصة ايران و الثورة . الطبعة الثالثة . 1983 . دار الشروق. القاهرة.
3. إسرائيل "ترفض بشدة" الاتفاق بين ايران والقوي الدولية.. سايتي بي بي سي عةرةبي.
4. Die Endpunkte des Abkommens von Lausanne. www.Zeit.de.
5. Atomabkommen von Lausanne.www.Spiegel.de
6. Mit der Ölwaffe zur Weltmacht.,. F.William Engdahl.. Böttiger Verlag.2000
7. Franz Kurowski.. Erdöl. Das Grüne Gold der Erde. W. Fischer .Verlag. Göttingen. 1971
نووسینی/ ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24