riklam

خانه‌قین.. ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو پۆلیسێك شه‌هید ده‌كات

کوردستان 10:48 AM - 2015-07-28
بۆمبێكی دیكه‌ پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

بۆمبێكی دیكه‌ پوچه‌ڵكرایه‌وه‌

كه‌مێك پێش ئێستا بۆمبێكی چێندراو له‌ ژێر تاوه‌رێكی كاره‌بادا له‌ نێوان نه‌فتخانه‌ و خانه‌قین، ته‌قییه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ پۆلیسێك شه‌هیدبوو و پۆلیسێكی دیكه‌ش برینداربوو.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ په‌یامنێرمان له‌شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ پێی راگه‌یاندین، كه‌مێك پێش ئێستا بۆمبێكی چێندراو له‌ناوچه‌ی په‌ڵگانه‌ له‌نێوان نه‌فتخانه‌ و قه‌زای خانه‌قیندا له‌ ژپر تاوه‌رێكی كاره‌بادا ته‌قییه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه‌ پۆلیسێكی نه‌فتخانه‌ شه‌هید بوو و پۆلیسێكی دیكه‌ش برینداربوو.

 په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند: هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ بۆمبێكی دیكه‌ی چێندرا له‌ژێر تاوه‌رێكی كاره‌بادا له‌هه‌مان ناوچه‌ پوچه‌ڵكرایه‌وه‌.


PUKmedia هه‌ڵمه‌ت خانه‌قینی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket