riklam

كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌ستیپێكرد

کوردستان 10:13 AM - 2015-07-28
باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی

باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی

به‌یانی ئه‌مڕۆ 28-7-2015 كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ سلێمانی ده‌ستیپێكرد.

دوای ئه‌وه‌ی وه‌فدێكی باڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌سه‌رپه‌رشتی نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌كه‌ گه‌یشته‌ مه‌كته‌بی سیاسی، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا ده‌ستیپێكرد.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ تاوتوێكردنی پرسی هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و ده‌ستورو بارودۆخی ئێستای كوردستانه‌.

دوێنێ 27-7-2015 یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان تایبه‌ت به‌ هه‌مان پرس كۆبوونه‌وه‌و هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌ سیستمی په‌رله‌مانی و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێچم له‌ په‌رله‌مان و دیاریكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كرده‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

فۆتۆ/ حه‌مه‌ عومه‌ر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket