riklam

ئه‌ردۆگان كڕین و فرۆشتن به‌ نه‌وتی سوریاوه‌ ده‌كات

جیهان 10:13 AM - 2015-07-28
 ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌زانێت

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌زانێت

وه‌زیری راگه‌یاندنی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌پێی زانیارییه‌كانیان ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ له‌ لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سوریاوه‌ ده‌دزرێت به‌ بنه‌ماڵه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌فرۆشێت.

عمران زه‌عبی وه‌زیری راگه‌یاندنی سوریا رایگه‌یاند: داعش نه‌وتی ئه‌و ناوچانه‌ی كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵیدایه‌ ده‌دزێت و پاشان له‌توركیا به‌ بنه‌ماڵه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی ده‌فرۆشێت و ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ كڕین و فرۆشتن به‌ نه‌وتی سوریاوه‌ ده‌كه‌ن.

عمران زه‌عبی راشیگه‌یاندووه‌، كه‌ داعش جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ نه‌وتی سوریا ده‌دزێت، به‌روبومی كشتوكاڵییه‌كانیش ده‌دزێت و له‌ توركیا ده‌یفرۆشێت.
وه‌زیری راگه‌یاندنی سوریا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان به‌ هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌زانێت له‌ كێشه‌كانی سوریادا. 

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر


PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket