riklam

هه‌نارده‌كردنی گاز له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ توركیا راگیرا

جیهان 10:05 AM - 2015-07-28
هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌ روون نییه‌

هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌ روون نییه‌

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆری گاز له‌ناوچه‌ی ئاگری له‌ توركیا هه‌نارده‌كردنی گازی ئێران بۆ توركیا راگیرا.

تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند، له‌بۆری گواستنه‌وه‌ی گازی ئێران بۆ توركیا له‌ناوچه‌ی ئاگری له‌ توركیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویداوه‌ و له‌ ئێستادا گواستنه‌وه‌ی گاز راگیراوه‌.

وه‌زیری وزه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، كه‌ تا چاككردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كان هه‌نارده‌كردنی گازی ئێران بۆ توركیا راده‌گیرێت.

جێی باسه‌، هێشتا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌ روون نییه‌ و هیچ گروپ و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له‌ ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.


سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی میهر


PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket