riklam

گه‌ریلا روبه‌ڕووی سوپای توركیا ده‌بێته‌وه‌

کوردستان 09:52 AM - 2015-07-28
سوپای توركیا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كردوه‌

سوپای توركیا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كردوه‌

شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌ناوچه‌ی ئه‌رزڕۆم و له‌گوندی كریكهان هێزێكی سوپای توركیاییان تێكشكاندو توركیاش هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ ده‌كات . 

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ هێزه‌كانی گه‌ریلا له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو هێزه‌كانی سوپای توركیا ویستویانه‌ بچنه‌ ناو گوندی كریكهان و ره‌شبگیری بكه‌ن و ماڵ به‌ماڵی گونده‌كه‌ بگه‌ڕێن ، به‌ڵام  هێزه‌كانی گه‌ریلا روبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕ روویداوه‌ . 

 

رونیشكرده‌وه‌ :  هێزه‌كانی گه‌ریلا توانیویانه‌ پاشه‌كشێ به‌ هێزه‌كانی سوپای توركیا بكه‌ن و به‌پێی زانیاریه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراوو برینداریان هه‌یه‌ . 

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌: هه‌ر دوای روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ دوو هه‌لیكۆپته‌ر و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌ كراون . 

 

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket