riklam

ئه‌فسه‌رێكی ژاندرمه‌یی توركیا كوژرا

جیهان 08:48 AM - 2015-07-28
هاوسه‌ره‌كه‌شی برینداره‌

هاوسه‌ره‌كه‌شی برینداره‌

شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلی فه‌رمانده‌ی هه‌واڵگری ژاندرمه‌ی ناوچه‌ی دركی سه‌ر به‌ پارێزگای موشی توركیا و برینداریانكردوه‌، دواتر له‌نه‌خۆشخانه‌ گیانیله‌ده‌ستداوه‌. 

 

 له‌راگه‌یه‌ندراوێكیدا سوپای توركیا ئاشكرایكردوه‌: شه‌وی رابردوو ژماره‌ێه‌ك چه‌كداری سه‌ر به‌هێزه‌كانی گه‌ریلا هێرشیانكردوه‌ته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلی فه‌رمانده‌ی ژاندرمه‌ی  ناوچه‌ی دركی سه‌ربه‌ولایه‌تی موش و خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی برینداركراون.

رونیشكراوه‌ته‌وه‌: دوای گه‌یاندنیان به‌نه‌خۆشخانه‌ فه‌رمانده‌ ئه‌سلان كولكیسز  فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ژاندرمه‌ی ناوچه‌ی درك گیانیله‌ده‌ستداوه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌ندورستی باشه‌. 

 

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ئاژانسه‌ توركیه‌كان بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌ ئه‌سلان كولكیسز فه‌رمانده‌ی هه‌واڵگری ژاندرمه‌ی توركیایه‌و پله‌ی رائدی هه‌بوو. 

 

PUKmedia  و / سامان ياروه‌یس 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket