riklam

رونكردنەوەیەك لە وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆمارەوە

عیراق 10:25 PM - 2015-07-27
رونكردنەوەیەك لە وتەبێژی رەسمی سەرۆكایەتی كۆمارەوە

رونكردنەوەیەك لە وتەبێژی رەسمی سەرۆكایەتی كۆمارەوە

رونكردنەوەیەك لە وتەبێژی رەسمی سەرۆكایەتی كۆمارەوە.

ئەمەش دەقی روونكردنەوەكەیە:

هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن  هەواڵێكیان بڵاوكردۆتەوە سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان سەرۆك كۆمار فوئاد مەعسوم و سەرۆك كۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگان  بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەكی نادیار گوایە نزیك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری توركیایە و گوایە سەرۆك مەعسوم سەرەخۆشیی لە بەڕێز ئەردۆگان كردبێت و پێشوازیی هێرشەكانی توركیای كردبێت ، لەو بارەیەوە ئەمانەوێت  بۆ رای گشتیی كوردستانی رون بكەینەوە كە لەو پەیوەندییەتەلەفۆنییەدا سەرۆك كۆمار بە راشكاویی داوای لە بەڕێز ئەردۆگان كردوە بە (رد فعل)مامەلچە نەكرێت لەگەڵ دۆخەكەدا  تا لەوە زیاتر ئاڵۆز نەبێت  و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان رابگیرێن و هەمو لایەك بگەڕێنەوە بۆ چالاك كردنەوە و بوژانەوەی پرۆسەی ئاشتی بۆ دوەرباز بون لەم قەیرانە .

بۆیە داواكارین  دام و دەزگا كانی راگەیاندن ورد تر بن لە گواستنەوەی هەر هەواڵێك  دا بە تایبەت لەم قۆناغەدا .


خالید شوانیی
وتەبێژی رەسمیی سەرۆكایەتیی كۆمار 
2015/7/27

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket