riklam

د.بەرهەم: لێدانی بنكەكانی ‌پەكەكە كارێكی ناڕەوایە

ی.ن.ک‌‌ 08:38 PM - 2015-07-27
هەردوولا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا هاوڕا بوون

هەردوولا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و بەغدا هاوڕا بوون

ئەمڕۆ2015/7/27 د.بەرهەم ساڵح جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان‌ لەشاری هەولێر پێشوازیكرد لەفرانك بەیكەر باڵیۆزی بەریتانیا لە عیراق و ئەنگس میكی كونسڵی گشتی بەریتانیا لەهەولێر.

لەدیدارێكدا بارودۆخی ئێستای كوردستان و عیراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و گفتوگۆ، هەروەها دواین گۆڕانكاری و روداوەكانی بەگژاچونەوەی رێكخراوی تیرۆریستی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەو هێزە عیراقیەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەشێكی گرنگی دیدارەكەی نێوان د.بەرهەم و وەفدی میوان بوو .

 لای خۆیەوە د.بەرهەم بەبایەخەوە سوپاسی وڵاتی بەریتانیاو هەموو ئەو وڵاتانەی كرد كە بەشدارن لەهاوپەیمانێتی نیودەوڵەتی بۆ لەناوبردنی مەترسیدارترین رێكخراوی تیرۆریستی لەجیهانداو هەر بۆ ئەو مەبەستەش كۆمەك و هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگەو هەرێمی كوردستانی بەگرنگ وەسفكرد. 

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا د.بەرهەم باسی رەوشی توركیاو لێدانی بنكەكانی ‌پەكەكەی كردو دوپاتیكردەوە كە رەوشەكە مایەی نیگەرانیەو كارێكی ناڕەوایەو مایەی پشێویە لەناوچەكە، لەكاتێكدا لەبری ئەم تەنگەژەیە پێویستە گەلانی ناوچەكە هاوكارو هەمەهانگ بن دژ بەداعش و مەترسیەكانی، هەروەها داواكار بوو دۆخەكە ئارام ببێتەوەو برەو بەپرۆسەی ئاشتی و چارەسەری و دیموكراسی بدرێت وەك تاكە رێگە بۆ چارەسەری كێشەكان. 

لەكۆتایی دیدارەكەدا هەردوولا هاوڕابون لەچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عیراق بەئاڕاستەی خزمەتكردنی سەرجەم هاووڵاتیانی عیراق بێ جیاوازی .

PUKmedia

 

5237172772015_555.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket