riklam

قوباد تاڵه‌بانی: هه‌موو هه‌وڵێكمان خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی

کوردستان 08:00 PM - 2015-07-27
دیداری قوباد تاڵه‌بانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق

دیداری قوباد تاڵه‌بانی و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق

چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندایه‌ و باڵیۆزی به‌ریتانیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی پێویست ده‌رده‌بڕێت.

جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق پرسی ئابوری و سیاسی هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كرد،له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ كاروان جه‌مال تاهیر نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌ریتانیا ئاماده‌ی بوو، قوباد تاڵه‌بانی به‌ وردیی رۆشنایی خسته‌سه‌ر بارودۆخی ئابوری هه‌رێمی كوردستان و به‌رچاو روونی پێویستی بۆ وه‌فدی میوان خسته‌ڕوو.

هاوكات له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی خستوه‌ته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوه‌كان و پێویستییه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی گرتووه‌ته‌به‌ر.

لای خۆیه‌وه‌ فرانك به‌یكه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی حكومه‌تی به‌ریتانیای بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌ داراییه‌كان گه‌یانده‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و هیوای خواست هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌رباز بوون له‌ قه‌یرانه‌كان به‌ ئه‌نجام بگات.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket