riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی كوردو ئاینده‌ی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن

کوردستان 07:37 PM - 2015-07-27
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 27/7/2015 كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له‌ فرانك به‌یكه‌ر باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عیراق و ئه‌نكس مه‌كی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌رێمی كوردستان.

 له‌دیدارێكدا گفتوگۆ كرا له‌باره‌ی دوایین پێشهات و رووداوه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌ووه‌ كه‌ ده‌بێ سه‌رجه‌م كێشه‌و گیرگروفته‌كان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكرێن.

ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌پرسی جه‌نگی تیرۆر و روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش، له‌مباره‌یه‌وه‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا سه‌رسامی خۆی به‌ قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌م جه‌نگه‌ ده‌ربڕی و پاڵپشتی و پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ بازنه‌ی هاوكارییه‌كان فراوانتر بكرێت.

 په‌یوه‌ست به‌جه‌نگی روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرو رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێ له‌روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرو پێویستیشی به‌هاوكاری زیاتر هه‌یه‌.

 هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كان خرایه‌ به‌رباس، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌رژه‌وه‌ندی كوردو ئاینده‌ی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و سازان له‌سه‌ر پرسه‌كان بكه‌ن دوور له‌ هه‌ر جۆره‌ بارگرژییه‌كی حزبی، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ كورد هاتۆته‌ دی پێویستی به‌پاراستنه‌و ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌ یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان ده‌كرێ.

لای خۆشیه‌وه‌ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عیراق وتی: پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مووتان به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌تان بپارێزن و ئه‌و بارودۆخه‌ی بۆ كورد هاتۆته‌ پێش نه‌یكه‌نه‌ قوربانی ململانێ حزبیه‌كانتان.

له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌داو له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، هه‌ردوولا به‌پێویستیانزانی جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتنه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان ببێته‌ كلیلی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket