riklam

گەنم و جۆو هەنگی جوتیارانی پێنجوێن سوتا

کوردستان 07:07 PM - 2015-07-27
زیاتر لە هەزار دۆنم دارستان و پاوانی ناوچەكەش سوتان  فۆتۆ: ئەرشیف

زیاتر لە هەزار دۆنم دارستان و پاوانی ناوچەكەش سوتان فۆتۆ: ئەرشیف

لەسنوری قەزای پێنجوێن ئاگركەوتنەوە بەردەوامی هەیەو لەو چوارچێوەیەشدا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 2015/7/27 ئاگر لە دوو گوندی سەر بەناحیەی ناڵپارێز كەوتەوەو زیانێكی ماددی زۆریش بەر رەزو  باخی جوتیاران كەوت.

لەوبارەیەوە، ملازمی یەك بورهان حەسەن لێپرسراوی بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن، بە PUKmediaی راگەیاند: ئاگرێكی گەورە لەهەردوو گوندی سەركان و عەرەبە كە سەر بەناحیەی ناڵپارێزن كەوتەوەو بەو هۆیشەوە زەرەرو زیانێكی زۆر بەر چەند هاووڵاتیەك كەوت كە گەنم و جۆیان كۆكردبوەوەو لەجاڕەكاندا دایانا بوون.

وتیشی: هەر لەئەنجامی ئەو ئاگر كەوتنەوانەدا، نزیكەی 20 پورەی هەنگ و زیاتر لە هەزار دۆنم دارستان و پاوانی ناوچەكەش سوتان و دوای ماوەیەكی زۆریش  بەهاوكاری بنكەی ئاگر كوژێنەوەی پێنجوێن، توانرا ئاگرەكان كۆنتڕۆڵ بكرێن.

PUKmedia رێبین حەسەن – پێنجوێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket