riklam

ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی هونه‌ری بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن

ئەدەب وهونەر 06:36 PM - 2015-07-27
كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سوید

كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سوید

كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی سوید سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ 27-7-2015 له‌گه‌ڵ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ری كومه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سوید له‌ شاری یۆتۆبۆری سه‌ردانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی كردو له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و چالاكوانانی هه‌ڵه‌بجه‌ كۆبووه‌وه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ دڵشاد ئه‌حمه‌د سه‌ر په‌رشتیاری رێكخراوه‌كه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: هاتووین له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان گفتوگۆ بكه‌ین بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند  پڕۆژه‌یه‌كی هونه‌ری و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك بۆ بۆنه‌ جیاوازه‌كان به‌رینه‌ وڵاتی سوید.

وتیشی: ساڵانی تر له‌كاتی بۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا خۆمان پڕۆژه‌كانمان دیاریكردوه‌، به‌ڵام له‌ ئێستادا ده‌مانه‌وێت خه‌ڵكانێك بانگهێشتی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ین له‌ سویده‌وه‌و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ببینه‌ پردی په‌یوه‌ندی نێوان سوید و هه‌ڵه‌بجه‌ له‌بواری هونه‌ردا

جێگای باسه‌ كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سوید كۆمه‌ڵه‌یه‌كی كوردیه‌ و ساڵانه‌ له‌بۆنه‌ جیاوازه‌كانی گه‌لی كوردا له‌وڵاتی سوید چالاكی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن له‌ئێستاشدا ده‌یانه‌وێت ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی هونه‌ری ئه‌نجامبده‌ن

PUKmedia
فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket