riklam

پارێزگاری كه‌ركوك ئیدانه‌ی بۆردومانه‌كانی توركیا ده‌كات

کوردستان 06:24 PM - 2015-07-27
سوپاسی فه‌ره‌نسا ده‌كات له‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌

سوپاسی فه‌ره‌نسا ده‌كات له‌ هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه‌

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم ستایشی پشتیوانییه‌كانی فه‌ره‌نسای كرد له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ و هاوكارییان له‌ دۆسێی ئاواره‌كاندا.

د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئالانكێبرات كۆنسوڵی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر و وتی گه‌لی كورد به‌ شانازییه‌وه‌ یادی ئه‌وپشتیوانی و كۆمه‌كانه‌ی فه‌ره‌نسا ده‌كاته‌وه‌.

له‌دیداره‌كه‌دا پارێزگاری كه‌ركوك به‌ تێروته‌سه‌لی باسی بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری ناوچه‌كه‌ و عیراق به‌ گشتی و كه‌ركوك به‌ تایبه‌تی و به‌رگری كردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاری كه‌ركوك و پێكهاته‌كانی و پێشوازی كردن له‌ زیاتر له‌ 500 هه‌زار ئاواره‌ له‌ كاتێكدا كه‌ركوك شایسته‌ داراییه‌كانی بۆسه‌رف نه‌كراوه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی هه‌بوه‌ له‌سه‌رپرۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ له‌ شاره‌كه‌دا.

پارێزگاری كه‌ركوك له‌ ته‌وه‌رێكی تردا ئیدانه‌ی بۆردومانه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیای كرد و وتی ئه‌م كاره‌ خزمه‌ت به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی ناگه‌یه‌نێت و داوای راگرتنی كرد.

لای خۆیه‌وه‌ كۆنسوڵی فه‌ره‌نسا پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ به‌رگری ده‌كه‌ن له‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان وجه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ به‌رده‌وامی وڵاته‌كه‌ی له‌ هاوكاریكردنی ئاواره‌كان له‌ عیراق و به‌رده‌وامبوون له‌ توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی رۆشنبیری له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م توٍێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان و عیراقدا و ستایشی قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشدا.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket