كوردستان، هه‌ده‌په،.. توركیا رووه‌و كام به‌ستێنی سیاسی؟
بیروڕا 02:23 PM - 2015-07-27مه‌لا به‌ختیار
كوردستان، هه‌ده‌په، توركیا رووه‌و كام به‌ستێنی سیاسی؟
مه‌لا به‌ختیار
2-4
توركیا و شانازیه‌كانی رابوردوو
توركیا، له‌سه‌ركه‌وتنی كه‌مالیسته‌كانه‌وه، هێنده‌ی له‌سه‌ر شانازیه‌كانی رابوردویان (كه ئیسلامی‌و مه‌زهه‌بی‌و ناسیۆنالیستی)یه، له‌ناو كۆمه‌ڵدا حوكمڕانی ده‌كه‌ن، زۆر له‌وه كه‌متر، كار له‌سه‌ر گه‌وهه‌ری دیموكراسی‌و فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌كه‌ن. باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌وه‌یه كه دوای (60) ساڵ له هه‌ژمونگه‌ری كه‌مالیستی، بینیمان، هه‌ژمونه ئیسلامییه ره‌خنه لێنه‌گیراوه‌كه‌ی كولتوری كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا، چ زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بوو، بۆ بردنه‌وه‌ی حیزبی ره‌فاهی ئیسلامی‌و پاشان سه‌ركه‌وتنی پارتی داد‌و گه‌شه‌پێدان له توركیا.. هه‌تائێستاش.
به‌پێچه‌وانه‌ی پروپاگه‌نده‌ی ئیسلامگه‌راكانه‌وه، ئێمه پێمانوایه توركیا هه‌تا ئێستاش، هێزی كۆنه‌پارێزی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و حوكمڕانی توركخوازیان به‌هێزتره، له هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌وتوی رۆشنگه‌ر. لێره‌وه، ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه توركیای كه‌مالی، به نمونه‌ی سیسته‌می سێكولاریستی باس بكرێ. چونكه سیسته‌می سێكولار، تاك ره‌هه‌ند نییه. به‌ڵكو فره ره‌هه‌نده. فره ره‌هه‌ند به‌مانای، سێكولاریزم به‌بێ دیموكراسی‌و، دیموكراسیش به‌بێ رۆشنگه‌ری‌و، رۆشنگه‌ریش به‌بێ ره‌خنه‌ی ئه‌قڵی كراوه له چه‌مكه‌كان، به چه‌مكی ئاین‌و مه‌زهه‌ب‌و پیرۆزییه‌كانیشه‌وه، مه‌حاڵه. كوا له توركیادا ئه‌و ئه‌ركانه راپه‌ڕێندراون؟ هه‌تا بتوانرێ وه‌كو نمونه‌ی سیسته‌می سێكولار باس بكرێ. له‌رۆژئاوادا، سیسته‌می سێكولار، له‌دوای رێنیسانس، ئاینسازی، رۆشنگه‌ری‌و شۆڕشی دیموكراسیه‌وه هاتووه. نه‌ك پێش ئه‌وان كه‌وتبێ. ته‌نانه‌ت هه‌ندێك وڵاتی دیموكراسی هه‌ن، هه‌تا په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابوردوش، سێكولار نه‌بون. به‌ڵام باقی ئه‌ركه‌كانی دیموكراسی، تایبه‌ت به رۆشنگه‌ری‌و مۆدێرنێته‌یان به‌پێی پێویست راپه‌ڕاندبوو. ئازادیشیان هه‌تاڕاده‌ی ئازادی سێكسیشیان ده‌سته‌به‌ركردبوو. لێره‌وه، ده‌مانه‌وێ جه‌خت بكه‌ینه‌وه، كه سێكولاریزم، ناكرێ وه‌كو چه‌مكێكی په‌تی (ئه‌بستراكت) له چه‌مكه‌كانی دیكه‌ی رێنیسانس‌و رۆشنگه‌ری وه‌ربگیرێ. ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی بنه‌مایی كوشنده‌یه. زۆرتریش، نوسه‌رو روناكبیرانی ئیسلامگه‌را، چه‌مكی په‌تی سێكولاریزم وه‌رده‌گرن‌و ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، له‌مه‌شیاندا، توانیویانه، به‌شێكی به‌رچاوی سۆز‌و هه‌ستی ئیسلامی دژی دیموكراسی‌و سێكولاریزم ببزوێنن. له‌به‌رامبه‌ریشدا، سێكولاریسته‌كان، هه‌تا هه‌نوكه، زۆرتر له‌ناو بازنه‌ی خوێنده‌واری ده‌سته‌بژێردا، ده‌سوڕێنه‌وه. ده‌رگاكانی چونه‌ناو رای گشتییان، به سیاسه‌ت‌و بیری ره‌خنه‌ی ئه‌قڵانی نه‌كردۆته‌وه. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار، سیكولاریستی وا هه‌یه، ره‌خنه‌كانی، به‌شێكی رای گشتی ئیسلامی نه‌ریتگه‌راییش، زویر ده‌كه‌ن. چ جای بۆ ئیسلامگه‌رای سیاسی. هێزه ئیسلامگه‌راكانیش، ئه‌م جۆره هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌یه‌ی سیكولاریستی توندڕه‌و، بۆ دژایه‌تی سیكولاریزم ده‌قۆزنه‌وه‌و وای پیشانده‌ده‌ن كه سیكولاریزم دژی ئایینه. ئه‌مه له‌كاتێكدا ئایین‌و مه‌زهه‌ب‌و ته‌ریقه‌ته‌كان‌و ئاینزاكان، هه‌رگیز به‌ئه‌ندازه‌ی سیسته‌می سیكولاریزم، له‌مێژووی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئایینه‌كاندا، ئازاد‌و ئاسوده نه‌بوون.
هۆی چییه، له‌دوای روخاندنی قه‌ڵمڕه‌وی عوسمانی‌و سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌ی مه‌شروته‌ی ئێران (1905)و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی نیشتمانی- نه‌ته‌وه‌ییه‌وه (1908-1923)، هه‌تائێستاش، هێزه ئیسلامگه‌راو ئیسلامی نه‌ریتگه‌رایی، له‌ناو رای گشتیدا كاریگه‌رترن؟ هه‌ر له ده‌وروبه‌رماندا، نمونه‌كانی ئێران، توركیا، عێراق‌و سوریا، زه‌ق‌و ره‌ق ده‌چه‌قنه چاوی نیمچه‌كراوه‌مان رووه‌و فه‌لسه‌فه‌ی رۆشنگه‌ری:
- له‌ئێراندا؛ زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی مه‌شروته‌و خه‌باتی چه‌پ‌و دیموكراته‌كان تێده‌په‌ڕێ، كه‌چی له‌دوای سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران، شیعه، نه‌ك هه‌ر له‌ناو شیعه‌كانی ئێران‌دا، به‌ڵكو له‌ناو گه‌لانی ناشیعه‌شدا، باڵاده‌ستی سیاسی‌و هه‌ژمونی مه‌زهه‌بیش ده‌بێ. هه‌روه‌ها له‌ده‌وروبه‌ریشدا. شایانی باسه، بزوتنه‌وه‌ی مه‌شروته‌ی ئێران، كاریگه‌ری له‌سه‌ر توركیا‌و ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌بوو. هه‌تا كه‌مالیزم هاته سه‌ر كار.
- توركیا؛ پێش سه‌ركه‌وتنی مه‌شروته‌ی ئێران، كه‌مالیزم سه‌رده‌كه‌ون، گوایه سێكولاریزم په‌یڕه‌وده‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌مانیش دوای (75) ساڵ له حوكمڕانی، سه‌ره‌تا ره‌فاهی ئه‌ربه‌كان‌و پاشان، ئاكه‌په‌ی ئه‌ردۆگان، به چوار هه‌ڵبژاردن، زۆرینه‌ی خه‌ڵك ده‌خه‌نه ژێر هه‌ژمونگه‌ری خۆیانه‌وه. كاریگه‌ریان له‌ده‌ره‌وه‌ی توركیاشدا، كه‌م نییه. كه كه‌مالیزم هاته سه‌ر كار‌و بزوتنه‌وه‌ی مه‌شروته‌ی ئێران، له‌سه‌ر ده‌ستی سیسته‌می سه‌ڵته‌نه‌تی ره‌زا شاوه، راگیرا، ره‌زا شا كه‌وته ژێر كاریگه‌ری، هه‌ندێك له ده‌ستكه‌وته سیڤله‌كانی ئه‌تاتوركه‌وه.
- عێراق، له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیه‌وه (1921) گه‌وره پیاوانی گوتویانه: ئاین بۆ خودا‌و نیشتمان بۆ هه‌موان.. كه‌چی سه‌دام كه چاره‌نوسی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، سێكولاریزمی رواڵه‌تی له سیسته‌مه‌كه‌ی داده‌ماڵێ‌و هه‌ڵمه‌تی ئیمانی راده‌گه‌یه‌نێ‌و (الله اكبر) ده‌خاته سه‌ر ئاڵای عێراق‌و جۆره‌ها رێكخراوی تیرۆریستی پێكه‌وه‌ده‌نێ.. سه‌ره‌نجام، تراژیدیای ناكۆكیه په‌نگخواردوه‌كانی شیعه‌و سوننه ده‌ته‌قێته‌وه‌و پریشكی ئاگره‌كه‌شی كورد، مه‌سیحی، یه‌زیدی‌و ئاینزاكانی دیكه‌ش، ده‌چزێنێ. ئاسایش‌و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ش ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
- سوریا؛ بزوتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌بی دوای ناسریه‌تی میسر، شانازی به خه‌باتی عه‌ره‌به‌كانی سوریاوه ده‌كات. به‌عس له‌وێ، گوایه به‌دیوی باشتری به‌عسی عێراقیش، ئایدیۆلۆژیه‌تی به‌عسی جێبه‌جێده‌كه‌ن. به‌ڵام مێژوو چه‌واشه‌نه‌كراو كاتێك، روداوه‌كان له‌م سه‌رزه‌مینه‌و له‌ناو گه‌لان‌و ئاینزاكاندا ده‌ته‌قنه‌وه، بینیمان، ئاین‌و مه‌زهه‌ب «لاڤا»*ی ژێر چ بوركانێكن‌و چۆنیش چاوه‌ڕێی هه‌لی ته‌قینه‌وه بوون؟ ئێستا بونه‌ته چه‌قی ئاڵۆزبونی ناوچه‌كه‌ش.
له‌م وڵاتانه‌دا، رۆشنگه‌رو سێكولاریست‌و ریفۆرمخوازه‌كانی ئایین، یان هه‌ڵهاتون، یاخود كه‌وتونه‌ته په‌راوێزی ململانێكانه‌وه؛ هه‌ندێكیشان، له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامیسته‌كاندا، چوارمشقی به‌دیار به‌رماڵی ده‌سه‌ڵاته مه‌زهه‌بیه‌كانه‌وه دانیشتون، جاروبار (لبیك) و (الله اكبر)یش ده‌ڵێنه‌وه، به‌ڵكو خوا ده‌رویه‌كی دیموكراسییان لێبكاته‌وه!!
گه‌وره‌ترین تاوان‌و به‌ره‌ی دیموكراسی
به‌درێژایی مێژووی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناسیۆنالیستی باڵاده‌ستی ناوچه‌كه، له گه‌وهه‌ردا، پاراستنی ئیسلامی نه‌یتگه‌راییان زۆر پێ باشتر بووه، له هێزی چه‌پ‌و دیموكرات‌و رۆشنگه‌ر، بۆیه، له قۆناغه جیاوازه‌كانی ململانێكاندا، هه‌میشه ئه‌م حكومه‌تانه به‌توندی به‌گژ هێزه دیموكرات‌و چه‌په‌كاندا چونه‌ته‌وه؛ به‌ڵام نه‌رم له‌گه‌ڵ هێزه ئیسلامگه‌راكاندا، هه‌ڵسوڕاون. مه‌گه‌ر ئیسلامگه‌راكان خۆیان له نیعمه‌تی نه‌رمی حكومه‌ته‌كان، جاروبار بێبه‌ش كردبێ.. ئه‌مه هه‌تا هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابوردوو، له رۆژهه‌ڵاتدا، ئاشكرایه. به‌ڵام..
مێژوو ده‌ریخست، ئه‌و نه‌رمییه‌ی حیزب‌و حكومه‌ته‌كان، له‌رووی فه‌لسه‌فه‌و رۆشنگه‌ری‌و خۆپارێزییه‌وه، له نه‌ریتی سه‌ده‌كانی ناوه‌راست‌و له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامگه‌راكاندا، هه‌رگیز نه‌بۆته مایه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزه سه‌له‌فییانه، ده‌ستبه‌رداری خه‌یاڵدانی خه‌لافه‌ت‌و قۆزتنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌لێكی ره‌خساو ببن، بۆ هاتنه سه‌ر حوكم‌و په‌لاماردانی دیموكراسی‌و لێدانی ته‌نانه‌ت ئه‌و حكومه‌تانه‌ش كه نه‌رمییه‌كی بێڕاده‌یان له‌گه‌ڵدا نواندون. بینرا كه له‌كۆتایی حه‌فتاكان‌و سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه، كاتێك بزوتنه‌وه‌ی فونده‌مینتالیزمی شیعه‌ی ئێران‌و سونیگه‌رای ئه‌فغانستان، به‌ره به‌ره سه‌ركه‌وتن، چۆنچۆنی شاده‌ماری ئیسلامگه‌راكان خوێنی هاتنه سه‌ر حوكمیان له‌ته‌واوی وڵاتانی ئیسلامی‌دا ده‌جۆشاو ئیدی، جۆره‌ها رێكخراوی رادیكاڵی ئیسلامی‌و جیهادی‌و تیرۆریستیان دروستكرد.. دوژمنایه‌تی سه‌رسه‌ختی ئازادی‌و مافی ژنان‌و فه‌لسه‌فه‌ی چه‌پ بون. هه‌تا گه‌یاندیانه تیرۆركردنی ساداتی سه‌رۆكی میسر (1981) كه زیاتر له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان‌و سه‌رۆكه‌كانی ده‌وروبه‌ریشمان، بۆ ئیسلامگه‌راو موسڵمانانیش، هیمه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كردبوو!!
له‌و پلاتفۆرمه‌وه، ئه‌و به‌ره‌نجامه گه‌ڵاڵه ده‌كرێ كه: له‌سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری كلاسیكیدا (دوای جه‌نگی یه‌كه‌م) هه‌روه‌ها له‌سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا (دوای جه‌نگی دووه‌م) حكومه‌ته‌كان به‌ناوی خزمه‌تی نیشتمان‌و نه‌ته‌وه‌وه؛ هاوكات حیزبه‌كان به‌ناوی خۆلادان له ئیسلامی نه‌ریتگه‌رایی، نه‌وه‌كا هه‌ستی خۆرسكی ئیسلامی بوروژێ، خۆیان له ئه‌ركه نبنچینه‌ییه‌كانی دیموكراسی‌و رۆشنگه‌ری، به‌رده‌وام ده‌بوارد. ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین تاوان بوو. ئه‌نجامه‌كه‌شمان بینی كه داته‌پینی حكومه‌ته‌كان‌و شكستی حیزبه‌كان بوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا، سه‌ركه‌وتن‌و به‌هێزتربونی هێزه ئیسلامگه‌راكان به رێبازی جیاوازیانه‌وه (توندڕه‌وی سه‌له‌فی= نه‌رمڕه‌وی سه‌له‌فی) بوو.
دوای تێپه‌ڕین له‌و دوو سه‌رده‌مه، به‌هه‌موو كێشمه‌كێشه سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی‌و روانگه ئایدیۆلۆژیه‌كانه‌وه، رۆژئاوا له‌درێژه‌پێدانی مۆدێرنێته‌ی به‌رده‌وام، له‌سه‌ر تێكڕا ئاراسته‌كان‌و، ته‌واوی چه‌مكه‌كان‌و، هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی گۆڕانكاری، به‌رده‌وام بوو؛ وڵاتانی ئیسلامی دواكه‌وتوش، له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی خۆپارێزی له ره‌خنه‌ی ئه‌قڵانی بۆ كۆتاییهێنانی بنه‌ماكانی ئه‌ندێشه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، سور بون. دیاره رێڕه‌وی مێژوو، به‌تایبه‌تی له‌ڕووی ئابوری‌و فه‌لسه‌فیه‌وه، له كه‌له‌به‌ری هه‌ڵه‌ی هیچ نه‌ته‌وه‌و سیسته‌مێك گیرناخوات. چونكه، دیموكراسی‌و مۆدێرنێته، فه‌لسه‌فه‌ی گه‌ردونین‌و فه‌لسه‌فه گه‌ردونیه‌كانیش، له‌ناو كێشه گه‌وره‌كاندا، هه‌رده‌م خۆیان زاخاوی داهێنانی نوێ ده‌ده‌ن. ئه‌م زاخاودانه‌ش، له چ بوارێكدا بتوانێ رچه ده‌شكێنێ. له‌كاردا ده‌بێ. بۆیه، ده‌بینین، پێش ئه‌وه‌ی ته‌واوی جیهان ئاماده بێ بۆ سیسته‌می دیموكراسی سه‌رده‌می جیهانگیری، جیهانگیریی، له‌رووی ئابوری‌و میدیاییه‌وه، تونێلی هاوچه‌رخی لێدا؛ لێدانی ئه‌م تونێله، له‌سه‌ر دردۆنگییه فه‌لسه‌فیه‌كان رانه‌وه‌ستا. تونێله ئابوریه‌كه، هاوزای هه‌ڵمه‌تی راگه‌یاندنی ماس میدیا، شاخی سه‌ختی وڵاتانی ئیسلامی‌و عه‌قیده‌ییان، شه‌به‌ق تێخست. ئه‌مه‌ش، چ كێشمه‌كێشێكی لێكه‌وته‌وه، ئه‌مه‌یان باسێكی دیكه‌یه‌و له‌ناو به‌ره‌نجامی ئه‌م كێشمه‌كێشه‌شدا، جیهانبینی هاوچه‌رخ، هه‌مدیس ده‌كه‌وێته به‌رده‌م پرسیاری نوێ‌و، وه‌ڵامی نوێتر. بێگومان ژانی پرسیاری مۆدێرنێته، ئاینسازی، رۆشنگه‌ری‌و جێنده‌ر، كه‌متر نین له ژانی پرۆسه‌ی دیموكراسی. به‌ڵكو له‌ناو ژانی دیموكراسیه‌وه، ژانه‌كانی چه‌مكه‌كانی دیكه‌ی ناو منداڵدانی دیموكراسی، له‌م سه‌رده‌مه‌دا له‌دایك ده‌بن. ره‌نگه له‌دایكبونیان، كه‌مێك دوابكه‌وێ. یان پێش‌و پاش بكه‌وێ. به‌ڵام دیموكراسی سیاسی، به‌بێ باقی ئه‌ركه‌كانی سیسته‌می دیموكراسی‌و گۆڕانكاری كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌رجه‌م ئه‌ركه‌كانی نایه‌ته‌دی.
جیهانگیری، وێڕای ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كانی، ئێمه‌ی خسته ناو پرۆسه‌ی قۆناغێكی نوێ. حكومه‌ت‌و حیزبه‌كانی رابوردوو، وه‌كو هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی دیكه، ته‌نها ره‌خنه‌لێگرتنی جیهانگیرییان له‌به‌رچاو گرت، ده‌ره‌تانه‌كانی گۆڕانكاری جیهانگیری‌و لێكه‌وته پۆزه‌تیفه‌كانیان ره‌وچاو نه‌كرد. بۆیه، به‌شی زۆری ئه‌و حیزب‌و حكومه‌تانه، نه‌ك هه‌ر دژی شه‌پۆله‌كانی دیموكرسی رۆژئاوا بون به‌ره‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو زۆر زیاتر له جارانیش كه‌وتنه دڵداری له‌ته‌ك فونده‌مینتالیزم.. ئه‌مه‌ش له‌په‌نای پاساوی دژایه‌تی ئیمپریالیزم. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م جیهانبینییه هه‌ڵه‌یه‌ش بوو، چه‌په توندڕه‌وه‌كان خۆیان له ئه‌ركی دیموكراسی ده‌دزیه‌وه. به‌ڵكو هه‌ندێ جار دژایه‌تیشیان ده‌كرد. ئه‌مه نه‌ك هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی چه‌په‌كانی رۆژئاوا‌و كۆمۆنیسته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو، به‌ڵكو راسته‌وخۆ خزمه‌تی ئیسلامگه‌راو ئیسلامی نه‌ریتگه‌راش بوو. ئه‌نجامه‌كه‌شمان بینیه‌وه، له‌رۆژئاوادا چه‌په‌كان، چروك‌و بچوك بونه‌وه. له رۆژهه‌ڵاتیشدا، كۆمۆنیسته كلاسیكه‌كان، له هه‌ندێك وڵات‌دا داچۆڕان. وه‌كو: ئێران، سوریا، توركیا، میسر، لوبنان‌و ئوردون.. تاد. له‌عێراق‌و باشوری كوردستاندا، كۆمۆنیسته‌كان كه هه‌تاڕاده‌یه‌ك باشتر له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كان گونجان‌و سه‌نگیان ماوه. به‌ڵام ئه‌نتی ئیمپریالیزم.. به دۆگمه كلاسیكیه‌كه‌ی جاران، جارێ به‌رینه‌داوون. دیاره نه په‌كه‌كه‌و، نه یه‌په‌گه‌و، نه هه‌ده‌په، پێداگیریان له‌سه‌ر دۆگمی ئایدیۆلۆژیا نه‌كرد، بۆیه ده‌بینین به‌ره‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌ن. پێش ئه‌وان، یه‌كێتیش ئه‌م رێبازه‌ی گرته‌به‌ر. ئه‌گینا یه‌كێتی، وه‌كو حیزبی شۆڕش، یان رزگاری چله‌كانی به‌سه‌رده‌هات!!
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و راستی‌و گۆڕانكاریانه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی دیموكراسی راپه‌رێنین، پێمانوایه هێزه دیموكرات‌و چه‌په‌كان، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا، له به‌ره‌یه‌كی بابه‌تی ناو پرۆسه‌ی دیموكراسین. پرۆسه‌ی دیموكراسیش، ده‌خایه‌نێ. له‌ناو ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا، ده‌بێ، له‌روانگه‌ی ئایدیۆلۆژی جیاوازی سه‌رجه‌م هێزه دیموكرات‌و چه‌په‌كان، ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانیان دیاری بكه‌ن‌و روانگه فه‌لسه‌فیه ناكۆكه‌كانیشیان، بپارێزن، به‌ڵام زاڵیان نه‌كه‌ن. مه‌به‌ستمانه جه‌خت بكه‌ینه‌وه كه ته‌واوی ئه‌ركه دیموكراسیه‌كان، ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات ناگرێته‌وه. به‌ڵكو ته‌نها ئازادیه‌كانیش ناگرێته‌وه. ئه‌وی كه‌متر گرنگ نیه له ئه‌ركه دیموكراسی‌و ئازادی‌و مافه مه‌ده‌نیه‌كان، سیسته‌می راسته‌قینه‌ی سێكولار‌و سێكولاریش، په‌یوه‌ستی رۆشنگه‌ری‌و مۆدێرنێته‌یه. ئه‌م چه‌مكانه، چه‌پكێك ئه‌ركی لێكدانه‌بڕاوون. هه‌ر جۆره لێكدابڕانێكی ئه‌و چه‌پكه ئه‌ركه، مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ئاینده‌ی دیموكراسی، گه‌ر هه‌ر پاساوێكی ئایینی‌و مه‌زهه‌بی‌و ریالیستی بۆ بتاشرێ. یان هه‌ر چه‌شنه دروشمێكی چه‌پ‌و ئایدیۆلۆژیه‌تێك قوتبكریته‌وه.
لاڤا: ئه‌و لیتاوه ئاگراوییه‌یه كه له بوركاندا هه‌ڵده‌پژێ‌و به ده‌وروبه‌ردا داده‌چۆڕێ.
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27