riklam

ئێران كوت و به‌نده‌كانی له‌سه‌ر به‌همه‌ن قوبادی هه‌ڵده‌گرێت

ئەدەب وهونەر 02:16 PM - 2015-07-27
به‌همه‌ن قوبادی

به‌همه‌ن قوبادی

سه‌رۆكی رێكخراوی سینه‌مایی ئێران ئاشكرایكرد، كه‌ به‌همه‌ن قوبادی ده‌رهێنه‌ری كورد ده‌توانێت له‌ ئێران فیلم به‌رهه‌مبهێنێت و له‌وباره‌یه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌.

حوجه‌توڵڵا ئه‌یوبی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرنال-ی ئه‌مریكی ئاشكرایكردووه‌، كه‌ به‌همه‌ن قوبادی بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلم له‌ناوخۆی ئێران هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌.

ئه‌یوبی راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌وان هانی هه‌موو به‌رهه‌مهێنه‌ران و ده‌رهێنه‌رانی سینه‌ما ده‌ده‌ن بۆئه‌وه‌ی فیلم به‌رهه‌مبهێنن و ته‌نها جه‌عفه‌ر په‌ناهی ده‌رهێنه‌ر نه‌بێت، ئه‌ویش به‌وپێیه‌ی كێشه‌ی یاسایی هه‌یه‌و ناتوانن هیچ كارێكی بۆ بكه‌ن.

له‌باره‌ی به‌همه‌ن قوبادی-شه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: ده‌رگا به‌ڕووی هه‌موو ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ كراوه‌یه‌ كه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ژین، ئه‌گه‌ر به‌همه‌ن قوبادی كه‌ له‌ئێستادا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژ، بگه‌ڕێته‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌و ده‌توانێت له‌ناوخۆی وڵاتدا فیلم به‌رهه‌مبهێنێت.

PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌ - رادیۆ فه‌ردا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket