نزیكه‌ی 1000 ژن و كچی ئێزدی له‌ده‌ستی داعش رزگاریان بووه
ژنان 02:10 PM - 2015-07-27وه‌زاره‌تی كاری عیراق مووچه‌یان بۆ ده‌بڕێته‌وه
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ئه‌و ژن و كچه ئێزدییانه‌ی كه له‌ده‌ست گروپی تیرۆرستی داعش رزگاریان بووه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌دۆخی ئاواره‌كان، رۆژی 2015/7/26 وه‌فدێكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكی لیژنه‌و یاوه‌ری جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، سه‌ردانی پارێزگای دهۆكیان كرد.
له‌و سه‌ردانه‌یاندا وه‌فدی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له فه‌رهاد ئه‌تروشی پارێزگاری دهۆك و به‌ڕێوه‌به‌ری جینۆساید‌و سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و راوێژكاری و نزار عیسمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كۆبوونه‌وه‌و پاشان سه‌ردانی مه‌یدانی كه‌مپی ئاواره‌كانی شاریا-یان كرد‌و له‌نزیكه‌وه گوێیان له‌ژماره‌یه‌ك ژن و كچی ئێزیدی رزگاربوو له‌ده‌ستی داعش و ئاواره‌كان گرت.
سه‌باره‌ت به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌و ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانیان، له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئێڤار ئیبراهیم رایگه‌یاند: مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه ئاگاداربوون و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌ڕه‌وش و گوزه‌رانی ئاواره‌كان و ئه‌و ژن و كچه ئێزدییانه‌ی كه له‌ده‌ست گروپی تیرۆرستی داعش رزگاریان بووه، تاوه‌كو بزانین له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه چیان پێویسته‌و چیان بۆ كراوه، هه‌روه‌ها داوامان له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی پارێزگای دهۆك كرد كه ئامارێكی ره‌سمی دروست بخه‌نه به‌رده‌ستی لیژنه‌كه تاوه‌كو له‌هه‌فته‌ی داهاتوو كه سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كاری حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌ین ئاڕاسته‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی بكه‌ین و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه ده‌ست به‌جێبه‌جێكردن و دابینكردنی ئه‌و موچه‌یه بكه‌ن كه له‌سه‌ر داوای لیژنه‌كه‌مان بڕیاری بڕینه‌وه‌ی درابوو.
لای خۆشیه‌وه حه‌یات مه‌جید بڕیارده‌ری لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سه‌ردان و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌كه‌مان له‌سه‌ر پرسی ژنان و كچانی ئێزدی ده‌كه‌ین به راپۆرت ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنیان.
مریه‌م سه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌ت كه له‌و سه‌ردانه یاوه‌ری لیژنه‌كه بوو، رایگه‌یاند: تائێستا ئامارێكی ورد نییه كه چه‌ند ژن و كچی ئێزدی رزگاریان بووه، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان له‌كۆی 5000 ژن و كچ كه كه‌وتبوونه ده‌ست داعش دوای داگیركردنی شه‌نگال، 1000 له‌و ژن و كچانه به‌هۆكارێك له‌هۆكاره‌كان رزگاریان بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان له‌ئێستادا ئه‌وان له‌بارودۆخێكی ناجێگیردان و له‌ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌رونییه‌وه پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه، بۆیه وه‌كو لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌په‌رله‌مان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان.
له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ پارێزگای دهۆك، وه‌فدی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به‌ژنانیان كرد‌و له‌لایه‌ن ئیسماعیل ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌وه پێشوازییان لێكرا.
له‌دیدارێكدا باس له‌ڕه‌وشی ژنان و رێژه‌ی ئه‌و توندوتیژییانه‌ی به‌رامبه‌ر ژنان ئه‌نجامدراون كرا‌و لای خۆیه‌وه كه‌ژاڵ هادی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ئافره‌ت رایگه‌یاند: له‌ساڵی 2014 و له‌مساڵیشدا به‌هۆی كاره‌ساتی شه‌نگال كه ده‌كه‌وێته سنووری ئه‌و پارێزگایه، دوایئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گروپی تیرۆرستی داعشه‌وه داگیركرا به‌هه‌زاران ژنی كچی ئێزدی له‌شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری زۆرترین توندوتیژییان به‌رامبه‌ر كرا بۆیه له‌و ناوچه‌یه رێژه‌كه زیادیكردووه، زۆرترین ئه‌و توندوتیژییانه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و گروپه‌ی تیرۆرستییه‌وه كراون، ئێمه‌ش وه‌ك لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند زۆرترین كاتمان سه‌رقاڵبوون بووه به‌كه‌یسی ژن و كچانی ئێزدی و ئه‌و دۆخه‌ی كه روبه‌ڕوویان بۆته‌وه، به‌ڵام گه‌ر به‌راورد بكرێت له‌گه‌ڵ ساڵی 2014 به‌گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا رێژه‌ی توندوتیژییه‌كان كه‌میكردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ته‌نها له‌پارێزگای دهۆك رێژه‌كه زیادیكردووه، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی زۆرترین ئاواره له‌ناوچه‌كه‌دا، چونكه زۆرترین توندوتیژییه‌كان له‌جۆره‌كانی خۆسووتاندن و كوشتن و لێدان بوون كه له‌كه‌مپه‌كان تۆماركراون.
سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی توندوتیژییه‌كانیش له‌ناوچه‌كه‌دا، ڤیان عه‌باس ئه‌ندامی لیژنه‌كه رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری توندوتیژی دژ به‌ژنان له‌پارێزگاكه كۆبووینه‌وه تا هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان بده‌ین، چ له‌ناو كه‌مپه‌كان و چ له‌ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان و ناوه‌وه‌ی شاره‌كان، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ماندا ئه‌وان پێیان راگه‌یاندین كه به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌كه بۆ داهاتوو.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19