riklam

ژنێك خۆی به‌تیرۆرستاندا ده‌ته‌قێنێته‌وه‌

عیراق 01:57 PM - 2015-07-27
40 تیرۆرست كوژراوو برینداربوون

40 تیرۆرست كوژراوو برینداربوون

له‌شارۆچكه‌ی رساله‌ی سه‌ر قه‌زای فه‌لوجه‌ ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵان خۆی  له‌ناو گردبونه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعشدا ته‌قانده‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه‌ 40 تیرۆرست كوژراو و برینداربوون . 

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی عیراقی راگه‌یاندوه‌:  ئه‌و ژنه‌ ته‌مه‌نی 30 ساڵان بووه‌و نیقابی له‌سه‌ر ده‌موچاو بوو، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان دوای كه‌وتوون خۆی  له‌ناو گردبونه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستانی داعشدا ته‌قاندوه‌ته‌وه‌. 

وتیشی : له‌ئه‌نجامدا 23 تیرۆرست كوژراون  و 17 ی تریش برینداربوون . . 

سه‌رچاوه‌كه‌ رونیشكردوه‌ته‌وه‌: له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چوار ناوچه‌ی ستراتژی له‌قه‌زای فه‌لوجه‌ كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه‌.

 

PUKmedia  و / سامان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket