riklam

به‌رهه‌مێكی نوێی كامكار بۆ كوردانی باكور

تاراوگە‌‌ 05:54 PM - 2015-07-26
به‌رهه‌مێك بۆ كورده‌كانی باكور

به‌رهه‌مێك بۆ كورده‌كانی باكور

هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد هوشه‌نگ كامكار به‌رهه‌مێكی تایبه‌ت بۆ كورده‌كانی باكور ئاماده‌ ‌ده‌كات.

مامۆستا هوشه‌نگ كامكار كه‌ ناوی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ناوه‌ "ئاوازه‌ كوردییه‌كانی بۆتان" و به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: نزیكه‌ی ساڵێك پێش ئێستا یه‌كێك له‌ دۆستانم له‌ سلێمانی سێدێ‌یه‌كی بۆ هێنام كه‌ چه‌ند ئاوازێكی فۆلكلۆری ناوچه‌ی بۆتانی له‌خۆگرتبوو، زۆربه‌یان له‌ خودی ناوچه‌كه‌و به‌ شێوه‌ی ئاوازی سۆلۆ به‌ بێ هیچ ئامێرێكی مۆسیقایی تۆماركرابوون، ماوه‌یه‌ك پێشتر كه‌ دووباره‌ گوێم لێگرت، گه‌یشتمه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ به‌پێی ئه‌و شادمانی و خۆشی و ئازادییه‌ نوێیه‌ی كورده‌كانی توركیا به‌ ده‌ستیان هێناوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئاوازانه‌ به‌رهه‌مێك ئاماده‌ بكه‌م، چونكه‌ ئه‌م مۆسیقایه‌ ره‌سه‌نی ناوچه‌ی خۆیانه‌. گۆرانیبێژه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ ناسراوی ئه‌و ناوچه‌ن و هه‌ركامه‌ش به‌ جیا به‌رهه‌مه‌كانیان خوێندوه‌ و هه‌ر به‌رهه‌مێكیش ریتم و خێرایی جیاوازی هه‌یه‌. زۆربه‌ی ئه‌م مێلۆدییانه‌ تۆنالیته‌و مه‌ودای مۆسیقایی جیاوازیان هه‌یه‌ كه‌ تێكه‌ڵ كردنیان كاتی ده‌ویست، له‌م به‌رهه‌مه‌دا له‌ چه‌ندین ته‌كنیك وه‌كو لاساییكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، گه‌شه‌و په‌ره‌ی تێمه‌كان، دووپاتكردنه‌وه‌ی جیاوازی مۆتیفه‌ كورته‌كان، تێكه‌ڵكردنی تێمه‌كان له‌ تۆناڵیته‌ی جیاواز، مۆدۆلاسیۆن و هه‌روه‌ها پۆلی‌فۆنی كۆنته‌ڕپوانتیك به‌ ئامێره‌كانی ئۆركێستر سه‌مفۆنیا كه‌ڵكم وه‌رگرتووه‌.

مامۆستا كامكار له‌ كۆتاییشدا رایگه‌یاند: پێویسته‌ سوپاسی هه‌موو ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ بكه‌م كه‌ له‌م به‌رهه‌مه‌دا ئاماده‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی ده‌كه‌م كه‌ وه‌كو به‌رپرسی ئه‌نستیتیوتی كورد له‌ سلێمانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌وانه‌ گه‌یشتمه‌ ده‌ستم و هیوادارم توانیبێتم هه‌نگاوێكی چكۆله‌م بۆ برایانی ئازیزم له‌ كوردستانی باكوور هه‌ڵگرتبێت و خۆشی و شادمانی ئه‌واندا به‌شداربم.

جێگای ئاماژه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ لایه‌ن كه‌ناڵی كوردساته‌وه‌ به‌ شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوده‌بێته‌وه‌.

PUKmedia به‌شی هه‌واڵی نوسینگه‌ی مه‌كته‌ب له‌ تاران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket