riklam

هانۆڤه‌ر.. كوردێك كۆچی دوایی ده‌كات و كه‌سوكاری ئاگادار نین

تاراوگە‌‌ 04:28 PM - 2015-07-25
كه‌سوكاری ئاگادارنین

كه‌سوكاری ئاگادارنین

ئاگاریه‌ك بۆكه‌سوكاری خوالێخۆش بوو دڵشاد نامق

هاووڵاتی (دڵشاد نامق) له‌ره‌سمییاتی ئه‌ڵمانیدابه‌(دڵشاد ئه‌مین) تۆماربووه‌، له‌ساڵی 1960 له‌سلێمانی له‌دایك بووه‌ له‌ساڵی 1983 وه‌ له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌شاری هانۆڤه‌ر نیشته‌جێ بووه‌.

رۆژی 14-7-2015 به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ كۆچی دوایی كردووه‌.

 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیكه‌ڵی كه‌س نه‌بووه‌و كورده‌كانی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ نایناسن وێنه‌یه‌كیشیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌..ته‌نانه‌ت له‌ كه‌سوكاریشی دابڕاوه‌ زانیاریان له‌سه‌ر ژیان و مردنه‌كه‌ی نه‌بووه‌، بۆیه‌ باڵیۆزخانه‌ی عیراق ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌و ئه‌وانیش كورده‌كانی هانۆڤه‌ریان ئاگاداركردۆته‌وه‌ دواتر رۆژی 20-7-2015، له‌یه‌كێك له‌گۆرستانه‌كانی شاری هانۆڤه‌ر نێژراوه‌..كورده‌كانی هانۆڤه‌ر خوازیارن به‌م بانگه‌وازه‌ كه‌سواری له‌هه‌رشوێنێك بێت ئاگاداركه‌نه‌وه‌..

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket