riklam

بەسەركردنەوەی بریندارانی شەڕی داعش

ی.ن.ک‌‌ 06:23 PM - 2015-07-24
هەموو هاوكارییەكی خۆیان بۆ دوپاتكردنەوە

هەموو هاوكارییەكی خۆیان بۆ دوپاتكردنەوە

بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی ژیان و گوزەرانی ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی كە لە شەڕی نەگریسی داعش و لەپێناو پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان برینداران بوو، لەشاری قەڵادزێ‌ ئەحمەد زرارو نیاز دەرگەڵەیی و سمكۆ بڵباس ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی بەهاوڕێیەتی ئیبراهیم محێدین بەڕێوەبەری شەهیدانی قەڵادزێ‌ سەردانی هەردوو بریندار ئیبراهیم دەشتێوی و شەڕڤان بابان ئیبراهیمیان كرد.

ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی لەسەردانەكەیاندا سڵاوی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەنجومەنی ناوەندیان پێڕاگەیاندن و خوایاربوون لە زوترین كاتدا چاك ببنەوەو بگەڕێنەوە سەر ژیانی ئاسایی و هەموو هاوكارییەكی خۆیان بۆ دوپاتكردنەوەو وتیان ئێوە بۆ پارستنی ئەم خاكە پیرۆزە بریندار بوون كە كوردستانە، قارەمانانە لەسەنگەرەكاندا بەرامبەر  بە چەتە تاریك پەرستەكانی داعش وەستانەوەو وتتان ئێرە سەر زەمینی كوردانە و نابێت پێی گڵاو و ناپاكتان بێت سەر ئەم خاكە، چونكە رۆڵەكانی گەلی كورد چەندە ساڵە تێدەكۆشن تا ئەم ئەزمونەیان هێناوەتە كایەو ئێستا ئێمە بەخوێنمان پارێزگاری لە خاك و وڵات دەكەین.

ئەو دوو پێشمەرگە قارەمانەو كەسوكاریان بەو سەردانە خۆشحاڵ بوون و خوازیار بوون ئەندامانی ئەنجومەنی ناوەندی هەمیشە بێنە ناو خەڵك بۆ ئەوەی لە نزیكەوە بەدیداری یەكتری شاد ببن.

PUKmedia ئاری مستەفا - رانیە

 

 

923152472015_03.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket