riklam

ئوسترالیا.. ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پرسوس ئیدانه‌ ده‌كرێت

تاراوگە‌‌ 05:44 PM - 2015-07-23
.

.

ئه‌مڕۆ 23-7-2015 كۆمه‌ڵگای كوردی هه‌موو پارچه‌كانی كوردستانی گه‌وره‌ له‌شاری سیدنی پایته‌ختی هه‌رێمی نیوساوسوێڵز له‌سه‌نته‌ری شار كۆبوونه‌وه‌و به‌ره‌و كونسوڵگه‌ری وڵاتی توركیا به‌ڕێكه‌وتن بۆ شه‌رمه‌زاركردن و ئیدانه‌كردنی ئه‌و هێرشه‌ قێزه‌ونانه‌ی كرایه‌سه‌ر پرسوسی پارێزگای ئورفه‌ له‌توركیا، كه‌ تاوانێكی گه‌وره‌و جه‌رگبڕ بوو و بووه‌ هۆی هه‌ڵوه‌رینی ژیانی 32 گه‌نجی به‌ئه‌مه‌كی كوردی باكوری كوردستان، له‌كاتێكدا كه‌ 300 گه‌نجی كورد له‌ناوه‌ندێكی كلتوری به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هاووڵاتیان و لێقه‌وماوانی كوردو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆبانێ له‌به‌رنامه‌سازیدا بوون.

له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی هێمن ئه‌نجامدرا، زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری حزبه‌ كوردستانییه‌كان به‌شداربوون له‌گه‌ڵ چه‌ندین كۆمه‌ڵه‌ی كلتوری و مافی مرۆڤ، كۆمیته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و په‌كه‌كه‌و یه‌په‌كه‌و لایه‌نی تری كوردستانی رۆژهه‌ڵات و سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای كوردی به‌ ژن و منداڵه‌وه‌، به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ی توركیایان هێنایه‌ هاژه‌ تا وایلێهات ئوستراڵییه‌كانیش هاتنه‌ ده‌نگ و ئه‌م كاره‌ساته‌یان به‌تاوان ناوبردو هاتنه‌ ناو ئاپۆرای جه‌ماوه‌ری كوردی ئه‌م شاره‌.

له‌به‌رامبه‌ر كونسوڵگه‌ری وڵاتی توركیا كابرایه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز ئوستراڵی مایكه‌كه‌ی وه‌رگرت و هێرشی توندی كرده‌سه‌ر رژێمی توركیاو وه‌فاو دڵسۆزی خۆی بۆ شه‌هیدانی كاره‌ساته‌كه‌ ده‌ربڕی و سۆزی بۆ كورد ده‌ربڕی.

لای خۆشیانه‌وه‌ كۆمیته‌ی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ئوستراڵیا رایگه‌یاند كه‌ مه‌كته‌بی سیاسییه‌كه‌ی و فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عیراق له‌یه‌كه‌م ساتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ ئیدانه‌و مه‌حكومی ئه‌م كاره‌ساته‌ نامرۆییه‌ی كردووه‌و به‌تاوان ناساندوویه‌تی.

PUKmedia سیروان به‌رزنجی - ئوستراڵیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket