riklam

پێگه‌ی 10 هه‌زار داعش داده‌خرێت

تەکنەلۆجیا 02:54 PM - 2015-07-23
پێگه‌ی 10 هه‌زار داعش له‌ داده‌خرێت

پێگه‌ی 10 هه‌زار داعش له‌ داده‌خرێت

هه‌ڵمه‌تێك دژ به‌و پێگانه‌ ده‌ستیپێكرد كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كه‌ن.

گروپێكی هاككه‌ری جیهانی ناوی 10 هه‌زار پێگه‌ی له‌ تویته‌ر بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كه‌ن و هه‌ڵمه‌تی هاككردنیشی ده‌ستپێكردووه‌.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌: گروپی هاككه‌رانی (ئه‌نۆنیمۆس)ی ئه‌لكترۆنی هه‌ڵمه‌تێكیان دژ به‌و پێگانه‌ ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ له‌ تویته‌ر بانگه‌شه‌ بۆ گروپی تیرۆریستی داعش ده‌كه‌ن، ئه‌و هاككه‌رانه‌ ناوی ژماره‌یه‌كی زۆر پێگه‌ی تویته‌ریان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ ئامانج.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی ئه‌و گرووپه‌ هاككه‌ره‌، به‌شێك له‌و پێگانه‌ی بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كه‌ن چه‌ند هێمایه‌كیان چۆته‌ سه‌ر كه‌ ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن گروپی ئه‌نۆنیمۆس هاككراون.

جگه‌ له‌ تویته‌ر ئه‌و گروپه‌ هه‌ڵمه‌تێكیشیان بۆ سه‌ر فه‌یسبوك و چه‌ند پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستپێكردووه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ بۆ داعش ده‌كه‌ن، به‌ ئامانجی هاك كردنیان.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket