riklam

توركیا به‌مه‌رج سانسۆر له‌سه‌ر تویته‌ر هه‌ڵده‌گرێت

تەکنەلۆجیا 05:11 PM - 2015-07-22
پێشتر بڕیاربوو تویته‌ر دابخات

پێشتر بڕیاربوو تویته‌ر دابخات

توركیا به‌ مه‌رج سانسۆر له‌سه‌ر به‌ركارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر لاده‌بات.

ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ 22-7-2015 به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا رایانگه‌یاندوه‌، به‌ مه‌رج سانسۆر له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر لاده‌به‌ن له‌و وڵاته‌دا.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی توركیا دوای دوو رۆژ له‌ ته‌قینه‌وه‌ تیرۆرستیه‌كه‌ی پرسوسی باشوری رۆژهه‌ڵاتی توركیا هاتووه‌، كه‌ پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ له‌رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌ ئاشكراكران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ حكومه‌تی توركیا بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی تویته‌ری-دا، به‌ڵام له‌ ئێستادا دادگای ناوخۆی توركیا بڕیاری هه‌ڵگرتنی سانسۆری له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری له‌و وڵاته‌ به‌ مه‌رج ده‌ركردوه‌. 

PUKmedia رۆیته‌رز 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket