riklam

توركمانستان كه‌مترین جگه‌ره‌كێشی هه‌یه‌

هەمەرەنگ 01:25 PM - 2015-07-22
پروپاگه‌نده‌ بۆ جگه‌ره‌كێشان له‌و وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌یه‌

پروپاگه‌نده‌ بۆ جگه‌ره‌كێشان له‌و وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌یه‌

رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاند كه‌ توركمانستان كه‌مترین جگه‌ره‌كێشی هه‌یه‌ له‌ئاستی جیهاندا.

مارگارت چان سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی كه‌ به‌سه‌ردانێك گه‌یشتووه‌ته‌ توركمانستان رایگه‌یاندووه‌: توركمانستان له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانانه‌دایه‌ كه‌ كه‌مترین جگه‌ره‌كێشی تێدایه‌و ته‌نها 8%ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ جگه‌ره‌كێشن.

سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌كۆنگره‌ی ته‌ندورستی كه‌ له‌عه‌شق ئابادی پایته‌ختی توركمانستان سازكرابوو، وتارێكی پێشكه‌شكردو تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ توركمانستان یه‌كه‌مین وڵاتی جیهانه‌ كه‌ كه‌مترین جگه‌ره‌كێشی تێدایه‌و سوپاسی گه‌لی توركمانستانی كرد.

حكومه‌تی توركمانستان له‌ساڵی 2011ـه‌وه‌ جگه‌ره‌كێشانی له‌شوێنه‌ گشتییه‌كان قه‌ده‌غه‌ كردووه‌و پروپاگه‌نده‌ بۆ جگه‌ره‌كێشان له‌و وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌یه‌و یه‌كه‌مین رۆژی نه‌ورۆزیان به‌ناوی رۆژی (ته‌ندروستی و شادی) ناوناوه‌.

سه‌فه‌ر مراد نیاز ئۆڤ سه‌رۆك كۆماری پێشووی توركمانستان جاده‌یه‌كی به‌درێژی 36 كیلۆمه‌تر له‌كوێستانه‌كانی نزیك پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ دروستكردووه‌ بۆ پیاسه‌كردن و وه‌زرشكردن و بڕیاری ده‌ركردبوو كه‌ هه‌موو به‌رپرسانی حكومی ده‌بێت وه‌زرش بكه‌ن.

PUKmedia و/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی ئیرنا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket