ئێران و وڵاتانی زلهێز چۆن گه‌یشتنه رێككه‌وتن ؟
جیهان 01:57 PM - 2015-07-14رێككه‌وتنه‌كه‌ی ئیران و وڵاتانی زلهێز نرخی نه‌وتی دابه‌زاند
سه‌رئه‌نجام ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا دوای بڕینی رێگه‌یه‌كی دوور و درێژ و پڕ له‌هه‌وراز و نشێو گه‌یشتنه رێككه‌وتن، رێككه‌وتنێك كه به رای رێكخه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا ئومێدێكه بو جیهان و هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیه له‌په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
مێژووی به‌رنامه ئه‌تۆمی ئێران
ده‌ستپێكی پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1950 ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئێران له ساڵی 1958 ده‌بێته ئه‌ندامی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم (I.A.E.A)و له ساڵی 1968 په‌یمانی دژه ته‌شه‌نه‌كردنی چه‌كی ئه‌تۆمی ( ئێن پی تی) واژۆ ده‌كات، رێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران له‌ساڵی 1974 به ره‌سمی دامه‌زراوه.
رۆژی 9 ی شوباتی ساڵی 2003 سه‌ید محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی ئێران رایگه‌یاند، كه دابینكردنی سوته‌مه‌نی ئه‌تۆمی له لایه‌ن شاره‌زایانی ئێرانی وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی به‌رهه‌مهێنراوه و له مانگی نیسانی 2006 مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی ئێران ئاشكرایكرد كه ئێران توانیویه‌تی پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 3.5% ئه‌نجام بدات و 15 شوباتی 2012 جارێكی دیكه ئێران رایگه‌یاند كه توانیویانه رێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بگه‌یه‌نه 20% .
له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران، كێشه كه‌وته نێوان رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی وه‌ك ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم كه دواتر بوه‌وه هۆی ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین بڕیار له‌دژی ئێران و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ده‌ربكرێت و سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان( سزاكانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا) له‌دژی تاران په‌سه‌ند بكرێت و بچێته بواری جێبه‌جێكردنیشه‌وه. ئێران تا ئێستا چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه كه ئامانجی تاران له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ته‌نها بۆ بواری كشتوكاڵی و ته‌ندروستییه و هیچ مه‌به‌ستێكی سه‌ربازی له پشت نییه و خۆرئاوا و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت ئه‌و مافه به ئێران بده‌ن كه ببێته خاوه‌نی وزه‌ی ئه‌تۆمی و دان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران‌دا بنێین، تا هه‌نووكه ئیسرائیل و ئه‌مریكا و خۆرئاوا به چاوی گومانه‌وه سه‌یری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئیسرائیل دژایه‌تی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش ده‌كات. شۆڕه‌ژن
رۆژی 9 ی شوباتی 2003 محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی ئێران رایگه‌یاند شاره‌زایانی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی توانیویانه سوته‌مه‌نی ئه‌تۆمی بۆ بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران به‌رهه‌م بێنن. له مانگی نیسانی ساڵی 2006 مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی ئێران ئاشكرای كرد كه وڵاته‌كه‌ی توانیویه‌تی به رێژه‌ی 3.5% یۆرانیۆمی پیتاندووه و له مانگی شوباتی 2011 ئێران جارێكی دیكه رایگه‌یاند كه توانیویه‌تی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ 20% به‌رز بكاته‌وه.
بیرۆكه‌ی سوودوه‌رگرتن له وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ یه‌كه‌مجار له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی محه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هله‌وی هاته‌وه ئاراوه كه سه‌ره‌تا به دامه‌زراندنی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌ستپێكرد و دواتر پرۆژه‌ی دروستكردنی بنكه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هرهاته ئاراوه، فه‌ره‌نسییه‌كان بۆ یه‌كه‌مجار له ئێران ده‌ستبه‌كار بوون.
ئامانجی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران
ئێران له‌ساڵی 1974 پلانێكی دانابوو كه له ماوه‌ی 20 ساڵ دا به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران 23 هه‌زار میگاوات له رێگه‌ی 20 وێستگه‌ی ئه‌تۆمییه‌وه دابین بكات، ئه‌وه‌ی كه له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر گرنگ بوو ئه‌وه بوو له ده‌یه‌ی 1970 ژنانی ئێرانی رۆڵیان هه‌بوو له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا.
دروستكردنی بنكه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر
گرێبه‌ستی دروستكردنی كارگه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر له‌مانگی ته‌شرینی دووه‌می ساڵی 1974 ئیمزاكراو كۆمپانیای كرافتورك یۆنیۆن ئه‌ڵمانی (Kraftwerk Union AG (KWU) بۆ دروستكردنی كارگه‌كه ده‌ستبه‌كاربوو، شوێنی كارگه‌كه له 18 كیلۆمه‌تری باشووری به‌نده‌ر بوشه‌هر له نێوان دوو گوندی هلیله و به‌نده‌رگا بوو.
راگرتنی پرۆژه‌كه
پاش سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1979 پرۆژه‌كه به‌هۆی گوشاری وڵاتانی خۆرئاوا راگیرا، سه‌ره‌تا حكومه‌تی نوێی ئێران دژی پرۆژه‌كه بوو. له‌سه‌روبه‌ندی شه‌ڕی عیراق و ئێران، چه‌ندین جار كارگه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر له لایه‌ن عیراقه‌وه هێرشی كرایه‌سه‌ر و زیانێكی زۆری لێكه‌وت.
ئێران و روسیا و به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی
مانگی ئازار –ی ساڵی 1994 گرێبه‌ستێك بۆ ته‌واوكردن و وه‌گه‌رخستنی یه‌كه‌ی 1 ی كارگه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر له نێوان ئێران و روسیا ئیمزا كرد و له‌ساڵی 1999 جارێكی دیكه ئه‌و گرێبه‌سته هه‌موار كرایه‌وه و كلیلی دروستكردنی كارگه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر به ته‌واوی كه‌وته ده‌ستی كۆمپانیای رۆسی Atom Stroy Export به‌پێی گرێبه‌سته ده‌بوایه سه‌ره‌تای ساڵی 2000 ته‌واو بووه، به‌ڵام هه‌موو جارێك به به‌هانه‌و وبیانوویه‌ك ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه دوا ده‌كه‌وت، به وته‌ی هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئێران ده‌بوایه ئه‌و پرۆژه به هه‌رجۆرێك بوایه له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2009 وه‌گه‌ڕ كه‌وتبا.
دوای ئه‌وه‌ی كه ڤلادیمیر پوتین هاته‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات له روسیا، مۆسكۆ هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ماوه‌یه‌ك له روسیا دوور كه‌وتبوونه‌وه ده‌ستپێبكاته‌وه، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه په‌یوه‌ندی خۆی له گه‌ڵ ئێران ده‌ستپێكرد و حه‌ز و مه‌یلی روسیای بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه له‌ئێران ده‌ربڕی و یه‌كێك له‌و پرۆژانه پرۆژه‌ی كارگه‌ی ئه‌تۆمی بوشه‌هر بوو، پوتین بڕیاری هاوكاری ئه‌تۆمی نێوان دوو وڵات ده‌ركرد.
یه‌كه‌مین راكتۆری ئه‌تۆمی
كۆمپانیای ئه‌ی ئێن ئێف (American Machine and Foundry) دوو یه‌كه‌مین راكتۆری ئه‌تۆمی به ئێران فرۆشت و ئه‌و راكتۆره ئه‌تۆمییه له زانكۆی تاران دانرا.
محه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هله‌وی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران(A.F.O.I) دامه‌زراند و دكتۆر ئه‌كبه‌ر ئیعتماد – ی كرده سه‌رۆكی ئه‌و ئاژانسه.
چۆنێتی ئاشكرابوونی دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران
له‌مانگی ته‌موزی ساڵی 2002 هه‌ندێك له به‌رهه‌ڵستكاران و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی دانیشتووی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له راپۆرتێكدا بوونی چه‌ندین وێستگه‌یه‌كی ئه‌تۆمی له نه‌ته‌نز و ئراك –یان راگه‌یاند.
هه‌ڵپه‌ساردنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران
له‌سه‌رده‌می حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د خاته‌می سه‌رۆك كۆماری پێشووتری ئێران تاران له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرئاوا چه‌ندین رێككه‌وتنی ئیمزا كرد سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و هه‌ڵپه‌ساردنی.
رێككه‌وتنی سه‌عدئاباد
یه‌كه‌مین دانوستانی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2003 له‌كۆشكی سه‌عدئابادی تاران ئه‌نجامدرا كه حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئێران سه‌رپه‌رشتی وه‌فدی ئێرانی ده‌كرد، به پێی رێككه‌وتنی سه‌عد ئاباد ئێران ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی كه رێگه ده‌دات كه پشكنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئێران بكه‌ن.
رێككه‌وتنی برۆكسێل
له‌مانگی شوباتی 2004 رێككه‌وتنێك له نێوان ئێران و وڵاتانی ئه‌وروپی ئیمزا كرا كه ئێران به‌رنامه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی رابگرێت. حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی وه‌فدی ئێرانی و خاڤیر سۆلاناش سه‌رپه‌رشتی وه‌فدی ئه‌وروپی بوون.
رێككه‌وتنی پاریس
له‌مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2004 رێككه‌وتنێك له نێوان ئێران وفه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له پاریس ئیمزا كرا كه به پێی ئه‌و رێككه‌وتنه ئێران سه‌رجه‌م چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی خۆی له‌بواری پیتاندنی پۆرانیۆم و پلۆتۆنیۆم رابگرێت و له به‌رامبه‌ریش دا ئه‌وروپا هه‌وڵبدات كه ئێران له رێكخراوی بازرگانی جیهانی وه‌ربگیردرێت.
ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و چالاكییه‌كانی ئێران
دوای رێككه‌وتنی پاریس ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئه‌و كاتی ئێران رایگه‌یاند كه كاتی هه‌ڵپه‌ساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم له ئێران كۆتایی هاتووه و تاران ده‌ستده‌كاته‌وه به چالاكیه‌كانی خۆی به چاودێری ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم. له ساڵی 2006 ئێران له كارگه‌ی ئه‌تۆمی نه‌ته‌نز چالاكییه‌كانی ده‌ستپێكردووه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له مانگی ئازاری ساڵی 2006 مۆڵه‌تی یه‌ك مانگی به ئێران‌دا كه چالاكییه‌كانی خۆی رابگرێت، له‌مانگی ته‌موزی ساڵی 2006 ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری 1696 په‌سه‌ند كرد و خوازیاری هه‌ڵپه‌ساردنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران بوو. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بڕیاری 1737 په‌سه‌ند كرد كه ئه‌و بڕیاره هه‌موو چالاكییه‌كانی بازرگانی و دارایی و ئه‌تۆمی ئێرانی گرته‌وه كه ده‌بێت چاودێری بكرێت، ئه‌وه یه‌كه‌مین بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی بوو كه چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێرانی به هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاشتی جیهانی و ناوچه‌یی له قه‌ڵه‌مدا.
وڵاتانی 1+5 و چه‌ندین بڕیار
وڵاتانی 1+5 له درێژه‌ی گوشاره‌كانی خۆیان بۆ راگرتنی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران چه‌ندین بڕیاریان له دژی تاران ده‌ركرد، بڕیاری 1714 له ساڵی 2007، بڕیاری 1803 له مانگی ئازاری 2008، بڕیاری 1835 له سێپته‌مبه‌ری 2008، بڕیاری 1929 له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2010، كه به پێی ئه‌و بڕیارانه سه‌رجه‌م كۆمپانیا و كه‌سایه‌تیه‌كانی سوپای پاسداران و ئاژانسی وه‌زی ئه‌تۆمی ئێران كه‌وتنه ناو بازنه‌ی سنوورداركردنه‌وه.
له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ندین خولی گفتوگۆ له نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوایی له شاره‌كانی جنێڤ، به‌غداد، ئه‌سته‌نبوڵ، مۆسكۆ، ئه‌ڵماتی كازاخستان به‌ڕێوه‌چوو كه وه‌فدی ئێرانی له لایه‌ن سه‌عیدی جه‌لیلییه‌وه ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێرانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا.
حه‌سه‌ن رۆحانی و قۆناغی نوێ
دوای ئه‌وه‌ی كه حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێران ده‌ست به‌كار بوو 10 ساڵ به‌سه‌ر دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی خۆرئاوایی تێپه‌ڕ ده‌بوو. حه‌سه‌ن رۆحانی چه‌ند ساڵ به‌رپرسی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بووه.
دانوستانی نیۆیۆرك
دوای ئه‌وه‌ی كه رۆحانی بوو به سه‌رۆك كۆماری ئێران، وه‌فدێكی ئێرانی بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانی رێكخراوه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی ئه‌مریكایان كرد و له‌و سه‌ردانه‌دا محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف و جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا یه‌كتریان بینی و ئه‌مه‌ش بوه سه‌ر دێری زۆربه‌ی میدیاكانی جیهان.
كۆبوونه‌وه‌ی جێڤ- ی 4
له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2013 كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌فدی ئێرانی و وه‌فدی وڵاتانی خۆرئاوایی له شاری جنێڤ له سویسرا ئه‌نجامدرا و له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران دانوستان كرا.
جنێڤ- ی 5
له مانگی تشرینی دووه‌می هه‌مان ساڵ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوان ئێران و خۆرئاوا له ئاستی جێگری وه‌زیرانی ده‌ره‌وه له شاری جنێڤ ئه‌نجامدرا و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به خاڵی وه‌رچه‌رخان له دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كانی نێوان ئێران و خۆرئاوا له قه‌ڵه‌مده‌درێت. گرنگی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له‌وه‌دا بوو كه جۆن كیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌سه‌ر داوای كاسرین ئه‌شتۆن رێكخه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا سه‌ردانه‌كه‌ی خۆی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ناته‌واوی جێهێشت و به‌ره‌و شاری جنێڤ به‌ڕێ كه‌وت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری دانوستانه‌كان بكات. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ئه‌مریكا و ئێران بۆ یه‌كه‌مینجار دوای شۆڕشی ئیسلامی ئێران كۆبوونه‌وه. ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هیچی لێ سه‌وز نه‌بوو .
جنێڤ 6
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه له درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی دیكه بوو كه كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2013 له جنێڤ به‌رێوه چوو، له‌و كۆبوونه‌ویه‌دا بوو كه ئێران و وڵاتانی خۆرئاوایی گه‌یشتنه ئه‌نجام، باراك ئۆباما ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی به رێككه‌وتنێكی مێژوویی و گرنگ و به سه‌ره‌تایه‌ك وه‌سف كرد. هه‌ڵبه‌ت ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئێران و حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆمار سوپاسی وه‌فدی دانوستانكاری ئێرانیان كردبوو.
یۆرانیۆم 5%
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی جنێڤ ئێران ره‌زامه‌ندی خۆی به به هه‌ڵپه‌ساردنی پیتاندنی یۆرانیۆم به رێژه‌ی 20% ده‌ربڕی. ئه‌و هه‌ڵپه‌ساردنه بۆ ماوه‌ی 10 ده‌بێت به‌رده‌وام بێت.
كارگه‌كانی نه‌ته‌نز و فه‌ردوو
ئێران خاوه‌نی دوو كارگه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم له شاری نه‌ته‌نز له پارێزگای ئیسفه‌هان و له شاری فه‌ردوو له پارێزگای قوم، فه‌ردوو كه له كێوه‌كانی باشووری تاران هه‌ڵكه‌وتووه بوه‌ته ناوه‌ندی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئه‌تۆمی ئێران.
تا ئێستا چه‌ندینجار رابه‌ری شۆرشی ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه كه نابێت ئه‌و ناوه‌ند و بنكانه‌ی كه هه‌ستیارن له دانوستانه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و را‌گرتن و داخستنی ئه‌و شوێنانه‌ی به قسه‌یه‌كی پێكه‌نیناوی و گه‌ڵته‌جاڕی وه‌سف كردووه. ئه‌م قسه‌ی رابه‌ری ئێران له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و گوشارانه‌ی خۆرئاواییه‌كان دێت كه خوازیاری را‌گرتن و داخستنی ئه‌و بنكانه‌ن.
ئه‌تۆم بۆ ئاشتی
ئێران هه‌میشه له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌خت ده‌كاته‌وه كه مه‌به‌ستی ئه‌وان له وزه‌ی ئه‌تۆمی ته‌نها بۆ بواری خزمه‌تگوزارییه به تایبه‌تی له بواری كشتوكاڵی و پیشه‌سازی و ته‌ندروستی، هه‌رچه‌ند ئێران وا ده‌ڵێت به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا وڵاتانی خۆرئاوایی هه‌میشه به چاوی گومانه‌وه سه‌یری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن، ئه‌وان پێیانوایه كه هه‌موو هه‌وڵی ئێران بۆ دروستكردنی بۆمبی ئه‌تۆمییه، ئیسرائیل به‌رده‌وام به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانی به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌ر خۆی و بۆ سه‌ر ئاشتی و ئارامی جیهان زانیوه و به‌رده‌وامیش باسی له‌وه كردووه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئێران نه‌بێته خاوه‌نی بۆمب و چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئێران و پاكستان
ئه‌مریكا و ئیسرائیل و یه‌كێتی ئه‌وروپا پێیانوایه كه پاكستان به نهێنی كۆمه‌كی ئێرانی كردووه له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا به تایبه‌تی له‌بواری یۆرانیۆمدا. ئێران ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه كه پاكستان هاوكاری ئه‌و وڵاته‌ی كردبوو. محه‌مه‌د به‌راده‌عی ئه‌مینداری پێشووی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه كه پاكستان هاوكاری ئێرانی كردووه له بواری به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یدا. ده‌زگای سی ئای ئه‌ی ئه‌مریكی عه‌بدولقه‌دیر خان بیرمه‌ندی ئه‌تۆمی پاكستان تۆمه‌تبار ده‌كات كه زانیاری ئه‌تۆمی گواستۆته‌وه بۆ ئێران.
تاران به به‌رده‌وامی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌كارهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆمی به مافی خۆی ده‌زانێت.
رۆحانی و وڵاتانی خۆرئاوا
هه‌ندێك له چاودێران كاتی خۆی به حه‌سه‌ن رۆحانیان ده‌تگوت شێخی دیبلۆمات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ناوبراو كاتی خۆی رۆڵی هه‌بوو له چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی دانوستانه ئه‌تۆمییه. رۆحانی له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ئێران رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر ببێته سه‌رۆك كۆماری دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران چاره‌سه‌ر ده‌كات و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه په‌یڕه‌و ده‌كات.
له ئێستاشدا پاش ئه‌وه‌ی كه بووه سه‌رۆك كۆمار توانیونی به هه‌ڵبژاردنی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رۆڵێكی گرنگ بگێرێت له دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه له ئێستا ئێران و خۆرئاوا گه‌یشتنه رێككه‌وتنامه. رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌ندامی وه‌فدی دانوستانكاری ئێرانی ده‌ڵێت ئه‌وان كه‌سانێك بوێر و ئازار و راستگۆ و ئه‌میندارن و سوپاسیان ده‌كات له‌وه‌ی كه توانیویانه رۆڵی خۆیان له‌دانوستانه‌كان بگێڕێن.
رێككه‌وتن و كۆتایی هاتنی ئه‌م خوله‌ی دانوستانه
سه‌رئه‌نجام دوای 13 ساڵ گفتوگۆ و دانوستان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوا گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
هه‌رچه‌ند تائێستا ده‌قی رێككه‌وتنه‌كه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه به‌ڵام فیدریكۆ موگرینی رێكخه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا ده‌ڵێت ئه‌و نیشانه‌ی هیوا و ئومیده بۆ هه‌موو جیهان و ته‌نها بۆ ئێران نییه و هیواشی خواستووه كه ئه‌مه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی وه‌رزێكی نوێ بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفیش رایگه‌یاندووه هه‌رچه‌نده رێككه‌وتنه‌كه گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه نییه به‌ڵام ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه.
ئیسرائیل و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه
بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌و رێككه‌وتنه به هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی ده‌زانێت و پێیوایه نه‌ده‌بوایه خۆرئاواییه‌كان ئاوا له‌گه‌ڵ ئێران رێكبكه‌ون. سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل راشیگه‌یاندووه هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و رێككه‌وتنه سه‌ر نه‌گرێت.
روسیا و هه‌ڵوێستی پوتین
ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆك كۆماری روسیا سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه رایگه‌یاندووه خۆرئاوا ده‌بێت ره‌فتاری خۆی له‌گه‌ڵ ئێران و كوبا بگۆڕێت.
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و هه‌ڵوێسته‌كه‌ی
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵحی سه‌رۆكی ئاژانسی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند: وێڕای له‌به‌رچاو گرتنی هه‌موو هێڵه سووره‌كان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوایی گه‌یشتونه‌ته رێككه‌وتن و هیواشی خواستووه كه لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ڵبدرێته‌وه.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت
پاش ئه‌وه‌ی كه میدیاكانی جیهان هه‌واڵی رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و وڵاتانی خۆرئاوایان بڵاوكرده‌وه نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زینی به خۆیه‌وه بینی و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێران دوای رێككه‌وتنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناو بازاری نه‌وتی جیهان.
ئه‌وه‌ی كه پێویسته بوترێت ئه‌مه كه له‌ئێستادا رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه كراوه و ده‌بێت چاوه‌ڕێی چۆنێتی جێبه‌جێكردنی ماده و بڕگه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه بین، داهاتوو سه‌ركه‌وتن یان نه‌كه‌وتنی ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌رده‌خات.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24