هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان ده‌ستوورێكی عه‌لمانی و ئیسلامی‌دا
ریپۆرتاژ 06:46 PM - 2015-07-13شتێك نییه به‌ناوی ده‌ستووری عه‌لمانی یان ئیسلامی
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بۆ راپرسی جه‌ماوه‌ری له‌ماوه‌ی (90) رۆژدا، په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌یه‌كی (21) كه‌سی له‌لایه‌نه جیاوازه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیاریكرد.
له‌ئێستاشدا ئه‌و لیژنه‌یه له‌هه‌وڵی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووردان و تائێستا توانراوه (26) مادده‌ی ده‌ستووری بنوسرێته‌وه.
به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌وه‌دا كۆك نین كه "ئایا ده‌ستووری هه‌رێم ده‌ستوورێكی ئیسلامی بێت كه دین سه‌رچاوه‌ی یاسادانان بێت، یاخود ده‌ستوورێكی عه‌لمانی؟ یان وه‌كو زۆرینه‌ی شاره‌زایان ده‌ڵێن ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی بێت كه مافی هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا فه‌راهه‌مبكرێت؟
له‌وباره‌یه‌شه‌وه PUKmedia له‌م رێپۆرتاژه‌یدا په‌یوه‌ندی به‌چه‌ند كه‌سێكی شاره‌زاو یاساناسه‌وه كردووه تاوه‌كو رای خۆیان بخه‌نه‌ڕوو.
خه‌ڵك گرنگی به ده‌ستوور نادات
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ئیسلامی بێت یان عه‌لمانی؟ PUKmedia په‌یوه‌ندیكرد به رۆژنامه‌نووس نه‌به‌ز گۆران كه وه‌كو رۆژنامه‌نووسێكی ئازاد چاودێری ئه‌و لیژنه‌یه ده‌كات، له‌وه‌ڵامدا وتی: له‌م قۆناغه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌و ده‌ستووره تێناپه‌ڕێت.
وتیشی: ده‌شزانم ئه‌گه‌ر ده‌ستوورێكیش هه‌بێت، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه ئه‌و هه‌موو یاسایه‌مان هه‌یه‌و كه‌س جێبه‌جێی ناكات، بۆ ده‌ستووره‌كه‌ش هه‌روا ده‌بێت.
ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگا بكه‌ن به دوو به‌شه‌وه
نه‌به‌ز گۆران راشیگه‌یاند: من حه‌زده‌كه‌م ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی بێت، نه به‌و سكۆلاریزمه‌ی كه رێكخراوه‌كان باسی ده‌كه‌ن و هیچ له سكۆلاریزمیش تێناگه‌ن، نه وه‌كو ئه‌وه‌ی حزبه ئیسلامییه‌كان باسی ده‌كه‌ن، چونكه بڕوام به‌و دوو هه‌ڵمه‌ته نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچكامیان خوێندنه‌وه‌ی ته‌ندروستی نییه، به‌ڵكو پێموایه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن كۆمه‌ڵگا بكه‌ن به دوو به‌شه‌وه.
خه‌ڵك بڕیاربدات
وتیشی: له‌ئێستادا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌ی ده‌ستووری هه‌یه، له‌هه‌موو حزبه‌كان پێكهاتووه، با ئه‌وان مناقه‌شه‌كانی خۆیان بكه‌ن و كاری خۆیان بكه‌ن، ئه‌وكات كه ده‌ستووره‌كه‌یان نووسیه‌وه با بكه‌وێته راپرسییه‌وه‌و خه‌ڵك بڕیاربدات.
له‌پرسیارێكی تری PUKmedia دا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئیسلامییه‌كان به 15 كورسییه‌وه ده‌توانن ده‌ستوورێكی ئیسلامی بۆ هه‌رێمی كوردستان بچه‌سپێنن؟ ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وتی: ده‌ستوور پێویستی به‌ته‌وافوقی سیاسییه، پێویستی به‌ژماره‌ی كورسی نییه، هه‌روه‌ك ئه‌و لیژنانه خۆیان بڕیارده‌ده‌ن عه‌لمانی بێت یان ئیسلامی؟
نازانین ده‌ستووره‌كه چی بۆ زیاد ده‌كرێت و چی بۆ كه‌مده‌كرێته‌وه
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌ستوورێكی عه‌لمانی پێویسته یان ئیسلامی؟ نه‌به‌ز گۆران وتی: من له‌وباره‌یه‌وه هه‌تاوه‌كو پرۆژه‌كه ته‌واوده‌بێت هیچ رایه‌كم نییه، هه‌ركاتێك ته‌واوبوو ئه‌وكات رای خۆم ده‌ڵێم، چونكه هێشتا نازانین ده‌ستووره‌كه چی بۆ زیاد ده‌كرێت و چی بۆ كه‌مده‌كرێته‌وه‌و چۆن ده‌نوسرێته‌وه.
شتێك نییه به‌ناوی ده‌ستووری عه‌لمانی یان ئیسلامی
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ی ده‌ستوور عه‌لمانی بێت یان ئیسلامی؟ حاكم شێخ له‌تیف پرۆفیسۆرو شاره‌زا له‌بواری ده‌ستووریدا به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ڕای من شتێك نییه به‌ناوی ده‌ستووری عه‌لمانی یان ئیسلامی. ئه‌و وته‌یه‌ی ئێستا باسده‌كرێت ده‌ستووری عه‌لمانی یان ئیسلامی بێمانایه، چونكه ده‌وڵه‌ت ده‌وڵه‌ته. به‌ڵام واتای عه‌لمانی شێوێنراوه.
ده‌وڵه‌ت بێ لایه‌ن بكرێت
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی واتای راسته‌قینه‌ی ده‌ستووری عه‌لمانی چییه؟ حاكم شێخ له‌تیف وتی" ده‌ستووری عه‌لمانی ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت دین له ده‌وڵه‌ت داببڕین، به‌ڵكو عه‌لمانیه‌ت به‌مانا فراوانه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت بێ لایه‌ن بكرێت له‌هه‌موو ئایدیایه‌كی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، چینایه‌تی، چونكه ده‌وڵه‌ت داموده‌زگایه‌كی خزمه‌تگوزاری و بێ لایه‌نه، سێ ئیشی سه‌ره‌كی ده‌كات، یه‌كه‌میان دابینكردنی ئه‌من و ئاسایش، دووه‌میان دابینكردنی عه‌داله‌ت، سێیه‌میان دابینكردنی خزمه‌تگوزاری، كه ئه‌مانه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌و ئایینێك وه‌كو یه‌ك ده‌یكات. نابێت ده‌وڵه‌ت هیچ سیفه‌تێكی ره‌سمی ئایینی یان نه‌ته‌وه‌یی یان چینایه‌تی به‌سه‌ردا ببڕێت، چونكه ئه‌مه لادانه له‌چه‌مكی ده‌وڵه‌ت، هه‌ربۆیه ده‌وڵه‌ت نابێت بڵێین ده‌ستووری ئیسلامییه، ئه‌م بدعه‌یه له‌سه‌ده‌ی رابردوودا هات. هه‌روه‌ك له‌ڕابردووشدا له ئه‌وروپا ده‌وڵه‌ت به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی كرابووه‌به‌ر، به‌ڵام ورده ورده ده‌وڵه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر رێچكه ئه‌سڵییه‌كه‌ی خۆی، واتا ده‌وڵه‌ت ده‌بێت داموده‌زگایه‌كی خزمه‌تگوزاری بێ لایه‌ن بێت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م سێ شته، چونكه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بێلایه‌ن بوو هی هه‌مووانه، نابێت بڵێین ده‌وڵه‌ت ئاینی ئیسلامی هه‌یه یان مه‌سیحی هه‌یه، هه‌روه‌ها نابێت بڵێین نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به یان كورده، هه‌ربۆیه به‌ڕای من ئه‌مه له‌لایه‌ن حزبه ئیسلامییه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی، بۆیه من هیواخوازم ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ده‌وڵه‌ت دروستبكه‌ن به‌وشێوه‌یه بیرنه‌كه‌نه‌وه.
ده‌وڵه‌ت ئیشی ئه‌وه نییه ئیسلام بن یان نا
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تێك ئیسلام بێت ده‌كرێت ده‌ستووره‌كه‌ی عه‌لمانی بێت؟ ئه‌و پرۆفیسۆره وتی: ئه‌وه‌ی راستی بێت ئێستا لای هه‌ندێك كه‌س كێشه له‌عه‌لمانیدایه، چونكه وا خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كات كه ئه‌گه‌ر ده‌ستووره‌كه‌ت عه‌لمانی بێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته دینی نییه، به‌ڵام ئه‌مه وانییه.. ئه‌وه كێشه‌ی تاكه‌كان نییه، چه‌نكه ده‌وڵه‌ت ئیشی ئه‌وه نییه تاكه‌كان ئیسلام بن یان نا، هه‌روه‌كو چۆن بۆنموونه ئه‌مریكاو ئه‌وروپا وڵاتی هه‌موو ئایینه‌كانه، به‌موسوڵمانه‌كانیشه‌وه كه لێره‌وه ده‌ڕۆن، به‌ڵام ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌ڵێن ئاینی وڵاتێك موسوڵمانه یان مه‌سیحه، وڵاتی هیچ كه‌سێك نییه به ئایینه سه‌ره‌كییه‌كه‌شه‌وه.
وتیشی: هه‌ربۆیه من پێموایه ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌یه بوترێت ده‌ستوورێكی ئیسلامییه یان عه‌لمانییه، ئه‌گه‌ر هه‌شبێت راسته وه‌كو چه‌مك له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌یه، به‌ڵام بۆچوونه‌كه هه‌ڵه‌یه‌و بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت داهێنراوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی تێدا بدۆزنه‌وه.
عه‌لمانیه‌ت بریتی نییه له‌دژایه‌تیكردنی دین
له‌كۆتایی وته‌كانیدا ئه‌و پرۆفیسۆره ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌داخه‌وه تائێستا ئه‌وه رووننه‌كراوه‌ته‌وه كه عه‌لمانیه‌ت بریتی نییه له‌دژایه‌تی كردنی دین، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئیسلامییه‌كان یان هه‌ندێك لایه‌نی ئایینی گرنگی به‌مه ده‌ده‌ن و عه‌لمانیه‌تیان وا وێناكردووه كه دژی ئایینه، به‌ڵام عه‌لمانیه‌ت له‌ڕاستیدا بێلایه‌ن كردنی ده‌وڵه‌ته له‌ڕوانگه‌ی ئایینی، نه‌ته‌وه‌یی، مه‌زهه‌بی، چینایه‌تی.
ماف و ئازادییه‌كان بۆ تاك و كۆمه‌ڵگا دابینبكرێت
له‌باره‌ی ئایا چ ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌باش ده‌زانیت؟ سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ڕای من ئه‌و زاراوه‌یه گونجاو نییه كه به‌كارده‌هێنرێت ئایا ده‌ستور ئیسلامی بێت یان عه‌لمانی، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی پێیده‌وترێت داكۆكیكردن له‌ماف و ئازادییه‌كان و بیروباوه‌ڕی هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا به‌زۆرینه‌و كه‌مینه‌وه، ده‌ستوورێكمان پێویسته رێز له‌به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان بگرێت، ماف و ئازادییه‌كان بۆ تاك و كۆمه‌ڵگا دابینبكات، سنوری ده‌سه‌ڵاته‌كان دیاریبكات و لێكیان جیابكاته‌وه، واتا ده‌ستوورێكی مه‌ده‌نی بێت، رێز له‌ئایینی زۆرینه‌و كه‌مینه بگرێت، میللـه‌تێك كه موسوڵمانه یاسایه‌ك ده‌رنه‌كات كه پێچه‌وانه‌ی دینی ئیسلام بێت، رێز له‌هه‌موو به‌ها ئایینیه‌كانی تریش بگرێت، ئه‌مه ده‌ستووری راسته‌قینه‌یه كه بۆ ئێستای هه‌رێمی كوردستان گرنگه‌و پێویسته جێبه‌جێبكرێت، هه‌روه‌ها هه‌ركه‌سێك هه‌ر دین و بیروباوه‌ڕو ئایدۆلۆژیایه‌كی هه‌بێت ده‌توانێت له‌ده‌ستوره‌كه‌دا داوابكات دڵنیایی پاراستنی مافه‌كانی بكرێت و به‌ده‌ستووری خۆیی بزانێت.
ده‌ستووری ئه‌و وڵاتانه‌ی مه‌سیحین، دین پارێزگاری لێده‌كرێت
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س واتێده‌گه‌ن كه ده‌ستووری عه‌لمانی واتای دژی دین ده‌گه‌یه‌نێت، تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و قسه‌یه‌ی؟ سۆران عومه‌ر وتی: من ئه‌و پۆلێنه ناكه‌م، چونكه پێم وانییه ده‌ستوور له‌سه‌ر ئه‌و مانایه جیابكرێته‌وه، چونكه ده‌ستووری ئه‌و وڵاتانه‌ش كه مه‌سیحین، دین له‌ده‌ستووره‌كه‌یاندا پێگه‌ی خۆی هه‌یه‌و پارێزگاری لێده‌كرێت.
ده‌ستوور ده‌بێت مه‌ده‌نی بێت
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌هه‌مان پرس، د.نوری تاڵه‌بانی پرۆفیسۆرو شاره‌زا له‌بواری ده‌ستووریدا كه پێشتریش یه‌كێكبووه له‌ئه‌ندامانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور به PUKmedia ی راگه‌یاند: نابێت بوترێت ده‌ستور عه‌لمانی بێت یان ئیسلامی بێت، هه‌روه‌ك ته‌نها له‌وڵاتی ئێران ده‌وترێت ده‌ستور ئیسلامیه، ئه‌گه‌رنا ده‌ستوور ده‌بێت مه‌ده‌نی بێت.
ناتوانین پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عیراق بین
د.نوری تاڵه‌بانی وتیشی: له‌پرۆژه‌ی ده‌ستووری ساڵی 2009شدا ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌كلایی كراوه‌ته‌وه، وه‌كو ده‌ستووری عیراقیش ئه‌وه به‌نزیكه‌یی به‌مادده‌یه‌كی حه‌شری له‌قه‌ڵه‌مده‌درێت، هه‌ربۆیه له‌وڕووه‌وه ناتوانین پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عیراق بین، كه ئه‌وه مادده‌یه‌كی گشتیشه.
ده‌ستووری توركیا ده‌ستوورێكی لادینییه
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك خه‌ڵك واتێده‌گه‌ن ده‌ستووری عه‌لمانی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپاو غه‌یره موسوڵمانه‌كانه؟ ئه‌و پرۆفیسۆره وتی: نه‌خێر وانییه، چونكه ئه‌گه‌ر بۆنموونه سه‌یری ده‌ستووری عه‌لمانی بكه‌یت، ئه‌وه له‌توركیا مسته‌فا كه‌مال ده‌ستیپێكردو هه‌رشتێك په‌یوه‌ندی به دین و ئایینی ئیسلامه‌وه هه‌بێت ئه‌و ناوه‌ی لێنا. وتیشی: من پێشتریش وتومه ده‌ستووری توركیا ده‌ستوورێكی لادینییه. به‌ڵام عه‌لمانی ئه‌وه‌یه كه تۆ نه‌هێڵیت دین بچێته ناو كاروباری سیاسه‌ته‌وه، یان سیاسه‌تی پێوه بكرێت.
PUKmedia ئا/ لانه كاشان و محه‌مه‌د به‌كر
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18