هه‌ڵه‌بجه.. دواین زانیاریه‌كانی كه‌یسی مه‌ریه‌م ئاشكراكران
جینۆساید 04:53 PM - 2015-07-13له‌به‌ر گرنگی كه‌یسه‌كه كاتی ئاشكراكردنی درێژكراوه‌ته‌وه
ئه‌مڕۆ 13-7-2015 به‌مه‌به‌ستی زوو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسی مه‌ریه‌م ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بانگهێشتی نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و سه‌نته‌ری مایكرۆجین و مه‌ریه‌م و ژماره‌یه‌ك لایه‌نی په‌یوه‌ندی داری كرد‌و پاش دانیشتنێكی چه‌ند سه‌عاتی لیژنه‌یه‌ك به ئه‌ندامێتی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و سه‌نته‌ری مایكرۆجین پێكهێنرا.
پاش كۆتایی هاتنی دانیشتنه‌كه‌ش له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هه‌ریه‌ك له عه‌لی عوسمان جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و په‌ری نوری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی شه‌هیدان ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان خسته‌ڕوو.
عه‌لی عوسمان جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: وه‌ك پارێزگای هه‌ڵه‌بجه له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و سه‌نته‌ری مایكرۆجین له‌سه‌ر كه‌یسی مه‌ریه‌م قسه‌مان كرد هه‌موو پێشنیار‌و بابه‌ته‌كانی زوو یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌مان تاوتێكرد، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ستیاری كه‌یسه‌كه له ئێستادا سه‌نته‌ری مایكرۆجین نه‌گه‌شتوه‌ته ئه‌نجامێكی ته‌واوه‌تی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی له نێوان (3) خانه‌واده‌دا.
وتیشی: ئه‌وه‌ی مایه‌ی خوشحاڵییه ئه‌وه‌یه كه‌یسه‌كه یه‌كلابووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یه و ونبووی هه‌ڵه‌بجه‌یه، به‌ڵام له‌رووی زانستییه‌وه سه‌نته‌ری مایكرۆجین كاتی پێویسته ئێمه‌ش له‌هه‌وڵداین بۆ زوو ته‌واو كردنی كه‌یسه‌كه.
لای خۆشییه‌وه په‌ری نوری به‌ڕێوبه‌ری گشتی له‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان رایگه‌یاند: وه‌ك وه‌زاره‌تی شه‌هیدان كه‌یسی مه‌ریه‌م به كه‌یسێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانین و به‌كه‌یسی كه‌س و لایه‌نێكی نازانین له‌گه‌ڵ كه‌یسه‌كه‌دا هه‌موو هه‌نگاوه یاسایی و ئیدارییه‌كانمان ئه‌نجامداوه تیمێكمان ناردوه بۆ وڵاتی ئێران بۆ وه‌رگرتنی پشكنین له خانه‌واده‌كه‌ی دواتر له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری مایكرۆجین قسه‌مانكردوه د.فه‌رهاد خۆی بێ به‌رامبه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و دكتورای له‌و بواره‌دا هه‌یه له‌ده‌ره‌وه و له رووی زانستیشه‌وه ئه‌وه ئێمه ناتوانین قسه‌ی تێدا بكه‌ین.
وتیشی: كه‌یسی منداڵه ونبوه‌كان فایلیكی تایبه‌تی له سه‌نته‌ری مایكرۆجین بۆ دروستكراوه ئێمه ده‌بێت چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی سه‌نته‌ری مایكرۆجینین هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو منداڵه ونبوه‌كانیش ده‌خه‌ینه‌كار.
جێگای باسه بڕیاربوو پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان كه‌یسی مه‌ریه‌م یه‌كلا بكرێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نزیكی پشكنینه‌كان له نێوانه ئه‌و (3) خانه‌واده‌یه‌دا و گرنگی كه‌یسه‌كه له‌سه‌ر دوای سه‌نته‌ری مایكرۆجین كاته‌كه جارێكی تر درێژ كرایه‌وه.
PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان-هه‌ڵه‌بجه
هەواڵی زیاتر
-
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23