د.نه‌جمه‌دین: له‌به‌غدا ناپاڕێینه‌وه، به‌ڵام بێده‌نگ نابین له‌مافه‌كانمان
چاوپێکەوتن 02:52 PM - 2015-07-08.
له‌م دیداره‌دا، د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك باسی كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پارێزگای كه‌ركوك ده‌كات و رووناكیش ده‌خاته سه‌ر نه‌ناردنی بودجه‌و پاره‌ی پترۆدۆلاری كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كانیش ده‌كات كه روویان كردۆته كه‌ركوك و ئاماژه‌ش به‌دۆخی ناوخۆیی حكومه‌تی عیراق ده‌كات كه پشێوییه‌كی زۆر به‌كاره‌كانیانه‌وه دیاره.
كه‌ناڵی ئاسمانی كه‌ركوك
* چ پلان و هه‌نگاوێكتان ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی درایی كه‌ركوك؟
- ئه‌و كێشانه‌ی كه كه‌ركوك هه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غدا نوێ نین، كه‌ركوك هه‌میشه له‌ململانێدا بوه له‌گه‌ڵ به‌غدا، پێش هاتنی داعش كێشه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك و هێزی دیجله‌و لێدانی خه‌نده‌ق و گواستنه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیس بۆ ناو فڕۆكه‌خانه‌و چه‌ندین كێشه‌ی دیكه‌مان هه‌بووه له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام دوای هاتنی داعش كێشه‌كانمان جۆریكی دیكه بوون، به‌تایه‌تی له‌ڕووی ئابووری‌و بودجه‌و سوته‌مه‌نی و كاره‌باو هاتنی ئاواره‌یه‌كی زۆر بۆ كه‌ركوك، ئه‌م كێشانه‌ی ئه‌ركی ئیداره‌ی قورس‌تر كرد.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیمان به‌به‌غداوه كردوه‌و پێش رۆشتنی ئه‌م جاره‌م بۆ به‌غدا سێ جاری دیكه سه‌ردانی به‌غدام كردوه‌و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران‌و چه‌ند وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیدار كۆبومه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامێكی ئه‌وتۆمان نه‌دراوه‌ته‌وه .
* چ فشار‌و هه‌ڵوێستێكتان كرده سه‌ر به‌غدا تابه‌ده‌نگتانه‌وه بێن؟
- به‌غدا وه‌ڵامی نه‌بووه. هه‌ر كاتێك ناوی كه‌ركوكی بهێنایه له‌پاڵ ئه‌و ناوچانه هه‌ژماری ئه‌كرد كه به‌ده‌ستی داعشه‌وه‌ن، له‌سه‌ر پێشنیاری ئیداره‌و ئه‌نجومه‌ن دانیشتنێك‌مان كرد بۆ خۆ ئاماده‌كردن، رێكه‌وتین كه ته‌نها به‌نووسراو ناتوانین پێداویستیه‌كانی كه‌ركوك دابین بكه‌ین، بۆیه به پێویستمان زانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌نێوان ئیداره‌و ئه‌نجومه‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كان رێكبخه‌ین، پێش ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش پرسی داهاتی ناوخۆی شاره‌كمان تاوتێكردبوو، هه‌ر بۆیه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه بڕیارماندا داوای ئه‌و مافانه‌ی خۆمان له‌به‌غدا بكه‌ین، به‌تایبه‌تیش هاتنی ئه‌و ژماره‌ی زۆره‌ی ئاواره كه پێویستان به‌هاوكاری هه‌یه له‌سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه.
* ئه‌و كۆده‌نگییه‌ی نێوان ئیداره‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك چ په‌یامێك بوو، ئایا به‌غدای ناچاركرد كه زوو بێته سه‌رخه‌ت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات؟
- ئه‌م هه‌ڵوێسته یه‌ك ده‌ستییه‌ی كه‌ركوك بووه هۆی ئه‌وه‌ی پێش چوونمان بۆ به‌غدا مه‌سجێك به‌حكومه‌تی عیراقی بگات كه كه‌ركوك غه‌دری لێده‌كرێت، به‌بۆچونی من ئه‌و یه‌كڕیزی‌و یه‌ك ده‌نگییه‌ی كه‌ركوك به‌ته‌واوی سه‌رنجی به‌رپرسانی به‌غدای راكێشا بۆ ئه‌و پرسانه‌ی تایبه‌تن به‌كه‌ركوك. * باسی هاتنی داعشت كرد كه دوای هاتنی داعش دۆخه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه، ئایا تێگه‌یشتنی به‌غداش بۆ كه‌ركوك گۆڕاوه؟
- به‌بۆچونی من، به‌غدا له‌قه‌یرانێكی گه‌وره‌دایه، ئیفلیجی كه‌وتۆته نێو ده‌زگاكانی بڕیاردان، له‌عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی‌و وه‌زاره‌ته‌كان كه‌پێویسته هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت به‌و شێوه‌یه نییه، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری خۆشی زۆر هه‌ره‌مه‌كیانه‌یه، هه‌ڵبه‌ته عیراق تووشی قه‌یرانی دارایی‌و ئه‌منی بووه‌و چه‌ندین ناوچه‌ی له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیركراوه‌و 3 ملیۆن خه‌ڵكی ئاواره بووه، سه‌ركرده‌كان هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا نییه به‌داخه‌وه رۆژانی پێنجشه‌ممه له به‌غدا یه‌ك وه‌زیر نادۆزیته‌وه .
* وڵاتێك گه‌ر به‌م چه‌شنه‌بێت ئایا ئه‌ركی ئێوه‌ی قورس‌تر نه‌كردوه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان؟
- به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌ركمانی قورس كردووه، بۆ نموونه كاتێك سه‌ردانی وه‌زارته‌كان ئه‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانمان، ئه‌بێت خۆمان به‌دوای هه‌موو كاره‌كاندا بچین چونكه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌نێوانیاندا نییه‌و ئاگاداری زانیارییه‌كانی یه‌كدی نین، ئێستا به‌پێی یاسا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتی 8 وه‌زاره‌ت بۆ پارێزگاكان بگوازرێته‌وه تائێستا نه‌ك ئه‌مه نه‌كراوه‌و به‌ڵكو دژی ئه‌وه‌ستنه‌وه، مانگی 8ی ئه‌مساڵ كه بریاری جێبه‌جێكردنی ئه‌و قانونه ده‌درێت ئه‌وكات خۆمان ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌كارئه‌هێنین، ئه‌وسا ده‌رئه‌كه‌وێت حه‌ق لای ئێمه‌یه نه‌ك وه‌زاره‌ته‌كان .
* گه‌ر تێبینیت كردبێت شه‌راكه‌تی راسته‌قینه له‌عیراقدا هه‌یه؟
- له‌دوای 2003 كه باسی فیدراڵی كرا له‌عیراق ئه‌وه‌ی دژی وه‌ستایه‌وه برا سوننه‌كان بوون، ئه‌وه‌بوو چه‌كیان هه‌ڵگرت دژی ئه‌مریكاو ئه‌و حكومه‌تی ئه‌وكاته پێكهێنرا ته‌نانه‌ت ده‌نگیان به‌ده‌ستووریش نه‌دا پاشان وتیان مه‌غدورین‌و كه‌سمان نییه له‌كاتێكدا خه‌تاكه خۆیان بوون، هه‌ڵبژاردنی دیكه كرا نوێنه‌ره‌كانیان هاتنه په‌رله‌مان‌و حكومه‌ته‌وه‌و به‌شداریان كرد‌و پله‌و پۆستی گه‌وریان پێدرا، له‌هه‌مان كاتدا پێیه‌كیان له‌حكومه‌ت‌و پێیه‌كه‌ی دیكه‌شیان له‌ده‌ره‌وه‌و وڵاتان بوو، كێشه‌ی عیراق ئه‌و ده‌ست خستنه ناوه‌وه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌رێتی، له‌دوای هه‌ڵبژاردنی 2014ش وتیان سوننه‌كان له‌حكومه‌تدا نییه به‌ڵام له‌حكومه‌تدا بوون، وه‌زیریان له‌هه‌موان زیاتربوو خۆیان له‌ناوخۆیان رێك نه‌بوون، سه‌رۆك وه‌زیرانیكی نوێ هات ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌ناو حكومه‌تدا بوون ئێستاش له‌ناو حكومه‌تدان به‌راستی تا ئێستا له‌عیراقدا موئه‌سه‌سات نییه.
* ئیداره‌ی كه‌ركوك كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كێدا هه‌یه، ئایا له‌گه‌ڵ عه‌بادیدایه كه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی دارایی كه‌ركوك ناكات، یاخود وه‌زیری داراییه، گرفته‌كه له‌كوێدایه؟
- به‌سه‌رۆك وه‌زیرانم وت پاره بۆ موسڵ رۆشتوه بۆ پاكردنه‌وه‌ی شار، سه‌یری پێهات به‌نووسینگه‌كه‌ی وت ئه‌بێ ئه‌و كارانه راگیرێت، 2 تریلۆن دیناری پترۆدۆلارمان لای به‌غدایه كاتێك ئه‌ڵێین ئه‌و كێشانه‌مان هه‌یه ئه‌ڵێن هه‌موو پارێزگاكان كێشه‌یان هه‌یه، كاتێك له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی دانیشتم‌و باسی كێشه‌كانمان بۆ كرد ته‌ئیكیدی كرده‌وه كه هاوكاریمان بكرێت، به‌داخه‌وه پلان نییه، به‌راستی به‌ناوی به‌رگری له‌وڵات چه‌ندین هێز پێكهێنراوه‌و پاره‌یه‌كی زۆریان پێده‌درێت بێ ئه‌وه‌ی له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران باس بكرێت .
* باشه به‌رای ئێوه ئه‌ی ئه‌و پارانه‌ی عیراق بۆكوێ ده‌چن؟
- به‌راستی كه‌س نازانێت. كاتێك قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی تۆمه‌ته‌كه ئه‌خه‌نه سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو، باشه خۆ 9 مانگه ئه‌م حكومه‌ته نوێیه دروست بووه ئێ خۆ ده‌بێت پلانێكی خۆی هه‌بێ، له‌دوای 2003ه‌وه باسی ئه‌وه‌ده‌كرێت كه دزی و گه‌نده‌ڵی هه‌یه كه‌چی تائێستا كه‌سێك بانگ نه‌كراوه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، له‌هه‌موو عیراقدا لێپرسینه‌وه نییه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی باش و خراپ تێكه‌ڵ بوون.
* له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار باسی چیتان كرد ئه‌و كاته‌ی سه‌ردانت كرد؟
- سه‌رۆك كۆمار پێشتر سه‌ردانی كه‌ركوكی كردبوو، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان كۆبووه‌وه تێگه‌یشتنی باشی بۆ كه‌ركوك هه‌بوو، بۆیه كه ئه‌م جاره چووین به‌نووسراو داخوازییه‌كانمان خسته به‌رده‌میان، سه‌رۆك كۆمار وتی له‌گه‌ڵتانم و حه‌قی خۆتانه به‌ڵێنیشیدا كه فشار بخاته سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌وه‌بوو سه‌رۆك كۆمار ده‌نگی ئێمه‌ی گه‌یانده عه‌بادی و ئه‌ویش تێگه‌یشت كه مه‌سه‌له‌كه گرنگه‌و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێن.
* سه‌رۆك كۆمار ده‌توانێت فشار دروست بكات؟
- سه‌رۆك كۆمار قورساییه‌كی مه‌عنه‌وی هه‌یه، ته‌مسیلی عیراق ده‌كات بۆ هه‌ر كوێیه‌ك كه ده‌چێت، جگه له‌مه‌ش سه‌رۆك كۆمار كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسییه بۆیه به‌رای من پشتیوانی سه‌رۆك كۆمار بۆ كه‌ركوك زۆر گرنگه .
* عبادی چی پێوتن كاتێك سه‌ردانتان كرد‌و كێشه‌كانتان خسته به‌رده‌می، ئایا ئاگای له‌چ شتێكی كه‌ركوك نه‌بوو؟
- به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی كێشه‌كانی كه‌ركوكمان بۆ كرد مه‌سه‌له‌ی ئابووری‌و ئه‌منی‌و ته‌نانه‌ت باسی ئه‌وه‌شمان كرد كه ئێمه توانیومانه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی حه‌ویجه دروستبكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ویجه‌و ده‌وروبه‌ری له‌داعش پاك بكه‌نه‌وه، ئاگادارم كرده‌وه كه ئه‌مه چوار مانگه چاوه‌ڕێن كه چه‌كیان پێبدرێت كه‌چی كه‌س به‌ده‌نگیانه‌وه نه‌هاتووه.
سه‌رۆك وه‌زیران ئاگاداری ئه‌وه نه‌بووه كه پێنج سه‌د هه‌زار ئاواره له‌كه‌ركوك ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ریشی ره‌نگه به ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌موو شتێكی پێ نه‌گه‌یه‌نن، ئه‌مجاره ئاگاداری هه‌موو شتێكمان كرده‌وه، هه‌مووی به‌نووسراو له‌به‌رده‌ست دایه له‌كاتی ده‌رچوون‌و خواحافیزی پێم وت: ده‌توانم مژده بده‌مه خه‌ڵكی كه‌ركوك كه تۆ به‌هانامانه‌وه دێیت وتی: به‌ڵێ .
* كه‌ركوك چوه‌ته رێكه‌وتنێكه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێم و رۆژانه سێ سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان ده‌كرێت، ئه‌وه‌تان به‌بیر وه‌زیری نه‌وت هێنایه‌وه كه فه‌رمانبه‌رانی پترۆدۆلار شه‌ش بۆ حه‌وت مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه له كاتێكدا ئه‌مه ئیستحقاقێكه‌و ده‌بێت بدرێت؟
- جگه له‌كه‌ركوك، هه‌رێمیش مافی وه‌رگرتنی پترۆدۆلاری هه‌یه ئه‌ویش نه‌وت ئه‌نێرێت، ئه‌وانیش هیچ بودجه‌یه‌كی پترۆدۆلاریان وه‌رنه‌گرتوه، ئێستا دوو تیرلیۆن دینارمان لای به‌غدایه چونكه پترۆدۆلاری 2014 و 2013 مان وه‌رنه‌گرتوه، وه‌زیرمان له‌و بابه‌ته ئاگاداركردۆته‌وه هه‌روه‌ها باسی زیادكردنی مافی به‌نزینمان كرد كه یه‌ك ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار لیتره به‌بێ ئاواره‌كان، ئێستا ئێمه ملیۆنیك كه‌متر له‌مافی خۆمان بۆدێت به‌ڵام له‌رێگه‌ی كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ئه‌و كه‌موكوڕیانه‌مان پڕكرۆدته‌وه، داوای ئه‌وه‌شمان كرد كۆمپانیای نه‌وتی كه‌ركوك دابمه‌زرێت چونكه به‌راستی كۆمپانیا نه‌وتی باكوور به‌عه‌مه‌لی وجودی نه‌ماوه، هه‌روه‌ها باسی بابه‌تی مه‌سفاشمان كرد‌و پشتیوانیكردین و به‌ڵێنیشدا یارمه‌تیمان بدات .
* سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی ئاواره‌كان، به‌نیازن چۆن چاره‌سه‌ریان بكه‌ن له‌كاتێكدا ئیداره‌ی كه‌ركوك هاوكاری ناكرێت ته‌نانه‌ت له لایه‌ن وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچه‌به‌رانیشه‌وه كه وه‌زیره‌كه‌ی كورده؟
- به‌ره‌سمی له‌كه‌ركوك 150 هه‌زار خێزان ناویان تۆماركراوه، چه‌ند هه‌زارێك له‌دهۆكیش زیاتره، به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه دهۆك 116 ملیار دیناری له‌حكومه‌تی عیراق وه‌رگرتوه بۆ ئاواره‌كان، كه‌ركوك 8 ملیار دیناری وه‌رگرتوه ئێمه ئه‌ڵێن زیاتریش بده‌ن به دهۆك به‌ڵام ئه‌وه‌نده كه‌میش مه‌ده‌ن به‌كه‌ركوك، كاتێك ئه‌مه‌م بۆ سه‌رۆك وه‌زیران باسكرد سه‌یری لێهات، هیچ وڵاتێكی دونیا هیچ رێكخراوێك تێناگات كه لێره گۆڕینی دیمۆگرافیا هه‌یه، ئێستا ئه‌و ئاوارانه‌ی هاتونه‌ته كه‌ركوك 90% عه‌ره‌بی سونه‌ن، ژماره‌یه‌كی كه‌م پێكهاته‌و مه‌زهه‌به‌كانی دیكه‌ن، بۆیه ئه‌بێت هه‌موو لایه‌ن فشار بخاته سه‌ر هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه بگه‌ڕێته‌وه، من ته‌نها باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی دیاله ناكه‌م ته‌نانه‌ت ئه‌بێت ئه‌وانه‌ی له‌ساڵانی 2006 بۆ 2007 هاتوون بگه‌رێنه‌وه .
* ترس له‌چیدایه كه خه‌ڵك ناگه‌ڕێته‌وه ناوچه‌كانی خۆیان؟
- ترسه‌كه مه‌سه‌له‌ی تایفه‌گه‌رییه به‌تایبه‌تی له‌دیاله، ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ره‌نگه هه‌ندێك شوێن ئه‌منیه‌تی بۆ دابین نه‌كرابێت، سه‌به‌بێكی دیكه‌ش نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه له‌سه‌رجه‌م رووه‌كانه‌وه، به‌ڵام گه‌ر بێت‌و ده‌زگایه‌ك دروستبكرێت و كاری ئه‌وه بێت خه‌ڵك بگه‌ڕێنێته‌وه دڵنیام ئه‌توانن زوتر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان ده‌ست پێبكات.
سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه هاته كه‌ركوك وتی: وڵاتی كوێت به‌ڵێنی داوه 500 ملیۆن دۆلارمان بداتێ بۆ ئاواره‌كان، دواتر كه دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی جێگری سه‌رۆك كۆمارم بینی وتی: رێكخراوێكی ئیسلامی هه‌یه وتیانه ئێمه‌ش 500 ملیۆن دۆلار ئه‌ده‌ین، ئه‌مه پێش چه‌ند مانگێك باس ئه‌كه‌م، له‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاواره‌كانم پرسی كه ئه‌م هاوكاریانه هه‌یه‌و ده‌بێت یارمه‌تی ئێمه‌شی پێبده‌ی كه‌چی ئاگادار نه‌بوو، ئاخر ئه‌مه چۆن ده‌بێت كه‌س ئاگاداری كه‌س نییه ،هیچ وه‌زیره‌كان هه‌ماهه‌نگیان نییه.
* پرسی چه‌كداركردنی هۆزه عه‌ره‌به‌كان ئایا له‌و دیدار‌و كۆبوونه‌وانه‌ی ئه‌نجامتدا هیچت بۆ ده‌ركه‌وت كه پشتگیری چه‌كداركردنی هۆزه‌كان بكه‌ن؟
- كه‌ركوك‌و دوبزو داقوق‌و قه‌ره‌هه‌نجیرو شوان‌و چه‌ندین شوێنی دیكه هه‌مووی پێشمه‌رگه پاراستویه‌تی له‌ناوه‌وه‌ش ئاسایش‌و پۆلیس قوربانی زۆر دراوه شه‌هیدی زۆر دراوه، بۆیه ده‌مه‌وێ بڵێم پێشمه‌رگه كورد‌و عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و شیعه‌و سونه‌و مه‌سیحی‌و كاكه‌یی‌و هه‌موو خه‌ڵكیان پاراستوه، به‌نیسبه‌تی هێزی چه‌كدار، من كه‌سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوكم‌و په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیان هه‌یه پێیان خۆشه هێزێكی سونه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كانی خۆیان رزگار بكه‌نه‌وه، پێشمه‌رگه گه‌ر بچێته ریاز ره‌نگه هه‌فته‌ی یه‌كه‌م خه‌ڵك چه‌پڵه‌یان بۆ لێبدات، به‌ڵام دواتر ئه‌مه نامێنێ‌و ره‌نگه كێشه‌ش دروست بێته‌وه، بۆیه ئه‌مه سه‌ركه‌وتوو نابێت، وا باشتره خۆیان ناوچه‌كانیان رزگاربكه‌نه‌وه .
* هیچ هه‌وڵێك دراوه بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ویجه له‌ده‌ستی داعش رزگار بكرێت هیچ پلانێك هه‌یه؟
- مه‌ترسی هێرش هه‌یه، گه‌ر پێیان بكرێت ئێستا ئه‌یكه‌ن بۆیه ئه‌بێت به‌رده‌وام وریابین، فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه‌ش ئاگاداری ئه‌وه‌ن، حه‌ویجه‌ش شوێنێكی زۆر گرنگه به‌نیسبه‌تی داعشه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆری ناوچه‌كه‌شیان له‌گه‌ڵه، بۆیه تاوه‌كو بێجی و فه‌تحه ته‌ئمین نه‌كرێ ده‌ست بۆ حه‌ویجه نابرێت.
* بۆچوونت له‌سه‌ر رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چییه، پێت وایه مافی كه‌ركوك له‌و رێكه‌وتنه‌دا درابێ؟
- گله‌ییمان هه‌بووه له هه‌ردوو لا كه كاری زۆر كراوه ئێمه ئاگامان لێنه‌بووه، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌م له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان كردوه تێگه‌یشتنمان هه‌یه كه‌وا مافی كه‌ركوك بپارێزرێت، هه‌ندێك قه‌سه‌ش ئه‌كرا كه‌وا بای حه‌سه‌ن پێشتر سه‌ر به‌هه‌ولێر بووه دڵنیا كراینه‌وه كه ئیتر ئه‌و قسانه ناكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ وه‌زیری نه‌وتی عیراق گله‌ییمان كردوه كه‌وا ده‌ستووری عیراق زۆر به‌روونی ده‌ڵێت كه‌وا به‌رێوه‌بردنی نه‌وت حكومه‌تی فیدراڵ له‌گه‌ڵ پارێزگاكان یان هه‌رێمه‌كان به‌ڕێوه‌ی ئه‌بات، واز له‌مافی خۆمان ناهێنین با هه‌موو لایه‌م دڵنیابێت.
* كه‌ركوك تا چه‌ندی دیكه چاوی له‌به‌غدا ده‌بێت كه‌ی بریار له‌چاره‌نووسی خۆی ده‌دات به‌تایبه‌تی چاره‌نووسه ئابووریه‌كه‌ی؟
- خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه له‌به‌غدا ناپاڕێینه‌وه شتمان بداتێ ئێمه واریداتمان هه‌یه به‌غدا ئه‌یبات كه مافی ئێمه‌ی تیادایه، به‌ڵام ئێمه‌ی لێ بێبه‌شكردوه، بێده‌نگ نابین له‌و مافه‌ی هه‌مانه هه‌ر كارێك هه‌ر هه‌نگاوێك پێویست بكات بینێن بۆ دابینكردنی مافه‌كانمان‌و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كه‌ركوك بۆی ئه‌چین‌و به‌ده‌ستیشی ئه‌هێنین.
لێره‌وه دڵنیای خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌كه‌مه‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تكردنیان، ئه‌و چوونانه‌ی ئێمه بۆ به‌غداد‌و هه‌ولێر بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كه‌ركوكه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23