riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ پشتگیریكردن له‌پێشمه‌رگه‌ خۆی گه‌یانده‌ كه‌ركوك

کوردستان 08:17 PM - 2015-07-07
.

.

كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی رایگه‌یاند قاره‌مانێتی و چاونه‌ترسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان شكست به‌هه‌موو پیلانێكی ده‌هێنێ و ناهێڵێ خه‌ونی گڵاوی بێته‌دی.

ئه‌م قسانه‌ی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی "ی.ن.ك" نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7/7/2015 به‌ هاوڕێیه‌تی حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و هه‌ریه‌ك له‌ جه‌میل هه‌ورامی و عه‌دنانی حه‌مه‌ی مینا و ئیسماعیل مه‌حمود له‌میانی سه‌ردانێكیان بۆ شاری كه‌ركووك و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 و د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك و به‌شێك له‌فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌كانی سنووره‌كه‌ هات.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌و بارودۆخی به‌ره‌كانی شه‌ڕ دوای هێرشه‌كانی تیرۆرستان و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كه‌ركووك روونكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ بۆ پیرۆزبایی كردن له‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان هاتووینه‌ته‌ ئێره‌ به‌ بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ی تۆماریانكردو خه‌ڵكی كه‌ركووكیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌رگریان لێ ده‌كه‌ین.

له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتی: به‌داخه‌وه‌ دوێنێ هه‌ندێك كه‌س سووكایه‌تیان به‌ لاشه‌ی كوژراوانی داعش كرد، كه‌ ئه‌مه‌ هه‌رگیز جێگای قبوڵ نییه‌و له‌گه‌ڵ ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه‌ ناگونجێ، نابێ پێشمه‌رگه‌ هیچ كارێكی دژی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام بدات و رێگاش به‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ ناده‌ین و هه‌ر كه‌سێك سووكایه‌تی به‌ لاشه‌ی مردوو بكات به‌ توندترین شێوه‌ سزا ده‌درێ".

لای خۆیه‌وه‌ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌پاڵ به‌ گه‌رمی به‌خێرهێنانی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی و وه‌فدی هاوڕێی، رایگه‌یاند كه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تی و له‌خۆبووردووییه‌وه‌ به‌رگری له‌خاكی پیرۆزی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌یپارێزن.

ستایشكردنی رۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌و پاراستنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌ جیاوازه‌كانی كه‌ركووك، به‌شێك بوو له‌ قسه‌كانی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم و وتیشی: ئێستا سنووره‌كانی كه‌ركووك ئارامن و پێشمه‌رگه‌ كۆنتڕۆڵی ناوچه‌كانی خۆی كردۆته‌وه‌.

له‌ كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی وتی: ده‌بێ هه‌وڵه‌كانمان زیاتر بخه‌ینه‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی سه‌ربازی زیاتر بۆ پێشمه‌رگه‌ دابین بكه‌ین و ببینه‌ باشترین نموونه‌ی به‌رگری كردن له‌ئازادی و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆرستان.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket