riklam

شه‌ڕێكی قورس له‌ شه‌نگال ده‌ستیپێكرد

کوردستان 06:58 PM - 2015-07-07
.

.

تیرۆرستانی داعش له‌ چوار قۆڵه‌وه‌ په‌لامارێكی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاو شه‌ڕڤانان  له‌ قه‌زای شه‌نگال ده‌ستپێكردوه‌و  به‌توندی وه‌ڵامدراونه‌ته‌وه‌و تێكشكاون.

عه‌مید قادر خۆرانی فه‌رمانده‌ی فه‌وجی 4ی لیوای 8ی پیاده‌ی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌عات 05:30 ده‌قیقه‌ تیرۆرستانی داعش له‌رێگه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌  له‌چوار قۆڵه‌وه‌ په‌لاماری سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلا و شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه‌یان داوه‌و شه‌ڕێكی قورس به‌رده‌وامه‌ .

وتیشی: هه‌ریه‌ك له‌هێزه‌كانی فه‌وجی 2 و 3 و 4 ی لیوای 8ی پیاده‌و فه‌وجی 3ی لیوای 111ی پێشمه‌رگه‌ و گه‌ریلاو شه‌ڕڤان به‌توندی به‌رپه‌رچی تیرۆرستانیان داوه‌ته‌وه‌و زیانێكی زۆریان پێگه‌یه‌نراوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر كوژراویان هه‌یه‌ و تێكشكاون. 

رونیشكرده‌وه‌ : به‌داخه‌وه‌ گه‌ریلایه‌ك شه‌هیدبووه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ و ژنه‌ شه‌ڕڤانێكیش برینداربوون و له‌ئێستادا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ته‌قه‌ی سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن و تیرۆرستانی داعشش ده‌كشێنه‌وه‌و زیانه‌كانیان زیاتر ده‌بێت .

PUKmedia   سامان یاروه‌یس 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket