riklam

په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و ئێران په‌ره‌ی پێده‌درێت

عیراق 05:12 PM - 2015-07-07
.

.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7/7/2015 به‌ڕێز سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسوم له‌كۆشكی سه‌لام له‌به‌غداد پێشوازیكرد له‌ حه‌سه‌ن دانایی فه‌ر باڵیۆزی كۆماری ئیسلامیی له‌ عێراق.

له‌دیداره‌كه‌دا رێوشوێنه‌كانی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی دوقۆڵیی نێوان هه‌ردوو وڵات باسكرا، له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆك مه‌عسوم گرنگیی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێرانی دووپاتكرده‌وه‌  به‌تایبه‌ت كه‌ هه‌ردوو وڵات په‌یوه‌ندییه‌كی مێژویی پێكه‌وه‌یان ده‌به‌ستێت ، ستایشی رۆڵی ئێرانیشی كرد له‌ پشتیوانیكردنی عیراق له‌ هه‌موو بواره‌كاندا.

باڵیۆزی ئێرانیش ئاماژه‌یكرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی سه‌رۆك  مه‌عسوم بۆ ئێران كه‌ بووه‌ فاكته‌ری پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و چالاك كردنی هاریكاریی دوقۆڵیی پڕ به‌رهه‌می هه‌ردوولا، ئه‌وه‌یشی نیشان دا كه‌ وڵاته‌كه‌ی كۆشش ده‌كات بۆ به‌هێزكردنی  دۆستایه‌تیی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامیی ،دوپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئاسۆیه‌كی فراوانتر بكرێته‌وه‌ له‌به‌رده‌م هاریكاریی دوقۆڵیی  بۆ خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی هه‌ردو گه‌لی دراوسێ.

PUKmedia
راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket