riklam

پاڵه‌وانه‌كه‌ی داعش كوژرا

جیهان 04:39 PM - 2015-07-07
ته‌مه‌نی 29 ساڵان‌

ته‌مه‌نی 29 ساڵان‌

كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمی سویسرا كوژرانی فالدیت جاشی پاڵه‌وانی كیك بۆكسێنی جیهان له‌ناو ریزه‌كانی تیرۆرستانی داعش پشت راستكرده‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌واڵی كوژران فالدیت جاشی پاڵه‌وانی جیهانی كیك بۆكسێن له‌ سوریا بڵاوبوه‌وه‌، دوێنێ ته‌له‌فیزیۆنی ره‌سمی وڵاتی سویسرا له‌ زاری برای ئه‌و تیرۆرسته‌وه‌ كوژرانی ئه‌و تیرۆرسته‌ی له‌ سوریا پشتراستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: فالدیت جاشی پاڵه‌وانی جیهانی كیك بۆكسێن-ی ته‌مه‌ن 29 ساڵان له‌نێو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌ سوریا كوژراوه‌.

فالدیت جاشی پاڵه‌وانی جیهانی كیك بۆكسێن دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر به‌مه‌به‌ستی چوونه‌ نێو ریزه‌كانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌ره‌و سوریا رۆشتبوون و دواتر په‌یوه‌ندییان به‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستیه‌وه‌ كرد، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو هه‌واڵی كوژرانی ئه‌و تیرۆرسته‌ له‌سوریا راگه‌یه‌نرا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket