له‌پێناوی داهاتوویه‌كی ئارام‌دا بۆ گه‌لان
بیروڕا 02:44 PM - 2015-07-07.
بان كی مون
ماوه‌یه‌كی زۆر پێش ئه‌وه‌ی ببمه ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م رێكخراوه لای من جێگه‌ی تایبه‌تی هه‌بوو، كاتێك شه‌ڕی كۆری روویدا له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیدا بووم، ئێستاش ئه‌و دیمه‌نه‌م له‌به‌رچاوه كه گونده‌كه‌م ئاگری تێبه‌ر بوو بوو له‌كاتێكدا خێزانه‌كه‌مان په‌نای ده‌بر بۆ دامێنی چیا نزیكه‌كه، له ناو ئه‌و دیمه‌نانه‌دا ته‌نها دیمه‌نێك كه بووه‌ته به‌شێك له ژیانم و له یادم ناچێت ئه‌ویش ئاڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه.
رێكخراوی هاوكاریی خۆراك سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئێمه‌ی له برسێتی رزگار كرد، كتێبی خوێندنگه‌مان له یونسكۆ وه‌رگرت، له كاتێكدا ئێمه پرسیاری ئه‌وه‌مان لا دروست بوو بوو ئایا جیهانی ده‌ره‌وه گرنگیمان پێ ده‌دات، ئه‌و سه‌ربازانه‌مان ده‌دیت كه له هه‌موو لایه‌كی جیهانه‌وه هاتبوون بۆ پاراستنی ئاشتی و ئارامی خۆیان به كوشت ده‌دا.
له نێوان قۆناغی منداڵیم و تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك به‌سه‌ر خزمه‌تی گشتیدا، ئه‌و جیاوازییه گه‌وره‌یه ده‌بینم كه به‌سه‌ر نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا دێت.
له‌ساڵڕۆژی ده‌رچوونی به‌ڵێننامه‌ی دامه‌زراندندا له 26ی حوزه‌یرانی 1945 دا كه له سان فرانسیسكۆ كرایه‌وه، هیواخوازم كه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ریزه‌كانی یه‌ك بخات، به‌وره‌ی به‌رزه‌وه كار بكات بۆ دابین كردن و هێنانه‌دی داهاتوویه‌كی ئارام و سه‌قامگیر و كاركردن به پێی ئه‌و به‌ڵێننامه‌یه‌ی ئێمه‌ی گه‌لان دامان ناوه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌یادی حه‌فتا ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا به شانازییه‌وه ده‌ڕوانێته رۆژانی خه‌باتی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی بۆ نه‌هێشتنی ئیستیعمارو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر جیاوازی ره‌گه‌زپه‌رستی و پاراستنی ئاشتی له‌ناوچه تێكچوه‌كاندا. هه‌روا دانانی چه‌ندین یاسا و هاوپه‌یمانی بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رۆژانه خواردن پێشكه‌شی برسیه‌كانی جیهان ده‌كات، شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ په‌نابه‌ران دابین ده‌كات. ده‌رزی كوتان بۆ نه‌خۆشییه كوشه‌نده‌كانی منداڵان له ئیفلیجی و ئه‌وانی تر دابین ده‌كات. كارمه‌نده‌كانمان له شوێنه دوور ده‌سته‌كان له هه‌وڵدان بۆ گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی، ده‌بنه ناوبژیوان له نێوانی لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه چاره‌ی گونجاو بۆیان.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌ستی رێگه گرتن له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕێكی دیكه‌ی جیهانی دامه‌زرا و سه‌ركه‌وتوو بووه له‌گه‌یاندنی ناوه‌رۆكی ئه‌و نامه‌یه. له‌گه‌ڵ روودانی هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی له‌ماوه‌ی حه‌فتا ساڵی رابردوودا رویانداوه ئه‌گه‌ر رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان نه‌بوایه ئه‌وه زۆر خوێناوی تر ده‌بوون.
هه‌مووان ده‌زانین، بارودۆخی ئه‌مڕۆی جیهان پره له ناكۆكی و ململانێی توند و چه‌وسانه‌وه و بێزاری، نزیكه‌ی ٥٩،٥ ملیون كه‌س ئاواره‌یه. ئه‌م ژماره‌یه زۆره‌و یه‌كه‌م جاره له دوای شه‌ڕی جیهانی دوه‌مه‌وه ئه‌مه رووبدات.
توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان له‌هه‌موو كۆمه‌ڵگاكاندا هه‌یه، له‌بری باشتركردنی ژیانی مرۆڤه‌كان كه به‌رده‌وام قورس‌تر ده‌بێت كه‌چی ئه‌و پاره زۆره خه‌رج ده‌كرێت له دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و قورس كه ده‌بنه هۆی ناسه‌قامگیری له جیهاندا.
گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌مماندا، له ئێستادا به‌ڕوونی دیاره كه هێشتا سه‌ره‌تاشیه‌تی. ئه‌گه‌رچی له‌دوای كاره‌ساتی سووتاندنی یه‌هودییه‌كان ئیدی جیهان تۆبه‌ی كرد، به‌ڵام جارێكی تر له رواندا و سیریبرینیتشا كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ دووباره بوه‌وه و له ئێستاشدا كاری توندڕه‌وی و كوشتن به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌كان ده‌كرێت.
ژماره‌ی ئه‌ندامان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بوه‌ته ١٩٣ ئه‌ندام، عه‌وله‌مه و شارستانی و كۆچكردن و پێشكه‌وتنی ته‌كنولۆژیا و هه‌موو ئه‌مانه هۆاكارن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكان سه‌ر له‌نوێ خۆیان بنیات بنێنه‌وه و سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان بگۆڕن. هێشتا له‌گشت لایه‌كی جیهان پشت به به‌ڵێننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌به‌سترێت كه خۆی له خۆیدا خوازیاری ئاشتییه ئه‌م یاده له‌كاتێكدایه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌چڕی له كاركردندایه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وادا دێت، ئامانجمان گۆڕینه، ئێمه نه‌وه‌ی یه‌كه‌مین و ده‌مانه‌وێت هه‌ژاری و برسێتی نه‌هێڵین ئه‌وانه‌ی دواتر ده‌بێ رێگری بكه‌ن له مه‌ترسی گۆڕینی پله‌ی گه‌رمی زه‌وی.
له‌گه‌ڵ كاڵبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامی سنووره‌كانی نێوان وڵاتان و هاونیشتمانی نیشتمان و هاونیشتمانی جیهانیدا، هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر هه‌ر ئه‌ندامێك له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئه‌وانی تر هه‌مووی. داهاتووه‌كانمان جیاوازن به‌ڵام پێویسته پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ داهاتوویه‌كی باش و به‌گیانی هاونیشتیمانیی جیهانییه‌وه كه ده‌ربڕی ناوی رێكخراوه‌كه‌مانه هه‌نگاو بنێین.
سه‌رچاوه: ئه‌نسات مه‌ركه‌زی
وه‌رگێڕانی له‌عه‌ره‌بییه‌وه:
هیوا محه‌مه‌د
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
08:53 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
02:40 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
11:06 AM - 2024-04-17 -
پێنج کاندیدی هەڵبژاردن دووردەخرێنەوە
09:57 AM - 2024-04-17
ئەمانەش ببینە
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
هه‌وڵی هاوتاكردنی مووچه‌ی وارسی شه‌هیدان له‌گه‌ڵ عیراق ده‌درێت
06:03 PM - 2024-04-17
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
04:11 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی لەگەڵ مەڵبەندی هەولێر کۆدەبنەوە
ی ن ک 05:02 PM - 2024-04-17 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی د.عیرفان
پرسەنامە 04:54 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: سەرکردەمان زۆرەو دەوڵەتمەدارمان کەمە
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: هەڵبژاردن گەشە بە ئەزموونەکەمان دەدات
کوردستان 04:02 PM - 2024-04-17 -
سەرۆک بافڵ: لەکۆتاییهێنان بە ئازارەکانی ئێزدییەکان بەردەوامدەبین
کوردستان 02:40 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هەڵبژاردن نەکرێت زیان بەر هەرێم دەکەوێت
کوردستان 02:26 PM - 2024-04-17 -
نەسیمی نیسانی
بیروڕا 12:44 PM - 2024-04-17 -
عەمار حەکیم و قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال دەکەن
ی ن ک 11:06 AM - 2024-04-17