riklam

چه‌كی نوێ ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كرێت

عیراق 01:18 PM - 2015-07-07
 800 هه‌مه‌ری نوێی ئه‌مریكی و ژماره‌یه‌ك چه‌كی پێشكه‌وتووی ترن

800 هه‌مه‌ری نوێی ئه‌مریكی و ژماره‌یه‌ك چه‌كی پێشكه‌وتووی ترن

وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق 800 هه‌مه‌ری نوێی ئه‌مریكی و ژماره‌یه‌ك چه‌كی پێشكه‌وتووی تر ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌كات له‌پارێزگای ئه‌نبار.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 7-7-2015  وه‌زاره‌تی به‌رگری 800 هه‌مه‌ری نوێی ره‌وانه‌ی سه‌ربازگه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگای ئه‌نباركردوه‌و وابڕیاره‌ ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بكرێن.

رونیشكرده‌وه‌: ده‌یان جۆری تر له‌چه‌كی پێشكه‌وتوو كه‌له‌وڵاتانی روسیا و ئه‌مریكاوه‌ كڕدراون ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی سه‌گر و سه‌قلاویه‌و باشوری فه‌لوجه‌ و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر كراون له‌پارێزگای ئه‌نبار.

سه‌رچاوه‌ ئاشكراشیكرد: وابڕیاره‌ حكومه‌تی عیراق چه‌ندین جۆری تر چه‌كی پێشكه‌وتوو له‌وڵاتانی ئه‌مریكاو رووسیاو ئێرانه‌وه‌ پێبگات و چه‌كی زیاتر ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی جه‌نگ بكات.

   PUKmedia سامان عه‌لی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket