riklam

به‌ هاوكاری سوپای توركیا گروپێكی داعش له‌ رۆژئاوا هه‌ڵدێت

جیهان 12:57 PM - 2015-07-07
له‌ 50 بۆ 60 تیرۆرست پێكهاتووه‌

له‌ 50 بۆ 60 تیرۆرست پێكهاتووه‌

 گروپێكی تیرۆستی گه‌وه‌ره‌ ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ناو شارۆچكه‌ی سه‌رێكانی به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌بن به‌ هاوكاری سوپای توركیا گروپه‌كه‌ هه‌ڵدێت.

كوماس شه‌هبازی رۆژنامه‌وان له‌و باره‌یه‌وه‌ به ‌PUKmedia ی راگه‌یاند:  له‌سه‌ر سنوری باكوری كوردستان گروپێكی 50 بۆ 60 كه‌سی تیرۆرستانی داعش سه‌رقاڵی خۆ ئاماده‌كردن بوون بۆ چوونه‌ ناو شارۆچكه‌ی سه‌رێكانی، به‌ڵام به‌هۆی هۆشیاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و جێگیركردنی شه‌ڕڤانان له‌و سنوره‌ پیلانه‌كه‌یان شكستیهێنا.

وتیشی: دوا به‌دوای ئاشكرابوونی پیلانه‌كه‌یان له‌ڕێگای ئۆتۆمبێله‌كانی سوپای توركیاوه‌ ئه‌و تیرۆرستانه‌ بۆ ناو قوڵایی خاكی توركیا گوازرانه‌وه‌.


PUKmedia هۆزان فاتیح

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket