شێركۆ میروه‌یس: ئه‌وانه‌ی هاوكاری تیرۆرستانیان كردوه نابێت بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه
ی.ن.ک 12:21 PM - 2015-07-07له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌كان كۆبووه
شێركۆ مێروه‌یس ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی رێكخستنی خانه‌قین به ئاماده‌بوونی به‌شێك له هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و سه‌رۆك هۆزه‌كانی باكووری كۆبووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وێڕای ئه‌وه‌ی باسی له دوا ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ی كرد ئه‌وه‌ی بۆ ئاماده‌بووانی روونكرده‌وه كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌میشه خزمه‌تی بێبه‌رامبه‌ر ناوچه‌كه‌ی كردووه‌و به گیان فیدایی رۆڵه‌كانی گه‌ل كه ئه‌ندامی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانن به‌رگری له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی كردوه.
وتیشی: له ئێستادا به شه‌و نه‌خه‌ونی و گیانفیدایی و به‌هیمه‌تی ئه‌وان و به سیاسه‌ت و ته‌گبیری حه‌كیمانه‌ی مه‌ڵبه‌ند توانیومانه ناوچه‌كه به‌ره‌و ئیستقراری ته‌واو به‌رین كه ئه‌مه به ئاسانی نه‌هاتووته دی و به خوێنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی سه‌ركرده‌ی پێشمه‌رگه كه‌تووی گه‌ل و نیشتیمان و گشت رۆڵه‌كانی پۆلیس و ئاسایش هاتووته‌دی و ده‌بێت به‌وه‌ك سۆمای چاو به‌هه‌موومانه‌وه بیپارێزین.
راشیگه‌یاند: چیتر نابێت تیرۆریستان دزه بكه‌نه نێو ناوچه‌كه‌و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناهێڵین ئه‌وانه‌ی به‌شێك بوون له هاوكاریكردنی تیۆرستان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كه.
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی خانه‌قین دواتر باسی له‌گرتنه‌به‌ری ئالیاتێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی كرد كه به‌رنامه‌یه‌ك داڕێژراوه گشت ئاواره‌كان بگه‌ڕێته‌وه بۆ زێدی خۆیان كه مه‌ڵبه‌ند وه‌ك مه‌رجه‌عی خه‌ڵكی ناوچه‌كه مه‌رجی هه‌یه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و ئه‌وه‌ی زێدی باوباپیرانی خۆیان، ده‌بێت سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانیان له ئاو‌و كاره‌با بۆ خه‌ڵك دابین بكرێت و دواتر له‌ڕێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئاسایشه‌وه خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌وانه‌ش ره‌زامه‌ندی ئاسایشیان نه‌بێت به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌ڕێنه‌وه.
له‌كۆتاییدا شێركۆ میروه‌یس داوای له‌ئاماده‌بووانی كرد كه به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه رۆڵیان هه‌بێت له په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌كانی وڵات و كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن كه براكانمان په‌رۆشی زیاتریان هه‌بێت بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتمان و نه‌هێڵێن رۆڵه‌كانمان فریوی دروشمه بریقه‌داره‌كانی داعش بخۆن، چونكه هه‌موومان پێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین و وه‌ك ئه‌م ماوه‌یه ئێوه سه‌روماڵ و حاڵتان به جێ هێشت و ئاواره‌ی شاره جیاجیاكانی كوردستان بوون، بۆیه ئێوه چیتر نابێت رێگه بده‌ن كه‌س بڕواته ریزی توندڕه‌وه‌كان و پێش هه‌موو كه‌س به‌رنگاری ببنه‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18