یۆنان چۆن مایه‌پووچ بوو؟
ریپۆرتاژ 11:59 AM - 2015-07-07به‌ڕاستی یۆنان چۆن مایه‌پووچ بوو
پاش ئه‌وه‌ی كه یۆنان نه‌یتوانی دوایین قیستی خۆی بداته‌وه بانكی یه‌كێتی ئه‌وروپا به ره‌سمی رایگه‌یاند، كه یۆنان به ته‌واوه‌تی مایه‌پووچ بووه، به‌ڵام به‌ڕاستی یۆنان چۆن مایه‌پووچ بوو؟
دوای ئه‌وه‌ی كه حزبی چه‌پگه‌رای یۆنان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا توانی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی یۆنان بێت، ئه‌لێكس چێبراس سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی یۆنان به‌ڵێنیدا كه له‌به‌رنامه‌ی 5 ساڵه كۆتایی به كێشه ئابوورییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌هێنێت.
به‌پێی راپۆرتی ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌ئێستادا یۆنان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی 241 ملیار و 800 میلۆن دۆلار قه‌رزداری وڵاتانی قه‌رزبه‌خشه، ئه‌ڵمانیا یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین قه‌رزی به‌خشیوه‌ته یۆنان.
سه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا زۆریان هه‌وڵدا كه چێبراسی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان و رابه‌ری حزبی چه‌پگه‌رای یۆنان كه زۆرترین تانه‌و توانجی ده‌گرته وڵاتانی ئه‌وروپی كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
هێشتا مانگێك له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌لێكس چێبراسی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان نه‌گوزه‌رابوو كه یانیس ڤارۆفاكیس وه‌زیر دارایی یۆنان ده‌ستیكرد، به دانوستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ وه‌رگرتنی سلڤه‌ی پێویست، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ئاماده بێت رێگه به وڵاتانی قه‌رزبه‌خشی نێوده‌وڵه‌تی بدات كه چاودێری به‌سه‌ر چۆنێتی به‌كارهێنانی ئه‌و سلڤانه بكه‌ن كه یۆنان وه‌ریده‌گرێت. یانیس رایگه‌یاند ئه‌و حه‌ز ناكات هاوكاری له‌گه‌ڵ وڵاتانی قه‌رزبه‌خشی نێوده‌وڵه‌تی بكات و یۆنان به نیاز نییه مۆڵه‌تی دانه‌وه‌ی سلڤه‌كانی خۆی درێژ بكاته‌وه، سیاسه‌تی نوێی حكومه‌تی نوێی یۆنان بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه وڵاتانی قه‌رزبه‌خشی نێوده‌وڵه‌تی كه به‌نیاز بوون سلڤه‌یه‌كی 7 ملیار و 200 ملیۆن دۆلاری بده‌نه ئه‌و وڵاته ڕابگرن و ئه‌مه‌ش وایكرد كه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت به‌تاڵ بێت.به‌مشێوه‌یه یۆنان پێویستی به سلڤه‌یه‌كی به‌په‌له بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت قیسته‌كانی خۆی به وڵاتانی قه‌رزبه‌خش بداته‌وه.
دوای چه‌ند مانگ دانوستان و پێشنیار خستنه‌ڕوو له لایه‌ن یۆنان و یه‌كێتی ئه‌وروپا، سه‌رئه‌نجام وڵاتانی قه‌رزبه‌خشی نێوده‌وڵه‌تی پێشنیارێكی چاكسازییان بۆ پێدانی قه‌رز خسته به‌رده‌م یۆنان، كه له‌سه‌ر بنه‌مانی زۆركردنی بڕی باج و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجه‌كان به تایبه‌تی له‌بواری خزمه‌تگوزاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سه‌ربازی خۆی ده‌بینێته‌وه. به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره له‌لایه‌ن ئه‌لێكس چێبراس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ره‌تكرایه‌وه، دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان داوایكرد له‌وباره‌یه‌وه راپرسی له‌سه‌رتاسه‌ری یۆنان بكرێت بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته، ئه‌لێكس له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێشنیارێكم خسته به‌رده‌م وه‌زیران له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه گه‌لی یۆنان خۆیان به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی بكه‌نه‌وه، ئه‌لێكس ده‌ڵێت پێشنیاره‌كه‌ی له‌لایه‌ن كابینه‌ی وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا. دواتر یۆنان له هه‌ڵوێستێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌دا داوای كرد كه ماوه‌ی دانه‌وه‌ی سلڤه‌كان درێژ بكرێته‌وه كه ئه‌و داواییه‌ی یۆنان له‌لایه‌ن وه‌زیرانی دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ره‌تكرایه‌وه.
رۆژی 28 ی حوزه‌یران له‌سه‌ر راسپارده‌ی بانك ناوه‌ندی و به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌مایه‌پووچبوونی بانكه‌كان، ئه‌لێكس چێبراس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌فته‌یه‌ك یانی تا دوای ئه‌نجامدانی راپرسی سه‌رجه‌م بانكه‌كان داده‌خرێن.
پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ماوه‌ی دانه‌وه‌ی سلڤه‌ی یه‌ك ملیار و 800 ملیۆ دۆلاری به وڵاتانی قه‌رزبه‌خشی نێوده‌وڵه‌تی، بانكی ناوه‌ندی یه‌كێتی ئه‌وروپا خۆی له‌دانی كۆمه‌كی به‌په‌له به یۆنان به دوورگرت و سندووقی دارایی ئه‌وروپا كه 160 ملیار دۆلاری سلڤه به یۆنان داوه به ره‌سمی رایگه‌یاند كه یۆنان مایه‌پووچ بووه.
نیكۆس ئه‌سكوتاریس شاره‌زا له‌بواری ده‌ستووری یۆنان و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌زانكۆی ئه‌نجلینا پێی وایه، سه‌ره‌ڕای ده‌رئه‌نجام راپرسییه‌كه‌ی یۆنان، به‌به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ رابردوودا پێده‌چێت بارودۆخی ئابووری و سیاسی یۆنان به‌ره‌و ئاڵۆزی و په‌شێوه‌ی و خراپبوونی زیاتر ده‌ڕوات، خراپبوون و په‌شێوییه‌ك كه پێنج ساڵه یۆنانی تووشی بێ ره‌نه‌قی ئابووی و قه‌یرانی دارایی كردووه.یۆنان ساڵی 2001 چوه‌ته ناو بازنه‌ی وڵاتانی ناوچه‌ی یۆرۆه‌وه.
له‌ئێستادا یۆنان به قه‌یرانێكی زۆر سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، تا ئه‌و جێیه‌ی كه جۆرج نۆزبۆرن وه‌زیری خه‌زینه‌ی به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوونی یۆنان له‌و قه‌یرانه داراییه‌ی كه تێكه‌وتووه داوا له‌سه‌رجه‌م سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌ی یۆرۆی كردووه كه به‌هانای یۆنانه‌وه بچن و رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو له‌وباره‌یه‌وه بدۆزنه‌وه.
قه‌یرانی بوونی دارایی یۆنان بێ گومان كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپا داده‌نێت و پێده‌چێت ئه‌گه‌ر وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا یارمه‌تی یۆنان نه‌ده‌ن بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه‌ی كه باڵی به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا كێشاوه ئه‌وه ئه‌و كات ئه‌و قه‌یرانه پێده‌چێت یه‌خه‌ی یه‌كێتی ئه‌وورپاش بگرێته‌وه كه ئه‌و كات چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه ئه‌سته‌م و دژوار ده‌بێت.
PUKmedia وه‌رگێڕان/ جه‌واد حه‌یده‌ری
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا / voa news. com
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27 -
خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی
07:00 PM - 2024-03-26
ئەمانەش ببینە
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27