riklam

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ داوای سیڤی بۆ چه‌ند پۆستێك ده‌كات

کوردستان 11:47 AM - 2015-07-07
هه‌شت رۆژ مۆله‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌

هه‌شت رۆژ مۆله‌تی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌

به‌پێی راگه‌یانده‌وێكی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، رۆژی چوار شه‌ممه‌ 8-7-2015 وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌وه‌رگرتنی سیڤی و گواستنه‌وه‌ی راژه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ند په‌یمانگایه‌ك ده‌كات.

هه‌ر به‌پێی راگه‌یاندراوه‌كه‌ : 16-7-2015 دوا رۆژه‌ دوا رۆژی دابه‌شكردنی فۆرم ده‌بێت و  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌یمانگاكان و مه‌شق، له‌ رێگه‌ی (ئۆنلاین ـ Online)ـه‌وه‌، (زانیاری كه‌سی ـ CV) و پووخته‌ی راژه‌ی ئاره‌زوومه‌‌ندان وه‌رده‌گرێت بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ندپه‌یمانگایه‌ك.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا پۆسته‌كان ئاشكراكراوه‌و هاتووه‌: 

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی كه‌ركووك
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی وه‌رزشی دهۆك
تێبینی:
یه‌كه‌م: ده‌توانن (زانیاری كه‌سی ـ CV) و (پووخته‌ی راژه‌) له‌ رێگه‌ی ئه‌م ناوونیشانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ بنێرن:
[email protected]

دووه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێشتر (زانیاری كه‌سی ـ CV) و (پووخته‌ی راژه‌)ـیان پێشكه‌ش كردبوو، پێویسته‌ دووباره‌ بینێرنه‌وه‌.
سێیه‌م: هه‌ڵبژاردن به‌م مه‌رج و پێوه‌رانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:
مه‌رجه‌كان/
* پێویسته‌ داواكار خزمه‌تی (10 ساڵ) كه‌متری له‌ سنووری په‌یمانگاكه‌ نه‌بێت.
* ته‌مه‌نی داواكار له‌ 35 ساڵ كه‌متر و خزمه‌تی مامۆستایی له‌ 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
* بڕوانامه‌ی داواكار له‌ به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێت له‌ بواره‌كه‌ی خۆی.
* هیچ جۆره‌ سزایه‌كی كارگێڕی و پیشه‌یی وه‌رنه‌گرتبێت.
* له‌ رووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه‌ ته‌ندرووست و رابردووی نیشتمانی پاك بێت.
*خولێكی باوه‌ڕپێكراوی كۆمپیوته‌ری ته‌واو كردبێت و زیاتر له‌ زمانێكیش بزانێت.
پێوه‌ره‌كان/
پێوه‌ر نمره‌ تێبینی
ساڵی خزمه‌تی 5 نمره‌ بۆ هه‌ر ساڵێكی خزمه‌تی زیاتر له‌ 10 ساڵه‌كه‌ی مه‌رج تا 5 ساڵ.
رێز و سوپاس 4 نمره‌ به‌ مه‌رجێك له‌ 5 رێز و سوپاس زیاتر نه‌بێت.
بڕوانامه‌ی دكتۆرا 10 نمره‌
بڕوانامه‌ی ماسته‌ر 5 نمره‌
هه‌ڵسه‌نگاندنی لیژنه‌ی چاوپێكه‌وتن 30 نمره‌ لیژنه‌یه‌‌كی‌ (3 ـ 4) ئه‌ندامی‌ وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و زیره‌كی و...
بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراوی كۆمپیوته‌ر 10 نمره‌ بۆ نمونه‌ وه‌ك بڕوانامه‌ی (ICDL)
بڕوانامه‌ی كۆمپیوته‌ری خۆجێیی 5 نمره‌

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن

PUKmedia   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket